
سەنتەری نینا هەستا بە کۆکردنەوەی هەموو جۆرە یارمەتییەکی پێویست ( لە جل و بەرگ و پێڵاو و پارەو یاری و پێداویستی منداڵ و گەورە، بە پێداویستی وێنەکێشان و کاری دەستی بۆ کردنەوەی خول و سەرگەرمی ) بۆ خێزانە ئێزیدیەکان لە کەمپەکانی کوردستان.
ئێمە لە کوردستان بەهاوکاری ڕێکخراوی ( PDO ) رێکخراوی خەڵک بۆ گەشە پێدان کە بۆماوەیەکی درێژە چالاکی مەیدانییان لە ناو کەمپەکاندا ئەنجامداوە، ئەم کارە ئەنجام دەدەین.
ئەمە دووەم جارە هەڵدەستین بەم کارە و توانیمان بڕێکی زۆر نزیکەی هەزار کیلۆ لە کۆمەک کۆبکەینەوە بەبەرپرسیاریەتی ڕێکخراوی PDO بۆ دابەشکردنی لە کەمپەکاندا.
بە گەیشتنی هەموو شت و مەکەکان بە وێنەو فیلم ڕاپۆرتی سەرەنجامی کارەکانتان پێ ڕادەگەیەنین.
سوپاس بۆ هەموو هاوکاری و هاوخەمی مرۆڤ دۆستانەتان.
سوپاس بۆ لایەنگران و خۆبەخشان و ئەندامانی سەنتەری نینا کە بەدڵسۆزی و بەبێ ماندوبوون کارەکانیان ئەنجامدا.
بەهیوای بەردەوامی بۆ ڕێکخراوی خەڵک بۆ گەشەپێدان لە کوردستان.
ئێمە بەردەوام دەبین لە ناردنەوەی کۆمەك. بۆ کۆکردنەوەی بەردەوامی هاوکارییەکانتان پەیوەندی بکەن بەم ژمارەوە: +46 (0) 70 717 85 77
سەنتەری نینا
12-09-2018