ڕۆژی ٢ی مارس کۆبونەوەی ساڵانەی سەنتەری نینا بە بەشداری دەستەی باڵا و دەستەی بەڕێوەبەر و هەندێک لە ئەندامان و ڕاوێژکارانی سەنتەر بەڕێوەچو.
سەرەتا بەرپرسی ڕێکخراو سۆزان ئەمین و بەرپرسی سەنتەر هەڵاڵە ڕافع بە بەخێرهاتنی ئامادەبووان کۆبونەوەکەیان کردەوە و بە خولەکێک ڕاوەستان بۆ یادی ٥٠ ژنە یەزدی کەلەلایەن داعیشەوە سەربڕدراون کۆبونەوە کە دەستی پێکرد.
پاشان بەڕێوەبەرانی کۆبونەوەکە دیاریکران ( چیمەن محەمەد بۆمبا، فایەق سەعید، چنور سدیق).
ماتریاڵ و ڕاپۆرتەکانی سەنتەر خرانە بەردەستی ئامادەبوان بۆ گفتوگۆ و بڕیاردان لەسەریان کە بریتی بون لە :
– راپۆرتی ساڵی ٢٠١٨ ی کارو چالاکیەکان
– ڕاپۆرتی ماڵی ٢٠١٨
– ئاماری کەیسەکانی سەنتەری نینا لە ساڵی ٢٠١٨ کە ژمارەیان
١١٣ کەیسە.
– هەڵبژرادنی بەرپرسی تازەی سەنتەر (نازەنین ساڵح) دەستەی
باڵای سەنتەر کە پێک هاتوە لە ٨ کەس.
– گفتوگۆ سەبارەت بە پلان و پرۆژەکانی ٢٠١٩
لە کۆتاییدا ئێوارەکە بە خۆشیەوە بە چالاکی کولتوری و موزیک بەڕێکرا.
سوپاس بۆ ئامادەبووان و بەشداری
چالاکانەیان
سەنتەری نینا