توندوتیژی بە ناوی شەرەف
تێڕوانینی ئێمە بۆ توندوتیژی بە ناوی شەرەف:
بەپێی تێڕوانینی هەندێک لە تاک و لە گروپە جیاوازەکان لە شوێنە جیاجیاکانی جیهاندا، توندوتیژی بەناوی شەرەف لە ئیسلامدا ڕەوایە.
ئەم تێگەیشتنانە بوونیان هەیە و کاری پێدەکرێت، بۆ نمونە لەو ناوچانەدا کە نوێنەرانی گروپە توندڕەوەکان بەپێی بەرژەوەندی خۆیان دەسەڵاتی سیاسی و تەشریعیان هەیە. لەهەمان کاتدا لە نێوان هەندێک لە تاک و گروپە جیاکاندا لە ووڵاتانی ڕۆژئاوا، بەتایبەت لە نێوان ئەوانەدا کە شیکردنەوەیەکی تاک لایەنەیان هەیە بۆ چەوسانەوەی ژنان و توندوتیژی.
لە ڕاستیدا، ڕەگ و ڕیشەی توندوتیژی بەناوی شەرەف لە دابونەریتەکانی پێش ئیسلامەوە بوونی هەیە، هەروەها ئایدیۆلۆجیای ئایینەکانی تریش کاریگەری بەهێزیان هەیە بۆ بەردەوامیدان بەو داب و نەریتە.
بەڵام بەگشتی ئایین بەکاردێت بۆ ناسنامە پێدان و هێشتنەوەی داب و نەریتێک کە زیاتر لە ٢٠٠٠ ساڵە سەبارەت بە چەوسانەوەی ژنان پەیڕەو دەکرێت.
ئێمە کە لە سەنتەری نینا کاردەکەین، ئەزمونێکی دورودرێژمان هەیە و تایبەتمەندین لە بواری توندوتیژی بە ناوی شەرەف لە ئاستی تاک و خێزان و کۆمەڵدا لە ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست و ووڵاتانی ئەوروپا.
بێ دودڵی پەیوەندیمان پێوەبکە
٠٧٠٧١٧٨٥٧٧
پەیوەندیمان پێوە بکە گەر کێشەت هەیە و پێویستیت هەیە بە:
- یارمەتی بۆ یەکلاکردنەوەی بارودۆخت.
- زانیاری وەرگریت تا بزانی دەبێت چی بکەیت.
- ڕێنوێنی یاسایی وەرگریت.
- یارمەتی وەرگریت بۆ پەیوەندیکردن بە دەزگا پەیوەندیدارەکانەوە.
- یارمەتی وەرگریت تا لە شوێنی پارێزراودا بژیت.
- یارمەتی وەرگریت بۆ پارێزگاریکردن لە منداڵەکانت.
لێرە بە زمانەکانی کوردی (سۆرانی، کورمانجی و هەورامی)، عەرەبی، فارسی، دەری، تورکی، سویدی و ئینگلیزی دەتوانین یارمەتیت بدەین
* * *
بۆ پیاوان
لە گروپە تایبەتەکەماندا ١ -٢ پیاو کاردەکەن بۆ گفتوگۆ لەگەڵ پیاواندا گەر بیانەوێت. پەیوەندیمان پێوە بکە گەر کێشەی خێزانیت هەیە، یان توندوتیژی بەرامبەر ژن و کچ و خوشک و دایکت ئەنجام دەدەیت و پێویستیت بە یارمەتی هەیە بۆ گۆڕانکاری لە هەڵسوکەوتتدا.
* * *
ئێمە هانی دەزگا پەیوەندیدارەکان و رێکخراوە خۆبەخشەکان دەدەین و هاوکاریانین بۆ پشتیوانی و یارمەتیدانی ئێوە لە ڕێگای گفتوگۆ و ڕێنوێنی، کردنەوەی خول و کۆروکۆبونەوە و پێکهینانی پەیوەندیەکان… هتد.
