کازیوه: “هه‌ر زۆر له سه‌ره‌تاوه هه‌ستمان کرد که ته‌نانه‌ت هاوکارهکانیشمان زۆر باوه‌ڕیان به‌وه نیه که ئێمه‌ی ژن ببینه پۆلیس، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی که مامه‌کانم زانیان من بوومه‌ته پۆلیس ئیدی ده‌ستیان کرد به هه‌ڕه‌شه لێکردنم و باوکمیان هانده‌دا که واز له ئیشه‌که‌م بێنم ده‌نا ده‌مکوژن.”
ترێ: “ئەم کچانە شتی خراپیان لەگەڵ ئەو کوڕانە کردوە، مەشروبیان لەگەڵیان خواردۆتەوە، تەنانەت هاتە ئەو رادەی ئەوەیان بۆ دروست کردین، کە گوایە کۆندۆمیان لە ناو جانتاکانمان دۆزیوەته‌وە.”
ترێ: “پێیان ده‌گوتین: (کچ لەگەڵ چەند کوڕێکی پۆلیس لە سەیارەکدا دەبێت چیان کردبێت، ئەم کچانە شتی خراپیان لەگەڵ ئەو کوڕانە کردوە، مەشروبیان لەگەڵیان خواردۆتەوە) ئیتر لێرەوە تراژیدیای ئێمە دەست پێدەکات”.
هه‌ڵاڵه ڕافع: ” ئێمه لێره‌وه ده‌توانین زیاتر فشارێک بین بۆسه‌ر دام وده‌زگاکانی کوردستان که لێپرسراوه‌تی وه‌رگرن له‌به‌رامبه‌ر نه‌ک ته‌نها ئه‌مان به‌ڵکو ژنانی تریش، وه له لایه‌کی تریشه‌وه ئه‌وان به‌و ڕێکخراوه خۆماڵی و خاریجیانه بناسێنین که له‌م باره‌وه کارده‌که‌ن تا له‌وێ یارمه‌تی ڕاسته‌وخۆ وه‌ربگرن بۆ پارێزگاریکردنیان. وه له خراپترین حاڵه‌تدا ئه‌گه‌ر چ ئه‌وان چ که‌سانی تر ئه‌گه‌ر ناچار بن له‌وێ نه‌مێنن ئه‌وا ئه‌وسا بۆ وه‌رگرتنیان له ووڵاتانی تر ئێمه ئه‌و واقیعیه‌ت و دیکومێنتانهی که له‌سه‌ر ئه‌م که‌یسانه هه‌مانه ده‌خه‌ینه به‌رده‌ست ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کانی کۆچ له ووڵاتانی تر تا به‌ئاسانی قبوڵ بکرێن.”
کازیوه:
“له‌و رۆژه‌وه‌ی بووینه پۆلیس خۆشیمان نه‌دیتووه، رووبه‌ڕووی چه‌ندان تووندوتیژی بووینه‌ته‌وه، له‌لایه‌ن ئافره‌ته‌وه، هه‌رزه‌کار و پیاو و که‌سی به‌ته‌مه‌ن و هه‌تا له‌لایه‌ن شۆفێرهکانیشهوه، هه‌ر یه‌ک له‌مانه به شێوه‌ی جیاواز قسه‌ی ناشیرینیان پێوتووین و هه‌ڕه‌شه‌یان لێکردووین.” کازیوه له‌و دیو کامێراکه‌ی سکایپه‌وه به‌م رستانه چووه ناو گێرانه‌وه‌ی ده‌رده‌کانی خۆی، هه‌ر وه‌ک خۆی ده‌ڵێ له‌و رۆژه‌وه نه‌هامه‌تیه‌کانی ده‌ستپێده‌که‌ن که ئه‌و له‌گه‌ڵ ترێی هاورێی ده‌بنه پۆلیس و له رێگای ئه‌م ئیشه‌وه بژێوی خێزانێکی گه‌وره دابین ده‌که‌ن. کازیوه کاتێک باس له سه‌ره‌تا و ده‌ستپێکی ئیشه‌که‌ی ده‌کات غرورێکی زۆر لهدهموچاویدا ده‌رده‌که‌وێت و ده‌ڵێ: “من لە سەرەتاوە زۆر بڕوام بەخۆم هەبوو