ناوی ڕێکخراو:
( کۆمیتەی نێونەتەوەیی بۆ مافەکانی ژنان )
ڕێکخراوێکی خۆبەخشی قازانج نەویستە، سەربەخۆ لە حیزب و ئایین و ئایدیۆلۆجیاکان، لە ساڵی ١٩٩٤ وە لە سوید دامەزراوە. ئەندامگیری دەکات و بەبپێی بنەما دیموکراتیەکان کاردەکات بۆ کەمکردنەوە و نەهێشتنی هەموو جۆرە توندوتیژیەک لە کۆمەڵگادا.
لە درێژماوەدا کاردەکات بۆ بەدیهێنانی کۆمەڵگایەکی ئازاد و یەکسان.
کورت ماوە کاردەکات بۆ کەمکردنەوە و بنەبڕکردنی هەموو جۆرە توندوتیژیەک کە لەبەرامبەر ژنان و کچاندا ئەنجامدەدرێت، لەسەر هەردوو ئاستی تاکەکەسی و گشتیدا، بەتایبەت توندوتیژی لەژیر ناوی شەرەف.
بۆ مەیدانی کاری کورتماوە و هەنوکەیی، بۆ پێشکەشکردنی کۆمەک و ڕێنوێنی و پاراستن لە ساڵی ٢٠٠٧ وە سەنتەری نینای دامەزراندووە، کە ڕوبەڕوبوانی توندوتیژی و خیزانەکانیان ڕوی تێدەکەن.
- مافی ژیانێکی ئازاد لە توندوتیژی دەرونی و جەستەیی و کۆمەڵایەتی بۆ منداڵ و ژن.
- مافی بەشداری چالاکانەی ژنان و منداڵان لە هەموو مەیدانە جیاوازەکانی کۆمەڵگادا.
- مافی ژیانێکی بێ جیاکاری بۆ منداڵان و ژنان.
- مافی کۆچبەران بۆ وەرگرتنی زانیاری تەواو دەربارەی یاساو بڕیارە گشتیەکان لەو کۆمەڵگایەی کە تێیدا دەژین.
- فەراهەمکردنی زەمینەیەک بۆ پراکتیزەکردنی فەرهەنگە جیاوازەکانی کۆچبەران.
- فەراهەمکردنی زەمینە بۆ ژیانێکی تەندروست و دڵنیاو پڕ مانا بۆ کۆچبەران.
- کەمکردنەوە و چاکسازی دەرهاویشتە نەرێنیەکانی سەر کۆچبەران لە بێهیوایی، پەراوێزخستن، نامۆبوون و تەندروستی ناهەموار.
- پێکهێنانی پردی پەیوەندی نێوان ژنان و ڕێکخراوە پەیوەندیدارەکان لەگەڵ ئەوروپا، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەموو جیهاندا.
کار دەکەین بۆ پێشکەشکردنی زانیاری، پتەوکردنی دیالۆگ و کردنەوەی خول بۆ:
- قوتابخانەی زمانی سەرەتایی سویدی بۆ پەنابەران، ئامادەیی، بنەڕەتی
- قوتابخانە پیشەییەکان، کۆمەڵەکانی پەروەردە و نۆرینگەو کۆمەڵەکانی هەرزەکاران
- ریکخراوەکانی کرێچیان
- ناوەندەکانی تەندروستی
- ناوەندەکانی چاودێری ژنانی دوگیان
- ناوەندەکانی تەندروستی منداڵان
- ناوەندەکانی چاودێری خێزان
- بەڕێوەبەرایەتیەکانی شارەوانی
- دەزگای کار
- دەزگاکانی چاکسازی تاوان
- دەزگای کۆچ
- یانە وەرزشیەکان
- خانەکانی داڵدەدانی ژنان
- ڕێکخراوە خۆبەخشەکان
کاری خۆپاراستن و بونیادنانەوە:
دەرفەت بۆ ژنان و خێزانەکانیان دەڕەخسێنین بۆ گفتوگۆ، وەرگرتنی زانیاری، پێشخستنی ئاستی زانین و بوژانەوە لە ڕێگای چالاکی جۆراوجۆر:
- کۆڕوکۆبونەوەی فەرهەنگی و کولتوری
- چالاکی سەبارەت بە بابەتەکانی ڕۆژ
- کردنەوەی خول، پێشکەشکردنی زانیاری
- ئاهەنگی بۆنەو یادەکان
- کۆنفرانس
- پێکهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتی و ڕێکخراوەییەکان
- سازدانی گەشت و گوزار
- گەشتی زانستی
بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی چالاکیەکانمان سەیری ڕاپۆرتی ساڵانە بکە:
https://ikkr.org/wp-content/uploads/2018/07/Verksamhetsber%C3%A4ttelse.pdf