خانەی پارێزگاریی نینا

توندوتیژیی پەیوەست بە شەرەفەوە: تێگەیشتنی ئێمە

لێرەولەوێ لە جیهاندا تێگەیشتنی وا لای تاکەکەسەکان و گرووپەکاندا هەیە، کە بەپێی ئیسلام توندوتیژیی شەرف ڕەوایە. ئەم تێگەیشتنە بۆ نموونە لەو ناوچانە پەیڕەو دەکرێ کە ئایین لە کاروباری سیاسی و یاسایی جیانەکراوەتەوە و نوێنەرانی دەمارگیریی جیاخوازیی ئایینیی کاریگەرییان لەسەر سیاسەت و یاساداناندا هەیە. لە ئەورووپایش لەناو تاکەکەس و گرووپەکاندا هەیە، بۆ نموونە لەناو ئەو کەسانەی کە ڕوونکردنەوەیەکی یەکلایەنە لەسەر توندوتیژی و چەوساندنەوەی ژن دەکەن.

ڕاستی ئەوەیە کە توندوتیژیی شەرەف ڕەگی دەگەڕێتەوە بۆ ناو کولتووری پێش ئیسلام، بەڵام دەکرێ ئیسلام و ئایدۆلۆژیای ئایینی تریش ڕۆلی بەهێزکردن ببینێ و هاوئاهەنگ بێت لەگەڵ ستروکتوورەکانی شەرەف. زۆر جار گرووپەکان و تاکەکەس، ئایین بە کار دەهێنن لەبەر ئەوەی جێگای ئەوەی تێدا دەبێتەوە کە ڕەوایی بە توندوتیژیەکان بدەن و نەریتی ٢٠٠٠ ساڵ کۆنی چەوساندنەوەی ژن بهێڵنەوە.

ئێمە کە لە نینا – خانەی پاراستنی ژنان، کار دەکەین، ئەزموونی زۆر و کەسی پسپۆرمان هەیە لە کارکردن دژی توندوتیژیی پەیوەست بە شەرەف لەسەر تاکەکەس، خێزان و گرووپەوە، هەم لە ئەورووپا و هەم لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا.

کاری خانەی نینا بۆ پاراستنی ژن و منداڵ

خانەی پاراستنی ژنان (نینا) گفتوگۆ و ڕێنماییکردن بەم زمانانە پێشکەش بەو ژن و گەنجانە دەکات کە دووچاری توندوتیژیی بوونەتەوە – سویدی، عەرەبی، کوردی (سۆرانی و کرمانجیی)، فارسی، داریی، تورکی و ئینگلیزی. ئەمەیش بە کۆبوونەوەی ڕووبەڕوو و هەروەها بە تەلەفۆن و پۆستی ئەلێکترۆنی و چاتەوە دەکرێ.

بەشێکی گرنگی کاروبارەکان پاڵپشتیکردن و یارمەتیدانە لە پەیوەندییکردن بە دامودەزگاکانەوە، (پۆلیس، خزمەتگوزاریی کۆمەڵایەتیی، دامودەزگای کۆچ، خزمەتگوزاریی تەندروستیی، نەخۆشخانە، دادگاکان و هی تریش). هەروەها یارمەتیدانی دامودەزگای پەیوەندیدار بە زانیاری و پسپۆریی ئێمە لە کاتی ڕاییکردنی مامەڵەیەکی تایبەتدا.

تایبەتمەندێکی کاروباری کۆمەڵایەتی، بە کارامەیی لە چارەسەری کێشەی خێزاندا هەم بۆ تاکەکەس و هەم لە گرووپیشدا پاڵپشتی پێشکەش دەکات.

هەموو هاوکارەکانمان لە – خانە- دا دوو، یان سێ زمان دەزانن و زۆربەیشیان خۆیان ئەزموونی کۆچ/پەناهەندەییان هەیە.

