سەنتەری نینا لە خولێکی دەزگا جیاوازەکانی شارەوانی!

41

بۆ بەهێزکردنی پەیوەندیەکانی نێوان سەنتەر و دەزگاکانی شارەوانی، گفتوگۆکردن دەربارەی کارەکانی و تایبەتمەندی، بە مەبەستی پێکهێنانی هاوکاری بەردەوام لە نێوان بەشە جیاوازەکانی شارەوانی و سەنتەردا سەبارەت بە مەیدانە هاوبەشەکانی کاری هەردولا، نوێنەرانی سەنتەر بانگهێشتکرابون بۆ بەشداری لە خولێک کە بۆ نزیکەی حەفتا کارمەندی دەزگا جیاوازەکانی شارەوانی یارفەللا ڕێکخرابو.

لە بەشی کاروباری کۆمەڵایەتی شارەوانی (سۆشیال)، گەنجان، تۆڕی ڕوبەڕوبونەوەی توندوتیژی، قوتانخانەکان، نەخۆشخانە، دەزگای کار … .

بابەتەکانی بەرنامەکە سەبارەت بە:
. چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ حاڵەت و ڕوداوەکانی توندوتیژی بە تایبەت لە ژێر ناوی شەرەف.
. چۆنیەتی چارەسەری کێشەکانی دوای ڕوداوەکان.
. چۆنیەتی هاوکاری نێوان دەزگا پەیوەندیدارەکان بەیەکترەوە و بە شەڵتەرکانەوە بەتایبەت شەڵتەری کۆمۆنەکان خۆیان.

سەنتەری نینا
٢٠١٨/١٠/١١

print