سەنتەری نینا لە کۆنگرەی ساڵانەی ناوەندی شەڵتەرەکانی سوید

7

لە ڕۆژەکانی ١٣ و ١٤ ی ئاپریل نوێنەری سەنتەر هەڵالە ڕافع وەک ئەندام بەشدار بو لە کۆنگرەی ساڵانەی ناوەندی شەڵتەرەکان ڕێکخراوی سەراسەری شەڵتەرەکان لە سوید.

لە ماوەی دوو ڕۆژدا هەمو دێکومێنتەکانی کۆنگرە لەلایەن نوێنەرانەوە پەسەندکراو دەستەی باڵای نوێ هەڵبژێردرایەوە. یەکێک لە تەوەرە گرنگەکانی سەبارەت بە پلان و ستراتیجی کار بوو بۆ ٣ ساڵ کرا، بەتایبەت بۆ ساڵی ٢٠١٩ جەختی زیاتر لەسەر پلاندانان لە ستراتیجی کاری پێشگریکردن لە ڕودانی توندوتیژی خێزانی، توندوتیژی لەژێر ناوی شەرەف، لەبەرامبەر ژنان، منداڵ و گەنجاندا کرایەوە. لەپاڵ ئەوەشدا ستراتیجی کورتماوە بۆ یارمەتی و ڕێنوێنی و پارێزگاری هەنوکەیی بۆ ڕوبەڕوبوانی توندوتیژی لە شەڵتەرەکاندا قسەوباسی لێکراو خرایە پلانی ساڵانەوە.

پەیامی وەزیری یەکسانی سوید بۆ کۆنگرە ئەوەبو کە هەوڵ و کاری مەیدانی شەڵتەرەکانی بۆ ڕوبەروبونەوەی توندوتیژی بە کارێکی یەکجار گرنگ بۆ کۆمەڵگای سوید ناساند، وە پشتیوانی لە بەوەرپێشچونی پلان و ستراتیجیەکانی کۆنگرە دەربڕی و ئامادەیی بۆ بەردەوامیدان بە هاوکاری ئەم مەیدانە دوپاتکردەوە.

سوپاس بۆ دو ڕۆژی پڕ کارو بەرهەم لەلایەن ناوەندی شەڵتەرەکان و نوێنەرانی بەشدار بوو.
#unizonskongress

print