پەیوەندیمان پێوە بکە ئەگەر لە ماڵەوە کێشەت هەیە

ئێمە دەتوانین:

  • یارمەتیت بدەین لە هەڵسەنگاندنی دۆخەکەتدا
  • زانیارییت بدەینێ و ڕینماییت بکەین کە دەتوانیت چی بکەیت.
  • پارێزەری شارەزا ڕێنمایی یاساییت پێ بدات.
  • یارمەتی بدرێیت پەیوەندی بە دامودەستگای حکوومییەوە بکەیت.
  • یارمەتی بدرێیت کە شوێنی ژیانی پارێزراوت هەبێت.
  • یارمەتی بدرێیت کە منداڵەکانت، یان کەسە نزیکەکانت بپارێزرێن.

تەلەفۆنی ئێشکگرمان، هەفتەی حەفت ڕۆژ و لە کاتژمێر ١٠ ی بەیانییەوە تا ١٠ ی شەو کراوەیە. ئێشکگری چات لە هەفتەیەکدا، دوو ئێوارە کراوەیە. پرسیار لەبارەی پاڵپشتی و یارمەتییەوە بە ئیمەیل دەکرێت، ئێمە بەردەوام نامەگەیشتووەکان کە لە ٢٤ کاتژمێر درەنگتر ناخایەنێت دەخوێنینەوە. لەو کاتەوەی کە نامەکە هاتووە.

ئێمە ئەم زمانانە دەزانین: سۆرانی، کرمانجی، فارسی، داریی، تورکی، سوێدی و ئینگلیزی.

گەر لە دەرەوەی وڵاتیت؟ ئێمە دەتوانین یارمەتیت بدەین!

ژن و گەنج کە لە دەرەوەی وڵات دەژین، یان بە سەردان لە وڵاتانی ترن و لە دۆخی خراپدان پەیوەندیمان پێوە دەکەن. لە ڕێگای پەیوەندی و تۆڕەکانی خۆمانەوە ئاسانکارییان بۆ دەکەین، کە لەو شوێنەی لێین، یارمەتی بدرێن.

لە کاتی پێویستدا یارمەتی ژنان دەدەین پەیوەندی بە دامودەزگاکانی سویدەوە بکەن، هەروەها بە توانا و پسپۆریی و شارەزایی خۆمان لەگەڵ دەزگاکاندا هاوکار دەبین.

ئێمە لەهەمان کاتدا یارمەتیی پیاوانیش دەدەین

لە گرووپی کارماندا ١ – ٢ پیاو هەن کە دەتوانن گفتوگۆ لەگەڵ پیاو بکەن گەر داوای یارمەتی بکەت و بەپێی خواستی خۆت. پەیوەندیمان پێوە بکە ئەگەر پێویستت بە ڕێنمایی و یارمەتییە لە کێشەی خێزان، یان ئەگەر تۆ خۆت ژنەکەت، کچەکەت و خۆشکت دەچەوسێنیتەوە و پێویستت بە یارمەتی هەیە بۆئەوەی خۆت بگۆڕیت.

هاوکاری دامودەزگاکانی حکوومەت و لایەنە خۆبەخشەکان

ئێمە بە ڕاوێژکرن، ڕێنوێنی، خولی فێرکاریی و دروسکردنی پەیوەندی و شێوەی تر، کارئاسانی و یارمەتی ڕێکخراوی تری هاوشێوەمان، دامودەزگاکانی حکوومەت و لایەنە خۆبەخشەکان دەکەین.

بنکەی پێشوازیکردنی ڕۆژانە
بەسەرهاتی گوڵنار – بەشی یەكەم
ستۆری, فیلمه‌كانی رێكخراو

بەسەرهاتی گوڵنار – بەشی یەكەم

ئاماری ساڵی 2014 ی ئه‌و که‌یسانه‌که‌ ڕویان له‌ سه‌نته‌ری نینا کردووه‌!
سەنتەری نینا

ئاماری ساڵی 2014 ی ئه‌و که‌یسانه‌که‌ ڕویان له‌ سه‌نته‌ری نینا کردووه‌!

هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتن ناتوانێ رێگربێ له‌ هه‌وڵه‌کانی دایکێک بۆ شادبوونه‌وه‌ به‌ دیداری جگه‌رگۆشه‌کانی
ستۆری

هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتن ناتوانێ رێگربێ له‌ هه‌وڵه‌کانی دایکێک بۆ شادبوونه‌وه‌ به‌ دیداری جگه‌رگۆشه‌کانی