کۆنفرانسی یەکیەتی شەڵتەرەکانی سوید سەبارەت بە بەڕێوەبەرایەتی و لیدەری !

4

کۆنفرانسی سێ ڕۆژەی یەکیەتی شەڵتەرەکانی سوید سەبارەت بە بەڕێوەبەرایەتی و لیدەری !
بە بەشداری هەڵاڵە ڕافع لە سەنتەری نیناوە!

گرنگە کە چالاکانی مەیدانی و کاری جەماوەری وەک ڕێکخراو و شەڵتەرەکان بەبەردەوام لەم بەرنامانەدا پێکەوە کۆدەبنەوە. کەسانی جیاواز بە شێوەی کاری جیاواز و پێشینەی جیاوازەوە کار دەکەن بۆ جێگیرکردنی مافی مرۆڤ لە کۆمەڵگا، بۆ وەستانەوە بەرامبەر توندوتیژی کە بوەتە لەمپەرێکی بەهێز لە بەرەوپێشچونی تاکی کۆمەڵگا و بەتایبەت ژنان.

هەندێک لە گرنگترین باسەکانی کۆنفرانسەکە کە لەلایەن پسپۆر و لێکۆڵەرەوەکانی زانکۆکانی سویدوە بەڕێوە دەبران.

  • چۆنیەتی نیشتەجێکردنی کەیسەکان لە شەڵتەرەکاندا لەلایەن کۆمۆنەکانەوە.
  • بەرەنگاربونەوە و ئاساییکردنەوە: ڕەگەز، دەسەڵات و پسپۆڕی. لەکاری بەرەنگاربونەوەی توندوتیژیدا.
  • بەڕێوەبردن لە قۆناغی جیاوازدا.
  • توندوتیژی لە پەیوەندیەکانی گەنجاندا
  • ئەمنیەتی جەستەیی و دیجیتاڵی لە شەڵتەرەکاندا.
print