ۆرکشۆب و گفتوگۆ “کێ ئاگای لە کێ بێت؟

16

سەنتەری نینا ڕۆژی شەممەی ٨ی یونی ۆرکشۆپێک بۆ نینا قادر دەربارەی جۆری پەیوەندیەکانی گەورەساڵان گەنجان و مندالان بەڕێخست.
. ۆرکشۆپەکە سەرکەوتوانە و پڕگفتوگۆ بەئامادەبونی ٤٠ بۆ ٤٥ کەس بەڕێوەبرا 
بەرنامەکە بە پێشەکیەکی تایبەت بە تەوەرەکە و پاشان کاری گروپی دەربارەی چەند پرسیارێک سەبارەت بە باسەکە بەڕێوەچو

تەوەری گفتوگۆکان بەرپرسیاریەتی لە ئەرک و مافەکانی گەورە ساڵان، منداڵان، گرفت و کێشەکانی ڕۆژانە و تێگەیشتنمان بۆ جیاوازی و تایبەتمەندی تاکەکان بو

پاشان قسەوباسێک سەبارەت بە هاوکاریە کۆمەڵایەتیەکان لە دەوروبەرماندا، لە هەمانکاتدا دەزگا فەرمیەکان کە لە کاتی پێویستدا پەنایان بۆ دەبرێت

بەرنامەکە بوە جێگای سەرنجی ئامادەبوان، وە بە ئەزمون و تواناییەکانی خۆیانەوە چالاکانە پێکەوە و بەهاوکاری بەڕێوەبەری بەرنامەکە بەشداربون لە گفتوگۆکاندا

.لە کۆتاییدا بەهاوکاری و ماندوبونی هەموان ئێوارەکە بە بۆنەیەکی کۆمەڵایەتی و موزیک بەڕێخرا

print