هه‌ڵاڵه ڕافع به‌رپرسی سه‌نته‌ری نی‌نا له سیمینارێکدا بۆ فه‌رمانبه‌ران و پسپۆڕانی دەزگای کار له ڕۆژی 14/11/2017 له ستۆکهۆڵم.
سه‌نته‌ری نی‌نا له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی کارکردنیدا له سوید په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی هه‌بووه به دام و ده‌زگا ده‌وڵه‌تیه‌کانی په‌یوه‌ندیدار به کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی، بازاری کار‌و مه‌یدانه‌کانی تری ژیان، به‌مه‌به‌ستی هاوئاهه‌نگی و یه‌کخستنی تواناکان بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی توندوتیژی به شێوه‌یه‌کی راسته‌وخۆ، وه هاندانی ژنان و لاوان بۆ چونه ناو بازاری کاره‌وه و سه‌ربه‌خۆبونیان له باری ئابوریه‌وه، که ئه‌مه خۆی هه‌نگاوێکه بۆ ئازادی تاکه‌کان له به‌ڕیوه‌بردنی ژیانیاندا و به‌تواناکردنیان له ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی توندوتیژییه‌کاندا.
ته‌وه‌ره سه‌ره‌کیه‌کانی باسه‌کانی هه‌ڵاڵه، یه‌کێکیان چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌کردنی ده‌زگاکانه له‌گه‌ڵ که‌سانێکدا که ڕوبه‌ڕوی توندوتیژی ده‌بنه‌وه، وه هه‌رده‌زگایه‌ک به‌پێی مه‌یدانی کاری خۆی چ جۆره به‌رپرسیاریه‌تیه‌کان ده‌که‌وێته سه‌رشان، وه لێره‌دا به‌تایبه‌ت ده‌زگای کار.
ته‌وه‌ره‌ی دووه‌می باسه‌کان، په‌یوه‌ست بوو به هاوکاری نێوان سه‌نته‌ری نیناو ده‌زگای کار له‌مه‌ڕ کۆمه‌ککردنی ئه‌و ژن و گه‌نجانه‌ی که به‌هه‌رهۆکارێک ده‌رفه‌تیان بۆ نه‌ڕه‌خساوه بچنه ناو بازاری کاره‌وه و بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ بێکار بوون، چۆنیه‌تی هاوکاری نێوان ده‌زگای کار‌و سه‌نته‌ری نی‌نا بۆ ده‌ستپێکردنی کارێک و چوونه ناو بازاڕی کار‌و به‌رده‌وام بوونیان بۆ باشترکردنی ژیانی ڕۆژانه‌یان.
سه‌نته‌ری نی‌نا
2017-11- 18