هەر چەندە لە خێزانێکی داخراو و هەژار گەورە بووم و لە ناوچەیەکیشدا دەژیم پەیوندی کۆمەڵایەتی کۆن تیایدا زاڵە، بەڵام من زۆر گوێم بەمە نەداو هەر بڕیارم دا دەبێت ئەو کارە بکەم وهه‌ندێک ئەرکی سەر خێزانەکەم و باوکم سووک بکەم.” ئه‌م چه‌ند رستانه‌ی به‌شێوه‌یه‌ک ده‌ربڕی که گوێگری هانده‌دا هه‌ست به‌و باوه‌ر به‌خۆبوون و دڵخۆشییه بکات که ئه‌و هه‌یبووه له ده‌ستپێکی ئیشه‌که‌یدا. ئه‌وه‌ی کازیوه زۆر زیاتر خۆشحاڵ ده‌کات و وه‌ک شانازییه‌ک ده‌یگێرێته‌وه ئه‌و کاتانه بووه که هه‌موو خێزانه‌که‌ی ره‌زامه‌ندیان ده‌ربڕیبوو که ئه‌و ده‌بیته پۆلیس و به‌مه‌ش ژیانیان ده‌بووژێته‌وه و باوکی له نه‌هامه‌تی رزگار ده‌کات.
هه‌ناسه‌یه‌کی هه‌ڵکێشاو دواتر ووتی: “تراژیدیای من لەو کاتەوە دەست پێدەکات کە من بیرم لەوە کرده‌وە، چیتر نابێت بژێوی خانەوادەکەم بەو ڕەنگە بێت ودەبێت ژیانێکی باشتر بۆ خانەوادەکەم دابین بکەم، به کورتی، ده‌ستکورتی بنه‌ماڵه‌که‌م بوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی ژیانم پڕ بێ له مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتن و بێرێزی پێکردنم.” کازیوه سه‌ره‌تا باس له ره‌وشی ئابووری بنه‌ماڵه‌که‌ی و دواتر ئاستی خوێندنی خۆی ده‌کات و ئه‌وانه‌ش وه‌ک هۆکارێک ده‌بینێ که ئه‌ویان تووشی ئه‌و چاره‌نووسه مه‌ترسیداره‌ی ئێستا هه‌یه‌تی کردوه. کازیوه به ده‌مووچاوێکی غه‌مگینه‌وه وتی “من کە باوکێکی نەخۆشم هەیە و لە خانووێکی بە کرێداین لە شارۆچکه‌ی (ک)، ئەو کات به هاوکاری باوکم بڕیارماندا که ئیشێک په‌یدا بکه‌م، لە ساڵی ٢٠٠٤ بوو کە تەمەنم تەنیا ١٨ ساڵ بوو، لە ووڵاتی من بۆ کچێک لەو تەمەنەدا چ کارێک هەبوو لەو ساڵانەدا، بە تایبەت کە من تەنیا ئەو کاتە تا پۆلی سێیەمی ناوەندیم خوێندبوو. هەر چەندە گەڕام، بەڵام جگە لە کاری (پۆلیس) هیچ کارێکی تر لەو سەردەمانەدا نەبوو”. له رێگای گێڕانه‌وه‌کانی کازیوه باس له سه‌ختی و دژواریه‌کانی ئه‌و پیشه‌یه “پۆلیسبوون” ده‌کات که وه‌ک خۆی ده‌ڵێ له وڵاتێکی وه‌ک کوردستان ئه‌م ئیشه زۆر ئه‌سته‌مه، به تایبه‌ت له‌و ناوهچهیهی کازیوه لێیدهژیێت، ئه‌و که‌سانه‌ی ژنن و ده‌بنه پۆلیس به چاوێکی که‌م سه‌یریان ده‌که‌ن. هه‌ر له درێژه‌ی گێرانه‌وه‌کانی کازیوه ووتی “له سێبه‌ری خۆمان ده‌ترسێین، به‌رده‌وام ئاوردهدهینهوه له کاتی رۆیشتندا، نه‌کا که‌سێک به دوامانه‌وه بێت و هه‌وڵی کوشتنمان بدات”.
