ئاماری سەنتەری نینا لە مانگەکانی (10,11,12/ 2013)

138
Stone face from Sculplovers Susanne Olsson

بەشی ڕاوێژکاری و ڕێنوێنی کێشە کۆمەڵایەتییەکان لە سەنتەری نینا ئاماری ئەوکه‌یسانه‌ی خستەڕوو کە له‌ سێ مانگی کۆتایی 2013 دا به‌ شێوازی جۆراوجۆر چ له‌ سوید یان ووڵاتانی تری ئه‌وروپاو کوردستان و عێراق، په‌یوه‌ندیان به‌ سەنتەرەکه‌وه‌ کردووە و هاوکاری و ڕێنوێنی کراون بۆ جاره‌سه‌ری کێشه‌کانیان.

ئاماره‌کانی ووڵاتی سوید:

یەکەم/
لەماوەی سێ مانگی ڕابردوودا(35) کێشە سەردانی و پەیوەندیان پێوە کردووین کە(4) لەڕەگەزی نێربوون (4) یان منداڵ بوون.
بەشی ڕێنوینی کۆمەڵایەتی سەنتەرهەستاوە بەچارەسەرکردن و بەدواداچوون بۆکێشەکانیان بە پەیوەندی کردن بەلایەن ودامودەزگا پەیوەندیدارەکانی وەک (پۆلیس، سۆسیال، کۆمۆن، سەنتەری کار، قوتابخانە، فەرمانگەی کۆچ وکۆچبەران …)، هەروەها دابینکردنی ڕاوێژکاری کۆمه‌ڵایه‌تی و دەروونی وپارێزەر بۆ ئەوکێشانەی کەپێویست بووە ئەوچارەسەرو هاوکاریه‌ وەربگرن.

دووەم/
ئه‌و که‌یسانه‌ی که‌ پێویستیان به‌ داڵده‌دان بوه‌:
هەر لەو سێ مانگەدا (12) که‌یس پێویستیان بەدابین کردنی شوێن هەبووە و له‌ناو ئه‌وانه‌شدا (5) منداڵی تێدا بوه‌، هەربۆیە لەکاتێکی زۆرکورتدا شەڵتەریان بۆدابین کراوە.

سێیەم/
لەماوەی ئەم سێ مانگەدا (13)که‌یسی کۆنتر که‌ له‌ سه‌نته‌ر ماونه‌ته‌وه‌ و له‌ نێویاندا (3) که‌یس پێویستی به‌ مانه‌وه‌ هه‌بوه‌ له‌ شه‌ڵته‌ردا. بەرنامەی کاری نوێیان بۆدانراوە، بەڵام بەهۆی ئاڵۆزی وسەختی بارودۆخیانه‌وه‌ کێشەکانیان هێشتا له‌ژێر چاودیری و یه‌کلاکردنه‌وه‌دایه‌.

چوارەم/
هێنانه‌وه‌ی ئه‌و کچ و ژنانه‌ی که‌ به‌زۆر براونه‌ته‌وه‌ بۆ ووڵاتانی خۆیان:
لەچوارچێوەی کارەکانی سەنتەری نینا بۆهاوکاری وڕێنمایی کردن توانراوە لەوسێ مانگەدا (2) ژن لە عێراق و کوردستانه‌وه‌ بهێنرێنەوە بۆ ووڵاتی سوید. پاشان هاوکاری پێویستیان کراوه‌ بۆ جێبه‌جێکردنی په‌یوه‌ندیه‌کان و دابینکردنی شوێنی داڵده‌دان.

ئاماری که‌یسی سه‌نته‌ر له‌ کوردستان:

لەڕێگەی نوێنەری سەنتەری نیناوە لەکوردستان یان له‌ڕێگه‌ی تره‌وه‌، لەسێ مانگی ڕابردوودا (12) که‌یس ڕوویان کردوه‌ته‌ سه‌نته‌ر، (3) لەڕەگەزی نێر و (3) منداڵ. (2) که‌یس پێویستی بەشوێنی داڵدەدان هەبووه‌ له‌ کوردستان.
شایانی باسه‌ بۆ هه‌ندێک له‌ که‌یسه‌کان و به‌دواداچونیان و دابینکردنی شوێنی داڵده‌دان به‌هاوکاری ڕێکخراوی گه‌شه‌پیدانی خه‌ڵک PDO و ڕێکخراوی ئاسوده‌ به‌ڕێوه‌چوه‌‌.

به‌کورتی
ئاماری سوید// (47)، له‌ نێو ئه‌مانه‌دا 9 منداڵ و 4 پیاو.

له‌ کۆی ئه‌مانه‌دا 5 منداڵ و 7 ژن پێویستیان به‌ داڵده‌دان بوه‌.

سوید، که‌یسی به‌رده‌وام// (13) ژن و منداڵ که‌ 3 ژنیان پێویستیان به‌ دالده‌دان هه‌بوه‌.

هێنانه‌وه‌ی ژنانێک که‌ به‌بێ خواستی خۆیان ده‌نێردرێنه‌وه‌// 2 ژن له‌ کوردستان و عێراقه‌وه‌.

ئاماری که‌یسی سه‌نته‌ر له‌ کوردستان// (12) 3 منداڵ و 3 پیاو. 2 ژن و منداڵێک پێویستیان به‌ دالده‌دان هه‌بووە.

سەنتەری نینا
30-01-2014