لەگەڵ لایەنە هاوبەشەکاندا
ئێمە هەم بەشدار دەبین و هەم چالاکیی زۆریش بۆ گەشەپێدانی تواناییەکان بەیەکەوە لەگەڵ یەکیەتی خانەکانی پارێزگاری ژنان و کچان لە سوید UNIZON ڕێکدەخەین.
هەروەها بەپێی پێویست و خواست بەیەکەوە لەگەڵ ڕێکخراوەکانی تری گۆمەڵگەی مەدەنی و ڕێکخراوەکانی ژنان چالاکیی و خولی جۆراوجۆر لە مەیدانی تواناسازیدا دەبەینە ڕێوە.
لەسەر ئاستی نێونەتەوەیی بەیەکەوە لەگەڵ ئەو ڕێکخراوانەدا کە لەناو تۆڕی نێونەتەوەیی ئێمەدان چالاکی و خولی تایبەت بە گەشەپیدانی بەرەوپێشبردنی تواناکان بەڕێدەخەین.
.سەیری ئەرشیڤ بکە
بۆ دامودەزگاکان
ئەوەی کە زۆر باوە زۆرجاران داوامان لێدەکرێت کە وۆرکشۆپ/ کۆڕ و سیمینارمان هەبێت، یان وەک ڕاوێژکار لەناو دامودەزگای خزمەتگوزاریی کۆمەڵایەتی، پۆلیس، تەندروستی، باخچەی ساوایان، قوتابخانە، زانکۆ و هەروەها لە ناوەندە سیاسییەکاندا.
ئێمە بەیەکەوە لەگەڵ دامودەزگا حکوومەتییەکانیشدا خول و چالاکیی تر بۆ گەشەپێدان و بەرەوپێشبردنی تواناییەکان ئەنجام دەدەین.
گەر دەتەوەێ خول و چالاکی لەبواری گەشەپیداندا لەگەڵ ئێمە ڕێکبخەیت، بۆ زانیاری زیاتر چاوێک بە ئەرشیڤەکەماندا بگێڕە و پەیوەندیمان پێوە بگرە.