کاتێک گه‌یشته سه‌ر ئه‌وه‌ی باس له‌و رۆژانه بکات که سه‌ره‌تای ئیشکردنیان بوو وه‌ک پۆلیس کازیوه ووتی “هه‌ر زۆر له سه‌ره‌تاوه هه‌ستمان کرد که ته‌نانه‌ت هاوکارهکانیشمان زۆر باوه‌ڕیان به‌وه نیه که ئێمه‌ی ژن ببینه پۆلیس، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی که مامه‌کانم زانیان من بوومه‌ته پۆلیس ئیدی ده‌ستیان کرد به هه‌ڕه‌شه لێکردنم و باوکمیان هانده‌دا که واز له ئیشه‌که‌م بێنم ده‌نا ده‌مکوژن.”
ترێ:
ترێش که هاورێی کازیوه‌یه و به‌یه‌که‌وه بوون به پۆلیس و ده‌وره‌یان دیتووه و له‌یه‌ک شوێنیش به‌یه‌که‌وه ئیش ده‌که‌ن. ترێ ووتی “به‌سه‌رهاتی منیش زۆر له به‌سه‌رهاتی کازیوه ده‌چێ و هه‌ر یه‌که‌مان به‌شێکین له تراژیدیاکه”. ترێ که له ده‌موچاویدا کامڵبوونێکی زیاتر و ئه‌زموونێکی زیاتر به‌دیده‌کرا ئاوا گێرانه‌وه‌ی خۆی ده‌ست پێ‌کرد. به‌پێی گێرانه‌وه‌کانی ترێ هه‌رچه‌ند ئه‌م دوو ژنه به جلوبه‌رگی مه‌ده‌نییه‌وه کار ده‌که‌ن و ئیشه‌که‌شیان ته‌نیا بریتیه لە پشکنین و چاودێریکردنی خەڵک لە چوونە ژووره‌وه بۆ دەزگا حکومیەکان، وه‌ک خۆشی ده‌ڵێ” ئەمەش کارێکی ئاساییە و زۆر لە کاری پۆلیس ناچێت. چونکە کارەکەمان زیاتر لە ناو دەزگا حکومییە مەدەنیەکاندایە”. به‌پێی گێڕانه‌وه‌کانی ترێ هۆکارێک که وایکردوه ئه‌و ببێته پۆلیس خراپی باری ئابووری خێزانه‌که‌یه‌تی و له رێگای ئه‌م ئیشه‌وه ده‌توانێ پشتیوانییه‌کی باشی ئابووری بۆ خێزانه‌که‌ی ده‌سته‌به‌ر بکات. وه‌ک ترێ خۆی ئاماژه‌ی پێده‌کات گه‌ر له سه‌ره‌تاوه هه‌ستیان به مه‌ترسی کردوه له‌و ئیشهیاندا و ووتی “زۆری نه‌خایاند، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی خه‌ڵک ئێمه‌یان به جلی پۆلیسه‌وه دیت، ده‌ستیان کرد به توانج و ته‌شه‌ر تێگرتن و تا گه‌یشته جنێو و سوکایه‌تی و دواتریش هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتن”. به‌پێی گێڕانه‌وه‌کانی ترێ کار ده‌گاته ئه‌وه‌ی که رۆژانه نامه‌ی هه‌ڕه‌شه بخرێته حه‌وشه‌ی ماڵیانه‌وه و ئه‌مه‌ش وا ده‌کات که باوک و براکانی ترێ هه‌راسان و په‌ست ببن.
