قسەکردن لەگەڵ منداڵ و مێردمنداڵان لەسەر پۆڕنۆ!

تواناسازی, چالاکی

یەکێک لە چالاکیەکانی هەفتەیەکی خاڵی لە پۆرنۆگرافی!

سەبارەت بە شێوەی مامەڵە و قسەوباسکردن لەگەل منداڵ سەبارەت بە پۆڕنۆگرافی (فیلمی سێکسی)!

تەوەری باسەکان:

  • مۆدێلی هەمەلایەنە دەربارەی سێکس پەیوەندیدارە بە: کۆمەڵگاو فەرهەنگ، بەهاکان، جەندەر.
  • سێکسی تەندروست پەیوەندیدارە بە: بنەما کۆمەڵایەتیە پێشکەوتوەکان، چۆنیەتی تێروانین بۆ سێکس، یەکسانی نێوان هەردو رەگەز، چۆنیەتی پەیوەندیەکان، نەبونی توندوتیژی.
  • سێکس و مافەکان
  • پۆرنۆگرافی
  • جیاوازی پۆرنۆگرافی و سێکس
  • دورخستنەوەی منداڵ و مێردمنداڵ لە مەترسیەکانی پۆرنۆگرافی

شایانی باسە ئەم بابەتە لە ڕۆژی ٤/١٠/ ٢٠١٨ یەکێک بو لەو زنجیرە چالاکیانەی یەکیەتی شەڵتەرەکانی سوید و بەشداریکردنی سەنتەری نینا بۆ ماوەی هەفتەیەک لەگەڵ شەڵتەرەکاندا بەڕێیخست، کە پێکهاتبو لە بابەتی جیاواز سەبارەت بە پۆڕنۆگرافی، کاریگەری لەسەر مندالانی ژێر ١٨ ساڵ، ئاستی بڵاو بونەوەی لە تۆڕە ئینتەرنێتیەکان و هۆکارەکانی کاریگەریەکانی لەسەر ژیان و تەندروستی سێکسی.

سەنتەری نینا