نیشاندانی فیلم و پانێڵ
دەربارەی بارودۆخی ژنانی تازە پەنابەر و بەرپرسیاریەتی دەوڵەت و کۆمەڵگا!
“گرنگە ڕوبەڕوبوانی توندوتیژی لە زمانی خۆیانەوە چیرۆکەکانیان بگێڕنەوە و ببیسترێت، تا گرفت و کێشەکانیان بەشێوەیەکی واقیعی بخرێتە بەرچاوی کۆمەڵگاو دەزگا پەیوەندیدارەکان، لە هەمان کاتدا تا ڕادەی تێگەیشتن بەرامبەر توندوتیژی و تاوان لەژێر ناوی شەرەف زیاتر بکرێت” هەڵاڵە ڕافع بەڕێوەبەری کارگێڕی سەنتەری نینا لە پانێلەکەدا وتی.
“هیوادارم کاتی ئەوە هاتبێ کە دیبات و قسە سەبارەت بە توندوتیژی لەژێر ناوی شەرەف تەواو بکەین و، ئێمە دەمانەوێ ڕێکار و یاسایەکی تایبەت بۆ ئەم تاوانانە دابنرێت” ئۆلگا پێرسۆن سەرۆکی ناوەندی شەڵتەرەکانی ژنان لە سوید وای گوت.
بەشداربوانی بەرنامەکە:
Halala Rafi, Olga Person, Rebecca Lagh, Maria Hind Aliias, Bayan Naseh, Linnea Sveds
مێزکتێب و بڵاوکردنەوەی زانیاری
لە یەکێک لە ڕۆژەکانی هەفتەدا بە مێزکتێب و بلاوکردنەوەی زانیاری دەربارەی سەنتەری نیناو کارەکانی بەشدار بو.
هەمومان لەدژی توندوتیژین!
سەنتەری نینا لە چالاکیەکی سەنتەری ترۆتس Trots kvinnojour لەگەڵ گرپی پارێزەران Barbro Sjöqvist & Rebecca Lags advokatbyrå لە ڕۆژێک بەرنامەی سەرشەقام بۆ وەستانەوە بەرامبەر توندوتیژی، بۆ ڕاکێشانی سەرنجی ئامادەبوان سەبارەت بە توندوتیژی و ئامارەکانی بەشدار بو.
بەپێی ئامارەکانی سوید ٣٢٤٠ کەس لە ماوەی ساڵی ۲٠۱۸ لە شەڵتەرەکانی ژناندا ماونەتەوە و پارێزگاریان لێکراوە.
#دەتەوێبمبینی
#villdusemig