به‌ڵام سەرەتای کێشە گەورەکهی کازیوه و ترێی هاورێی ئه‌وکاته ده‌ست پێده‌کات که ترێ و کازیوه هاوکات لەگەڵ چەند کوڕێکی پۆلیس تووشی حادیسه‌ی سه‌یاره ده‌بن، ترێ له‌م باره‌وه ووتی “ڕۆژێکیان من و کازیوه‌و چه‌ند پۆلیسی تر بە کارێکی دائرەکەمان نێردراین بۆشارۆچکەیەکی نزیک شارەکەی خۆمان، لە ڕێگا تۆشی حادیسەیەکی سەیارە بوین و هەندێک لە برادەرە پۆلیسەکانمان بریندار بوون، هەموومانیان برد بۆ بنکەی تەندروستی لە قەزاکە، له وێوه کێشه‌کان گه‌وره‌تر بوونه‌وه”. پاشان کازیوه درێژه‌ی پێدا و ووتی ” کاتێک خەڵک و خێزانەکانمان بە مەسەلەکەیان زانی و هاتن بۆ خەستەخانە، ئیتر قسەی خەڵکیش دەستی پێ‌کرد، هه‌ر که‌سه‌و قسه‌یه‌کی ده‌کرد: (کچ لەگەڵ چەند کوڕێکی پۆلیس لە سەیارەکدا دەبێت چیان کردبێت)، ئتر لێرەوە تراژیدیای ئێمە دەست پێدەکات، قسەی خەڵک بە هیچ شێوەیەک ناوه‌ستێت” یان ده‌یانگووت: (ئەم کچانە شتی خراپیان لەگەڵ ئەو کوڕانە کردوە، مەشروبیان لەگەڵیان خواردۆتەوە، تەنانەت هاتە ئەو رادەی ئەوەیان بۆ دروست کردین، کە گوایە کۆندۆمیان لە ناو جانتاکانمان دۆزیوەته‌وە”.
به‌پێی گێڕانه‌وه‌کانی ترێ و کازیوه ئه‌م قسه‌وباسانه‌ی ئه‌و خه‌ڵکه به‌رگوێی خێزانی هه‌ردوولایان ده‌که‌وێته‌وه و ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ناخۆشی و تووڕه‌بوونی که‌سوکاری ئه‌م دوو کچه. ترێ ووتی” هه‌ر ئه‌وه‌ش وای له که‌سوکاری هه‌ردووکمان کرد که تکا له دکتۆرەکان بکه‌ن کە پشکنینمان بۆ بکەن، بۆ ئەوەی بزانن پەردەی کچێنیمان ماوە یان نا. بێگومان دوای پشکنین دەرکەوت کە ئێمە کچین و هیچ کێشەیەکمان نیە، ئه‌مه‌ش وایکرد که باوک و براکانمان که‌مێک ئارامببنه‌وه”.
به ووته‌ی خۆیان ئه‌م قسه‌وباسانه‌ی خه‌ڵک و هه‌ڕه‌شه‌کانی گروپه ئیسلامییه‌کان وایان له که‌سوکاری ئه‌و دوو کچه کردوه که باوه‌ر به کچه‌کانیان نه‌که‌ن و خه‌ڵکی ده‌ره‌وه ژیانیان له که‌سوکاری ئه‌م کچانه خراپ کردوه و ئه‌مه‌ش وایکردوه که هه‌ڵسوکه‌وتی خێزانه‌کان له‌گه‌ڵ ئه‌م کچانه‌دا بگۆردرێ.
کازیوه باس له‌وه ده‌کات له ئه‌نجامی فشاری زۆر و هه‌ڕه‌شه‌ی جۆراوجۆر که لێیان ده‌کرێ چه‌ند جارێک هه‌وڵی خۆکوشتنی داوه. کازیوه له‌باره‌ی خۆکوشتنه‌که‌یه‌وه ووتی: “فشاریان بۆ ده‌هێنام و هه‌ڕه‌شه‌یان لێدهکرم، لەو ماوەیەدا زۆر بێئومێدبووم تەنانەت خۆکوشتنیش یەکێک بوو لەو ئەگەرانەی کە بیرم لێکردەوەو لێی نزیک بووم. ئەگەر دایکم و خێزانەکەم نەبونایە، ئەو رۆژەی کە نەوتم بە خۆمداکرد دەبووە رۆژی کۆتایی ژیانم، بەڵام خێزانەکەم بە خێرایی فریام کەوتن و رزگاریان کردم”.
