سەنتەری نینا لە خولێک لە ئەنجومەنی پارێزگای ستۆکهۆڵم!

23

سەبارەت بە یاساکانی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی بەگشتی بەیارمەتی “مێتودی فرێدا” وەک ستانداردێک، کە لەلایەن دەزگاکانی سۆشیال و کاروباری کۆمەڵایەتی و شەڵتەرەکانی ژنانەوە بۆ چۆنیەتی هەڵسەنگاندن و بەدواداچون و ڕێگاچارەکانی ڕوبەڕوبوانی توندوتیژی بەکار دەهێنرێت.

هەڵسەنگاندندنی فرێدا لە سێ قۆناغ پێک دێت:

1. چەند پرسیارێک لە سەرئاستی گشتی و تایبەتی و وردەکاریدا دەربارەی توندوتیژی.
2. پرسیار سەبارەت وردەکاری زیاتر بۆ ناساندنی کەسەکەو ئەو توندوتیژیە دەرونی و جەستەییانە کە ڕوبەڕوی بوەتەوە.
3. چەند ڕێکارێک بۆ هەڵسەنگاندنی ئاستی مەترسی ئەو توندوتیژەیانە لەسەر حالەتەکە تا ڕادەی مردن یان کوشتن.

لەسەرەتادا ئەم مێتۆدە هەندێک کەم و کوڕی تێدا بو سەبارەت بە منداڵ کاتێک ڕوبەڕوی توندوتیژی دەبێتەوە، یان لە ناو دۆخێکی توندوتیژدا دەژی، یان گەواهی توندوتیژی دەدات لە ناو خێزان یان کەسە نزیکەکانیدا، بەڵام دواتر تەواوکاری و چاکسازی لەم بارەوە بۆ کرا.

خولەکە لە ماوەی سێ ڕۆژی جیاوازدا لە ٢٦ و ٢٧ ی سێبتامبەر، ٢٣ ئۆکتۆبەر، بەبەشدار بەرپرس و کۆمەڵناسی دەزگا کۆمەڵایەتیەکان، شەڵتەرەکانی ژنان و سۆشیالی شارەوانیەکانی سەرتاسەری ستۆکهۆڵم.

سەنتەری نینا

print