پڕۆژەی هێڵی گەرم بۆ بەهاناوەچون و هاوکاریکردنی ژنان و خێزان لە کوردستان!

54

بەڕێوەبەری گشتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی ژنان ڕایگەیاند کە:
ژمارەی هێڵی گەرم (١١٩) لە هەمو شاروشارۆچکەکانی کوردستان و لە ڕێگەی سەرجەم کۆمپانیاکانی مۆبایلەوە ژنان و سەرجەم ئەندامانی خێزان دەتوانن بەبێ بەرامبەر پەیوەندی بگرن. لەم ڕێگایەوە داوای هاوكاری یاسایی و دەروونی و كۆمەڵایەتی بکەن. وە ڕێنوێنی سەرەتایی ئەوکەسانە دەکرێت کە پەیوەندی دەگرن و ڕەوانەی نزیکترین نوسینگە دەکرێن. هەرلەم ڕێگایەشەوە سکاڵاکان تۆمار دەکرێن.

پڕۆژەی هێڵی گەرم لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی بەهاوکاری ڕێكخراوی UNFPAی ئەنجامدراوە.

بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی، لە ماوەی شەش مانگی ٢٠١٨ لە هەرێمی کوردستان ئامارەکانی توندوتیژی بۆ سەر ژنان بەم جۆرە بووە: ٦٦ ژن کوژراون و خۆیان کوشتوە، ١٤٢ ی دیکەش سوتاونو خۆیان سوتاندوە، ٥٨ ژن دەستدرێژییان کراوەتە سەر، ٤٢١٣ ژن سکاڵایان بەرامبەر ئەو پێشێلکاریانە تۆمارکردوە کە ڕوبەڕویان بوەتەوە.

print