پۆڕنۆستان – چۆن دەستی بەسەر ژیانی سێکسیماندا گرت!

45

”Pornland – how porn hijacked our sexuality”

ناونیشانی کتێبی بەناوبانگی نوسەر و پرۆفیسۆری کۆمەڵناسی ئەمریکی Gail Dines، یەکێک بو لە بەشداربووانی چالاکیەکانی هەفتەیەکی خاڵی لە پۆڕن لەلایەن Unizon. ئەمە لەژێر هەمان ناونیشاندا کراوە بە فیلمیش.

Gail Dines ساڵەها بەدواداچونی لە بارەی پۆڕنۆگرافیەوە کردوە. یەکێکە لە یەکەمین دوژمنەکانی کارگەی پۆڕنۆ و کەڵەکەی سەرمایە لەم ڕێگایەوە. دەڵێت، پۆڕ فەنتازیا نیە، بەڵکو فەتتازیاکردن لە مێشکدایە.

مەترسیەکە ئەوەیە کە تا چەند پۆڕنۆگرافی بەرەو زیادبوون بڕوات، هەڵاوارنی ژنان و توندوتیژی زیاد دەکات و کراوەتر دەبێت.
گەرەترین نیگەرنیش ئەوەیە لەبەر ئەوەی لە جیهانی ئەمڕۆدا ناوەندی تەمەنی کوڕان لە 11-12 ساڵیەوە دەستیان لە بەرهەمەکانی پۆڕن گیردەبێت، کە تیایدا زەبروزەنگو زۆرەملێ لەبەرامبەر ژناندا بەکار دێت. کاتێک کە ئەمە یەکەم کلیلی ناسینی ژیانی سێکسیان بێت، دەبێت چ کاریگەریەک لەسەر داهاتویان دابنێت!؟ بۆیە دوای لێکۆڵینەوەیەکی زۆر گەورەترین بەرنامەی بۆ دایک و باوکان داڕشت سەبارەت بە چۆنیەتی گفتوگۆکردن لەگەڵ منداڵاندا لەم بارەیەوە.

گایل بە هاوڕای چەند دەرون ناس و پسپۆڕی تاوان لە ئێوارە بەرنامەیەکدا “گرنگترین کۆبونەوەی ئەم پایزەی دایکوباوکان” دەربارەی چەند تەوەرەیەک گفتوگۆیەکی زۆر بە سود و پڕ زانیاری مەیدانیان کرد.

تەوەری باسەکان:
. کارخانەی پۆرنۆگرافی.
. پۆرنۆگرافی و کاریگەری تۆڕەکانی ئینتەرنێت لەسەر چۆنیەتی بەکارهێنانی وەک دیاردەیەک لە جیهاندا.
. بڵاوبونەوە و مەترسیەکانی لەسەر منداڵان و مێرد منداڵان.
. ئایا دایک و باوک تا چەند لەم بارەیەوە زانیاریان هەیەو ئاگاداری مندالەکانیانن؟
. ئالودەبون بە پۆڕن تەنانەت لە نێو منداڵانیشدا، کاریگەریە نەرێنیەکانی لەسەر تاک و باری کۆمەڵایەتی.
. کاریگەری لەسەر زیادبونی توندوتیژی.
. بەکارهێنانی تۆرەکانی ئینتەرنێت بۆ بازرگانیکردن بە سێکس.
. ئاستی بڵاو بونەوە و هۆکارەکانی.

سوپاس بۆ ئەو پرۆگرامەبەسودو پڕ زانیاریانە!
سەنتەری نینا

print