ئاماری سه‌نته‌ری نینا لە مانگەکانی ( 7,8,9 / 2013 )

55
Konst av Gunilla Wiklund

ئاماری که‌یس و به‌دواداچونیان له‌ سه‌نته‌ری نینا له‌مانگه‌کانی (7،8،9) دا.

له‌ماوه‌ی سێ مانگی رابردوودا زیاتر له‌ ‌(40) که‌یس ڕووی کردوه‌ته‌ سه‌نته‌ری نینا.‌
(6) له‌وکه‌یسانه‌ له‌ماڵ هاتوونه‌ته‌ده‌ره‌وه ‌و، شه‌ڵته‌ری تایبه‌ت بۆ پارێزگاری کردنیان دابین کراوه‌، به‌دواداچون بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کانیان به‌رده‌وامه‌.
(12) له‌و که‌یسانه‌، به‌هۆی سه‌ختی و درێژخایه‌نی کێشه‌کانیانه‌وه‌، له‌ نێوان ساڵێک بۆ 5 ساڵ ده‌بێت کاریان له‌سه‌ر ده‌کرێت.

زۆربه‌ی حاله‌ته‌کان بریتین له‌کێشه‌ی کۆمه‌لایه‌تی، ڕوبه‌روبونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی، و هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتن، له‌لایه‌کی تریشه‌وه‌ ئه‌مانه هه‌مووی ده‌بێته‌ هۆی خراپی باری ده‌رونی که‌سه‌که‌‌.
هه‌ریه‌که‌ له‌که‌یسه‌کان کێشه‌ی جۆراوجۆریان هه‌بووه،‌ هه‌ربۆیه ‌هه‌رکه‌یسه‌و به‌گوێره‌ی تایبه‌تمه‌ندی کێشه‌که‌ی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ کراوه‌ و چاره‌سه‌ر و کۆمه‌کی پێویستی خراوه‌ته‌ به‌رده‌م‌.

له‌به‌ر جیاوازی کێشه‌کان و هۆکاره‌کانی، ڕێگاچاره‌ی جیاوازو و جۆراو جۆریشی ده‌وێت. بۆیه‌ کۆمه‌کی سه‌نته‌ری نینا خۆی له‌چه‌ند ڕێوشوێن و پاڵپشتییه‌ک ده‌گرێته‌وه‌، وه‌ک به‌دواداچوونی کێشه‌کان له‌گه‌ڵ خودی که‌یسه‌کان و ده‌وروبه‌ریان‌، هه‌روه‌ها ڕێکخستن و به‌شداریکردنی په‌یوه‌ندیه‌کان له‌گه‌ڵ ‌فه‌رمانگه‌کانی خزمه‌تگوزاری کۆمه‌ڵایه‌تی (سۆسیال)، پۆلیس، دادگاکان، خوێندنگاکان و فه‌رمانگه‌ی کۆچ وکۆچبه‌ران، بۆ ‌دابینکردنی کۆمه‌کی پێویست به‌ هاوکاری ئه‌و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیدارانه‌.

شایه‌نی ئاماژه‌پێکردنه ئه‌و که‌یسانه‌ی ڕوو له‌ سه‌نته‌ری نینا ده‌که‌ن ته‌نها ژنان و گه‌نجانێک نین که‌ دانیشتوی سویدن، به‌ڵکو ‌هه‌ندێک له‌ که‌یسه‌کان له‌ کوردستان و هه‌ندێک له‌ وولاتانی تری ئه‌وروپیه‌وه‌ روو ده‌که‌نه‌ ئه‌م سه‌نته‌ره‌، چ له‌ ڕێگای ته‌له‌فۆنه‌وه‌ یان ئاماده‌بونیان له‌ سه‌نته‌ر.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ندێک له‌ کێشه‌کان یان ژنانێکن له‌ خودی کوردستانن، یان ژنانێکن که‌ له‌ وولاتانی ئه‌وروپاوه‌ له‌لایه‌ن که‌سوکار، یان ده‌زگای کۆچبه‌ران ناچار به‌گه‌ڕانه‌وه‌ کراون. بۆیه‌ بۆ هاوکاری و چاره‌سه‌ری ئه‌م کێشانه‌ به‌به‌رده‌وام له‌ په‌یوه‌ندیداین له‌گه‌ڵ ڕێکخراوو شه‌لته‌رو دامو و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کان به‌م که‌یسانه‌.

 

سەنتەری نینا

01-10-2013