ڕای گشتی و هۆشیارکردنەوە

بەشێک لە کارەکانمان هەڵخڕاندنی ڕای گشتی و دانی زانیاری و هوشیارکردنەوەیە. وەک ڕۆتینێکی ساڵانە لە ڕۆژە تایبەتەکاندا چالاکیی گشتی بەمەبەستی خستنە ڕوی پرسە تایبەتەکانی ژن و یەکسانی ڕێکدەخەین، زانیاری بڵاودەکەینەوە و لەبارەیانەوە گفتوگۆ لەگەڵ خەڵکی ئاسایی و ئامادەبوواندا دەکەین. هەمیشە هەوڵ دەدەین کە بەشێوەیەکی هاوبەش لەگەڵ لایەنی تردا ئەم چالاکیانە ئەنجام بدەین.

ڕێکخستن و بەشداریکردنی چالاکی جۆراوجۆر و هاوبەش لەگەڵ ڕێکخراو و لایەن و دامودەزگاکاندا لەم بۆنە تایبەتانەدا بوەتە نەریتێکی جێگیری ڕێکخراو: (هەفتەی ئەلمێدالێن) هەفتەی سیاسی سوید لە هەفتەی یەکەمی مانگی حەوت، ڕۆژی جیهانیی ژنان (٨ی مارس)، ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژیی پیاو بەرانبەر بە ژن (٢٥ ی نوڤێمبەر)، ساڵڕۆژی کوشتنی فادیمە شاهینداڵ (١ ی جەنیوەری) وەک سیمبولێک بۆ تاوانی شەرەف.

هەروەها کۆنفرانسی نەتەوەیی و نێونەتەوەیی، هەڵمەت، مێزگرد و کۆڕ و چالاکیی تریش ڕێک دەخەین، چ وەک سەنتەری نینا و چ بەهاوبەش لەگەڵ ڕێکخراو و لایەنی تردا.

وتار لە ئەرشیڤەوە: هەڵخڕاندنی ڕای گشتی