ببە بە خۆبەش



ئێمە هەمیشە کارمان زۆرترە لەوەی کە دەبێت پێی ڕابگەین. بەداخەوە توانای داراییمان نییە خەڵکی زۆر دامەزرێنین. بەڵام سەرەڕای ئەوەش دەتوانین بە کارەکانماندا ڕابگەین لەبەر ئەوەی کەسانی خۆبەخشمان زۆرە کە لە چالاکیەکاندا هەڵسوڕاوانە لە مەیدانی جۆراوجۆردا کاردەکەن، یارمەتیی لۆژیستیکی دەدەن، کاتی خۆیان دەبەخشن، بەتوانان، بەئەزمونن، بەپەرۆشن و تایبەتمەندیی جوانیان هەیە، ئەمانە هەمووی بەپێی توانا و کاتی کەسەکان خۆیان جۆری کارەکە هەڵدەبژێرن.

گەر دەتەوێت لەگەڵ تۆڕی خۆبەخشەکانماندا بیت، خۆشحاڵ دەبین کە پەیوەندیمان پێوە بکەیت. هەمیشە خۆش هاتنت لێ دەکەین.