هه‌مان هه‌وڵیش دراوه بۆ خۆکوشتن له‌لایه‌ن ترێ وه، ترێ ووتی “کاتێک خێزانه‌که‌مان هه‌موو کۆبووبوونه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگاچاره‌یه‌ک بۆ من بدۆزنه‌وه، من ئه‌و کات خۆم ئاماده‌کردبوو بۆ خۆکوشتن و به‌رده‌وام تفه‌نگه‌که‌م له‌لای خۆم بوو، راستی ده‌ترسام ئه‌وان بمکوژن، ئیدی بڕیارم دابوو که کار بگاته ئه‌و جێگایه خۆم خۆم ده‌کوژم”.
هه‌ر له‌م په‌یوه‌ندیه‌دا و له‌سه‌ر که‌یسی ئه‌م دوو ژنه که له‌لایه‌ن سه‌نته‌ری نیناوه هاوکاری و رێنوێنی ده‌کرێن راوبۆچوونی به‌رێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری نی‌نا “هه‌ڵاڵه رافع”مان وه‌رگرت. به‌رێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری نی‌نا ووتی که “له‌ناو زۆربه‌ی کۆمه‌ڵگه‌کانی جیهاندا کۆمه‌ڵێک ئیش مۆرکی ژنان یان هی پیاوانیان لێدراوه، بوون به پۆلیس ئیشێکه به‌پێی نۆرمه دروستکراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌کان هی پیاوانه، ئه‌گه‌ر ژنێک هاته ناو ئه‌م جۆره ئیشانه‌وه نامۆیه و به‌ئاسانی قه‌بوڵناکرێ، به‌تایبه‌ت له وڵاتانی رۆژهه‌ڵآتی ناوه‌راست”. چیرۆکی پڕ ده‌رده‌سه‌ری و نه‌هامه‌تی ئه‌م دوو ژنه پۆلیسه ئه‌م راستیه ده‌رده‌خات و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌م دوو ژنه هه‌وڵی زۆریان داوه که خۆیان له‌گه‌ڵ نۆرم و تێگه‌یشتنه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی خۆیان بگونجێن و ته‌نانه‌ت به جلی مه‌ده‌نییه‌وه ده‌وام ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنجی خه‌ڵک رانه‌کێشن به جلی پۆلیسییه‌وه که‌چی وه‌ک خۆیان باسی لێده‌که‌ن ئه‌وه‌نده که‌وتوونه‌ته ژێر هه‌ڕه‌شه و سوکایه‌تی پێکردن ژیانیان که‌وتۆته مه‌ترسییه‌کی جددییه‌وه”.
ههڵآڵه رافع هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه کرد هه‌رچه‌ندە که‌یسی ئه‌م دوو ژنه له وڵاتی سوید نیه وئه‌وان دوورن لێیان، به‌ڵام وه‌ک خۆی ده‌ڵێ “له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه زیاتر له‌سه‌ر کێشه‌ی ژنان و خێزانه کوردی و عه‌ره‌بیه‌کان کاردهکین و په‌یوه‌ندیه‌کی دانهبڕاویشمان له‌گه‌ڵ کوردستاندا هه‌یه، به‌تایبه‌ت له‌م ساڵانه‌ی دواییدا که‌سانێکی زۆر له‌وێشه‌وه په‌یوه‌ندیمان پێوه ده‌که‌ن بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کانیان. ئێمه‌ش لێره‌وه‌و به‌هۆی ئه‌و په‌یوه‌ندی و کارانه‌شه‌وه که له‌وێ هه‌مانه به‌پێی توانا یان ڕێنوێنیان ده‌که‌ین یان به عه‌مه‌لی یارمه‌تیان ده‌که‌ین ئه‌ویش به‌پیی که‌یسه‌کان. ئێمه له‌لایه‌ن لێپرسراوی پۆلیسی ئه‌وانه‌وه په‌یوه‌ندیمان پێوه‌کراوه که ئه‌گه‌ر بتوانین یارمه‌تی ئه‌و دوو ژنه بده‌ین تا له‌و بارودۆخه ڕزگاریان بێت، هه‌وڵی زۆرماندا تا له رێگای په‌یوه‌ندییه‌کانی خۆمانه‌وه ده‌ستبکه‌ین به ئیش‌کردن بۆ ئه‌م دوو ژنه.”
