
شێوازێکی باش بۆئەوەی لە کاروبارەکانی ئێمە تێبگەیت و لە پیشەیی بوونی خۆت زیاد بکەیت لە کارکردن لەگەڵ یەکسانی، ڕێگریی لە توندوتیژی، ئەنتی جیاکاریی، پرسی پەنابەری و کۆچ، دیموکراتی و مافی مرۆڤدا، ئەوەیە کە لای ئێمە پراکتیک بکەیت.
ئێمە کارمەند و قوتابی لە خزمەتگوزاریی کۆمەڵایەتییەوە، بەشی یاسا، لە بەشی تەندروستی – و خزمەتگوزاری نەخۆش، لە پۆلیس، زانکۆ/ قوتابخانە/ باخچەی ساوایان/ زانکۆی میللی، دەزگای کار، وەردەگرین.
بە ڕێککەوتن لەگەڵ دەزگای کار ئەو کەسانەش وەردەگرین کە پاشخانی کۆچ و پەناهەندەییان هەیە و پێویستیان بە باشترکردنی ئەزمون و پیشەیی بوونە لە مەیدانی کاردا.
حەز دەکەیت؟ پێوەندیمان پێوە بکە ئێمە پراکتیکێکت بۆ ڕێک دەخەین کە لەگەڵ دۆخ و تواناییەکانی تۆ بگونجێت.
پەیوەندی: هەڵاڵە رافع – بەرپرسی کارگێڕیی
پۆستی ئەلەکترۆنی: halala.rafi@ikkr.org