کۆبوونەوەی هەڵسەنگاندنی کارو پلاندانانی ستافی سەنتەری نینا!

چالاکی

بە ئامادەبوونی نیوەی زیاتری ستافی سەنتەر کۆبوونەوەیەک سەبارەت بە هەڵسەنگاندنی کارو چالاکیەکانی ساڵی ٢٠١٧ و دانانی پلانی ساڵی ٢٠١٨ ی سەنتەر ئەنجامدرا.

‎گرنگترین تەوەرەکانی/

  • پرۆتۆکۆڵ، بە پێی ماتریاڵەکانی کۆبونەوەکە کە لە چەند ڕۆژی پێشودا ئامادەکرابوو.
  • پیاچوونەوە بە چالاکیەکانی ساڵی ٢٠١٧ و هەڵسەنگاندنیان.
  • ئامارو ڕاپۆرتی کاری شەڵتەر و چەندایەتی و جۆرایەتی ئەو کەیسانەی ڕویان لە سەنتەر کردوە کە ئامارەکەی لە ساڵی ٢٠١٧ دا ١٠٥ کەیس بووە.
  • ڕاپۆرتی دارایی و باری ئابوری سەنتەر.
  • پیاچوونەوەیەکی گشتی بە پەیڕەوی ناوخۆدا، لە کۆتاییدا گۆڕانکاری لە هەندێک لە بڕگەکانی سپێردرا بە گروپێکی دیاری کراو لە ستاف.
  • گفتوگۆ سەبارەت بە پێشنیارەکانی بەرنامەکانی سەنتەر لە ٢٠١٨ دا.
  • بەرەوپێشبردنی زیاتری سەنتەر لە مەیدانی ڕاگەیاندن.
  • یەکێک لە تەوەرە تایبەتەکان دەربارەی شێوە و ئاستی پەیوەندیەکان و هاوکاری لەگەڵ ڕێکخراوو شەڵتەرە هاوشێوەکان لە کوردستان بوو.
  • دیاریکردنی بۆردی ڕاوێژی سەنتەر، ستافی کارو بەڕێوەبەری جێبەجێکردن.

‎ لە کۆتایی کۆبونەوەکەدا ئەو گۆڕانکاریانەی کە بڕیاریان لەسەردرا سپێردرا بە دەستەی بەڕێوەبەری داهاتوی سەنتەر، بەهاوکاری بۆردی ڕاوێژکاری.

‎بەهیوای ساڵێکی پڕ کارو بەرهەم وسوود بۆ بۆردی ڕاوێژ، ستافی بەڕێوەبەرو هەموو ئەوانەی کە ڕوو لە سەنتەر دەکەن.

سەنتەری نینا
٤/٣/٢٠١٨