بەکارهێنانی زانیاریی کەسێتی

بەپێی یاسای سویدی، IKKR بەرپرسە لە بەکارهێنانی ئەو زانیاریە کەسێتیەی کە تۆ داوتە بە ئێمە. بەپێێ یاسا ئێمە دەبێ ئەم زانیارییانە بدەینە تۆ، کاتێک زانیارییە کەسێتییەکانی تۆ لای ئێمە تۆمار دەکرێن، یان بە شێوەی تر کە ئێمە بەکاریدەهێنین.

  • ئەندامێتی IKKR دڵخوازانەیە.
  • پێدانی زانیاریی کەسێتیش بە ئێمە دڵخوازانەیە، بەڵام ئێمە هەندێ زانیاریی کەسێتیمان لەبارەی تۆوە پێویستە بۆئەوەی بتوانیت ئەندام بیت.

تۆمارکردن

  • ئەو زانیاریی کەسیێتییانەی ئێمە تۆماریان دەکەین و کاری پێ دەکەین ئەمانەن: ناو، ژمارەی کەسێتی، ڕەگەز، ناونیشان، ژمارەی تەلەفۆن و پۆستی ئەلێکترۆنی.
  • ئامانجەکان لە بەکارهێنانی زانیاریی کەسێتی تۆ ئەوەیە کە تۆمارێکی دروستی ئەندامەکان دروست بکرێ، لە چالاکی و کاروبارەکانمان ئاگادار بکرێیت و هەروەها دەنگوباس لەبارەی ئەو پرسانەوە بۆ تۆ بنێرین کە ئێمە کاریان لەسەر دەکەین، هەروەها لە کاتی پێویستدا زوو پێوەندیت پێوە بکەین.
  • ژمارەی کەسێتیی تۆ تۆمار دەکرێ چونکە گرنگە IKKR بتوانێ دڵنیابێ لە ناسنامەی ئەندام. ڕەگەزی ئەندام تۆمار دەکەین، چونکە چەند دامودەستگایەک کە بەدواداچوون لەسەر کاروبارەکانماندا دەکەن داوا دەکەن کە ئێمە ڕێژەی ڕەگەز لەناو ئەندامەکاندا پیشان بدەین.

هەڵگرتن

  • هەتا ئەندام بیت لای ئێمە، یان تا ئەوپەڕی دوو ساڵ دوای دەرچوونت لە ئەندامێتی، IKKR زانیاریی کەسێتیی تۆ هەڵدەگرێت و بە کاری دەهێنێت.
  • هۆی هەڵگرتنی زانیارییەکان بۆ ئەم ماوە درێژە، پەیوەندی بەوەوە هەیە کە ڕەنگە ئێمە بۆ ئامار، ڕاپۆرتی ساڵانە و بەڵگەی تر کە دامودەزگاکان داوای دەکەن، پێویستمان پێیان هەبێ، هەندێک جار لەساڵی دوای ئەوەدا ئەو کارانە ئەنجام دەدرێن.
  • ئێمە دەشتوانین (ئەگەر تۆ پێت خۆش بێت) دوای دەرچوونیشت لە ئەندامێتی لای ئێمە، ڕاوێژت لەگەڵ بکەین، یان بۆ بەشداربوون لە چالاکییەک پێشنیاز بکرێیت، ئەوسا پێویستمان بە زانیاریی پێوەندیکردنەوە دەبێت.
  • ئێمە هەرگیز زانیارییە کەسێتییەکانی تۆ نافرۆشین، هەروەها نایدەینە هیچ کەسێکیش، ئەگەر تۆ خۆت ڕازی نەبیت.

مافەکانت

  • تۆ هەر دەم دەتوانیت داوای زانیاری بکەیت کە ئێمە چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەو زانیارییانە دەکەین لەبارەی تۆوە و چۆن هەڵیاندەگرین، نامەی ئەلەکترۆنی بۆ ئێرە بنووسە info@ikkr.org
  • مافی ئەوەیشت هەیە داوا بکەیت زانیاریی کەسێتیی هەڵە ڕاست بکرێتەوە، بەکارهێنانی ناپێویست سنووردار بکرێت، شتی نادروست لاببرێت و داوا بکەیت زانیاریی کەسێتیت لە سیستێمی ئێمەوە بۆ لایەنێکی تر بگوازرێتەوە، کە پێی دەڵێن: گواستنەوەی زانیاریی.
  • مافی ئەوەشت هەیە لای دەزگای پشکنەری زانیاریی تۆمارکراو شکایەت بکەیت کە چۆن لەوە ناڕازیت، کە ئێمە چۆن مامەڵەمان لەگەڵ زانیارییە کەسێتییەکانی تۆدا کردووە، بەڵام ئێمە دەخوازین سەرەتا پەیوەندی بە خۆمانەوە بکەیت.