گردبونەوە لە گۆرەپانی شارەوانی یەرفەللا!

3

سەنتەری نینا بە هاوکاری سەنتەری یەرفەللا لەڕۆژی یەکشەممە ٢٥ ی نۆڤەمبەر لەپەیوەست بە ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی گردبونەوەیەکیان لە گۆڕەپانی یەرفەللا ڕێکخست.
دانیشتوانی شارەوانی، ژنان و پیاوانی چالاک لە بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی وە کۆمەڵێک لە سیاسەتمەداری تر بەشداربون لە گردبونەوەکەدا.

لەم بۆنەیەدا سەرەڕای ئەوەی بە داگیرساندنی مۆم یادی قوربانیانی توندوتیژی کرایەوە، گفتوگۆو قسەوباس دەربارەی نەهێشتن و کەمکردنەوەی توندوتیژی لە خیزان وە بەگشتی لە کۆمەڵگەدا کرا.
ئامادەبوان و ڕێبواران بە شێوەیەکی چالاک گفتوگۆیان سەبارەت بە چۆنیەتی هاوکاری زیاتری هەمولایەک لەسەر پرسی توندوتیژی دەکرد، بەمەبەستی کاری تۆکمەو کاریگەرتر بەرەوگۆڕانکاری زیاتر.

٢٥ی نۆڤەمبەر لەلایەن ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکانەوە لەساڵی ١٩٨١ دا وەک ڕۆژێکی جیهانی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی لەپەیوەست بە یادی خوشکانی میرابال دەستنیشان کراوە، کە لە سەرەنجامی ناڕەزایەتیان لەبەرامبەر “رەفایل ترۆژیلۆ” دیکتاتۆری دۆمێنیکا کوژران.

سەنتەری نینا

print