گه‌وره‌ترین
کۆبونه‌وه‌ی سیاسی ساڵانه‌یه
سەنتەری
نیناش بەچەند چالاکیەک لەوێ دەبێت
#villdusemig
#دەتەوێبمبینی
هه‌فته‌یه‌ک له ووتار، کۆڕ‌و سیمینار‌و چالاکی جۆراوجۆر، که بۆ زیاتر له 40 ساڵ ده‌چێت وه‌ک کلتورێک سه‌باره‌ت به باسه، سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوریه‌کانی سوید ڕێکده‌خرێت. له ساڵی 1968 وه له‌دوای ئه‌وه‌ی که وه‌زیری په‌روه‌رده و خوێندنی ئه‌وکات ( ئولوف پاڵمێ، سۆسیال دیموکرات) له‌دوای پیکابێکه‌وه له‌وێ ووتاری ده‌دا، ئه‌م کۆبونه‌وه‌یه بووه به سونه‌تێکی ساڵانه‌ی سیاسی گرنگ.
له‌م هه‌فته‌یه‌دا هه‌موو حیزبه سیاسیه‌کان ئه‌وانه‌ی که حکومه‌تیان پێکهێناوه و ئۆپۆزسیۆنیش وتار‌و گفتوگۆیان هەیە. ڕێکخراو و کۆڕوکۆمه‌ڵه کان له چالاکیه‌کانیاندا و به‌مه‌به‌ستی به‌رده‌وامیدان به دیالۆگ له نێوان کۆمه‌ڵگاو ده‌سه‌ڵاتدا بۆ ئه‌نجامدانی گۆڕانکاری پێویست، باس له بارودۆخه سیاسی و ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی مه‌یدانه جۆراوجۆره‌کان ده‌که‌ن، گرفته‌کانی ده‌خه‌نه‌ڕوو، سه‌رنج و ره‌خنه‌و که‌موو کوڕیه‌کان ده‌خه‌نه به‌رده‌م دەسەڵات و ده‌زگاپه‌یوه‌ندیداره‌کانی ئه‌و مه‌یدانانه.
به‌م مه‌به‌سته‌ش سه‌نته‌ری نی‌نا وه‌ک ساڵانی پێش‌و به‌چه‌ند چالاکیه‌ک به‌هاوکاری و کاری هاوبەش له‌گه‌ڵ چه‌ند ڕێکخراوو لایه‌نی تر له‌م هه‌فته‌یه‌کدا به‌شدار دەبێت.
لایه‌نه‌کان:
TROTS kvinnojour, IKKR- Kvinnojouren Nina, Advokatbyrå Barbrosjökvist & Rebecca Lagh, Linköpings Stadsmission, nxtME, Linn M Hällen
چالاکیه‌کانی ئێمەو هاوکارانمان لەژێر ناونیشانی
#دەتەوێ بمنینی
ده‌رباره‌ی
دۆخی ڕوبەڕوبوانی توندوتیژی گەورەو منداڵ و ئەرکی دەوڵەت و دامودەزگاکان!