بنکەی کۆمەڵایەتی نینا

ئەو ژن و گەنجانەی کە لە دۆخێکی خراپی بەپەلەدا نین، یان هەڕەشەی مەترسیداریان لەسەر نییە، لە ڕێگەی بنکەی کۆمەڵایەتی و سەنتەری ڕێنمایی نیناوە، پاڵپشتی و ڕێنمایی دەکرێن، ئێمە لەوێ لەگەڵ گەنج و خێزاندا بە مەبەستی ڕێگریکردن لە توندوتیژی کار دەکەین.

لە بنکەی کۆمەڵایەتی و سەنتەری ڕێنمایی نیناوە ڕێنمایی و پاڵپشتی کوڕ و پیاوی گەنجیش دەکەین کە دووچاری توندوتیژی پەیوەست بە شەرەف هاتوون، بۆ ئەو پیاوانەش کە بەدوای ڕێنمایی و پاڵپشتیدا دەگەڕێن بۆ بەجێگەیاندنی پەیوەندی هاوسەرێتی و باوکایەتی دور لە توندوتیژی.

لە چوارچێوەی بنکەی کۆمەڵایەتی و سەنتەری ڕێنمایی نیناوە، چالاکیی وەک ئەمانە ساز دەکەین: مێزگرد، دانیشتنی خێزانی، پاڵپشتی و ڕێنمایی تازەهاتووەکان، هەفتەبابەت، سیمینار، خول، ئێوارەی کولتووریی، گفتوگۆی کراوە، یادکردنەوەی بۆنە نەریتییەکان، بەتایبەت یەکتربینی گەنجان و چالاکیی تریش.

بەشداری گرووپە سودمەندەکانی ئەم چالاکیە گشتییانە پەیوەندی بە جۆری چالاکیەکانەوە هەیە: ئەندامەکانی IKKR و خێزانەکانیان، ئەو لایەنانەی کە کاری هاوبەشمان هەیە لەگەڵیاندا، کارمەندانی (خزمەتگوزاریی کۆمەڵایەتی، پۆلیس، تەندروستی، چارەسەری تاوان/ دادوەریی، باخچەی ساوایان-قوتابخانە- زانکۆ، دامودەزگای کۆچ، مەکتەبی کار هەروەها قوتابیش لەم بوارانەدا)، بڕیاربەدەستی سیاسی، ڕاگەیاندن، نوێنەرانی کڵێسا و کۆمەڵەی ئاینیی، چاودێری خانوو و نوێنەری خاوەن خانوو و هی تریش.