سەنتەری نینا لە هەفتەی یەرڤا

12

هەفتەی یەرڤا بەرنامەیەکی سیاسی یەک هەفتەییە لە ستکۆکهۆڵم بەڕێوەدەچێت.

لەم هەفتەیەدا رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی، دەزگا جیاوازەکان و حیزبەکانی ناو پەرلەمانی سویدی بە چالاکی جۆراوجۆر، بڵاوکردنەوەی زانیاری، سیمینار، دێبات و ووتار بەشدار دەبن.

مەبەست لەم بۆنەیە کەمکردنەوەی مەودای نێوان هەڵبژێردراوانی خەڵک و هاوڵاتیانە. کارکردنە بۆ پێکهێنانی هەلومەرج و دۆخی گونجاو بۆ بەشداری زیاتری هاووڵاتیان لە کاروبار و بەرنامەی سیاسی ئەحزاب و لایەنە جیاوازەکان و دەوڵەت. بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی مەیدانە سیاسی و کۆمەلایەتی و ئابوریەکان و بەرەو پیشخستنی زیاتریان.

لێرەدا و بەشێوە و ڕێگای جیاواز بەرپرسانی سیاسی و دەسەڵات ڕوبەروی پرسیارو گفتوگۆی دەبنەوە لەلایەن بەشداربوانەوە، کە دواتر سەرنج و ڕەخنەو باسەکان لەلایەن دەزگاو دەسەلاتە پەیوەندیدارەکانەوە کۆدەکرێتەوە و گفتوگۆی دەربارە دەکرێت. 

سەنتەری نینا لەم هەفتەیەدا ئامادەبو بەمەبەستی بڵاوکردنەوەی زانیاری سەبارەت بە سەنتەر و  کارەکانی، لەهەمان کاتدا بۆ بەرفراوانکردنی پەیوەندیەکانی لەگەڵ ڕێکراو و لایەنەکانی تر کە لە هەمان مەیداندا کار دەکەن.