هه‌ڵاڵه له درێژه‌ی قسه‌کانیدا باسی ئه‌و کارانه ده‌کات که به‌مان ده‌کرێ و ووتی “ئێمه دوای ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیمان پێوه‌کراوه هه‌وڵمان دا له‌گه‌ڵ خۆیاندا قسه بکه‌ین و چه‌ند جار به ته‌له‌فۆن قسه‌و باسمان له‌گه‌ڵیاندا کردوه، دوای ئه‌وه‌ش له ڕیگای په‌یوه‌ندیه‌کانی خۆمانه‌وه له‌و بارودۆخه‌مان کۆڵیوه‌ته‌وه که به‌واقیعی ئه‌و دوو کچه له ژێر فشاردان، به دوای ئه‌وه‌شدا په‌یوه‌ندیمان به لێپرسراوهکهیانهوه به به‌رده‌وام هه‌یه که کێشه‌که له‌وه‌دایه ئه‌وه‌نده فشاره کۆمه‌ڵایه‌تیه‌که زۆره ئه‌وان خۆشیان ناتوانن زه‌مانه‌تی ئه‌وه بکه‌ن که ده‌توانن بیانپارێزن. جگه له‌وه‌ی که ئێمه ئه‌م بابه‌ته وه‌ک کێشه‌یه‌کی ژنان ده‌خه‌ینه ڕوو تا کۆمه‌ڵگا لێی ئاگادار بێت و بخرێته به‌ر باس و لێکۆڵینه‌وه، که لێره‌وه دیدی کۆمه‌ڵگا به‌شێوه‌یه‌کی گشتی له‌م باره‌وه بگۆڕدرێت. وه له‌لایه‌کی تریشه‌وه کارمان کردوه له کوردستانیش به ناوی خوازراوه‌وه له ڕاگه‌یاندندا قسه‌ی له‌سه‌ر بکرێت. جگه له‌مانه په‌یوه‌ندی زیاتر به‌ده‌زگا په‌یوه‌ندی داره‌کانه‌وه بکرێ بۆ پارێزگاریکردنیان و له‌ئه‌ستۆگرتنی به‌رپرسیارێتی له‌به‌رامبه‌ر گیانی ئه‌م دوو ژنه‌دا”.
هه‌ڵاڵه له‌به‌رده‌وامی قسه‌کانیدا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که ئه‌گه‌ر هه‌ر گیانیان لهخهتهردابێت و هه‌راسان بکرێن لێره‌وه چیان بۆ ده‌کرێ ووتی، ” ئێمه لێره‌وه ده‌توانین زیاتر فشارێک بین بۆسه‌ر دام وده‌زگاکانی کوردستان که لێپرسراوه‌تی وه‌رگرن له‌به‌رامبه‌ر نه‌ک ته‌نها ئه‌مان به‌ڵکو ژنانی تریش، و له‌لایه‌ک تریشه‌وه ئه‌وان به‌و ڕێکخراوه خۆماڵی و خاریجیانه بناسێنین که له‌م باره‌وه کارده‌که‌ن تا له‌وێ یارمه‌تی ڕاسته‌وخۆ وه‌ربگرن بۆ پارێزگاریکردنیان. له خراپترین حاڵه‌تدا چ ئه‌وان چ که‌سانی ترئه‌گه‌ر ناچار بن له‌وێ نه‌مێنن ئه‌وا ئه‌وسا بۆ وه‌رگرتنیان له ووڵاتانی تر ئێمه ئه‌و واقیعیه‌ت و دیکومێنتانهی که له‌سه‌ر ئه‌م که‌یسانه هه‌مانه ده‌خه‌ینه به‌رده‌ست ده‌زگاپه‌یوه‌ندیداره‌کانی کۆچ له ووڵاتانی تر تا به‌ئاسانی قبوڵ بکرێن”.