سەنتەری نینا لە خولێکدا بۆ کارمەندانی شارەوانی یەرفەللا لە ستۆکهۆڵم

2

بە نیشاندانی فیلمی دیکۆمێنتاری (لە پشت دەرگا داخراوەکانەوە) سەنتەری نینا خولێکی سەبارەت بە ژنان و گەنجانی هەڵهاتو لە توندوتیژی لە ووڵاتی خۆیان بەتایبەت لە ووڵاتانی ڕۆژهەلاتی ناوەڕاستەوە بۆ سوید، بۆ کارمەندانی شارەوانی یەرفەللا (سۆشیال، قوتابخانەکان، پۆلیس، دەزگای پارێزگاری منداڵ و گەنجان، …) ئەنجامدا. خولەکە لەلایەن هەڵاڵە ڕافع و پارێزەری باوەڕپێکراوی سەنتەر ڕێبێکا لاگ Rebecca Lagh لەڕۆژی 2019-4-11 بەڕێوەچو.

ڕێگاکان و مێتۆدی کارکردنی سەنتەری نینا لەم بارەوە و چۆنیەتی هاوکاریکردن لەگەڵ دەزگا پەیوەندیدارەکاند، بەشێک بو لە باسەکان.

چۆنیەتی مامەلەکردنی دەزگاپەیوەندیدارەکانی وەک ( دەزگای کۆچ، سۆشیال، پۆلیس، قوتابخانە، دادگا و وەزارەتی دەرەوە، …) لەگەڵ ئەم حاڵاتانەدا، بەرەوپێشچونی شێوەی کارکردنی دەزگاکان لەماوەی چەند ساڵی رابوردودا و ئاستی تێگەیشتنیان بۆ کێشە جیاوازەکان، لەهەمان کاتدا خاڵە لاوازەکانی بەرنامەی کاری دەزگاکان لە چیدایە، چۆن دەتوانرێت باشتر بکرێت، تەوەرەیەکی تری باسەکان بوو.

سەبارەت بە کۆمەکی ژنان لە دەرەوەی سنوری سوید، دو حاڵەتی جیاواز وەک نمونەی کۆنکرێت خرایە بەر باس. کۆمەک و کارئاسانی هێنانەوەی ئەو ژنانەی کە لە سویدەوە لەلایەن خێزان یان هاوسەرەکانیانەوە، بەمەبەستی هاوسەرگیری بەزۆر و ئەو ژنانەی کە لە ڕێگای هاوسەرگیریەوە هاتون بۆ سوید و پێش تێپەڕاندنی دوساڵ بەسەر مۆڵەتی مانەوەیان هاوسەرەکانیان بە ڕێگای تەزویرکردنی دێکومینت دەیانێرنەوە بۆ ووڵاتی دایک.

ڕێکخراوی هەزار ئیمکانیەت Möjligheter 1000 بە ئامادەبونی Mikis Kanakarisسەبارەت بە توندوتیژی لە پەیوەندیەکانی گەنجاندا کاردەکات یەکێکی تر بو لە بەشداربوانی خولەکە.

سوپاس بۆ ڕیتا گرونبۆو Rita Grunbaum هاوئاهەنگکەری پرسی توندوتیژی خێزانی لە شارەوانی یەرفەللا، بۆ ڕێکخستنی خولەکەو هاوکاری لە نیوان سەنتەرو سارەوانیدا.

print