له‌دوای ئه‌وه‌ی که ( ئولوف پاڵمێ، کەسایەتی سۆسیالیستی سوید) له‌دوای پیکابێکه‌وه لە گۆڕەپانی ئەڵمێ داڵن خواروی سوید ووتاری داوە، ئه‌م کۆبونه‌وه‌یه لەو شارە وەک سونه‌تێکی ساڵانه بۆماوەی ٤٩ ساڵە بەردەوامە.
ساڵێک دوای ئەم ڕوداوە ١٩٦٨ پاڵمێ بووە بە سەرۆک وەزیران.هه‌فته‌یه‌ک له ووتار، کۆڕ‌و سیمینار‌و چالاکی جۆراوجۆر سه‌باره‌ت به باسه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوریه‌کان لەلایەن حیزب و ڕێکخراو و دەزگا و کۆمپانیا گەورەکان ڕێکدەخرێت.
لەم هەفتەیەدا گفتوگۆ سەبارەت بە هەموو مەیدانە پەیوەندیدارەکان بە کۆمەڵگاوە دەکرێت، بەتایبەت پرسی دیموکراتی، کراوەیی و لێکنزیکبوونەوەی لایەنە بەشداربووەکان. سەرەنجام هەندێک لە پێشنیارەکان دەخرێنە بەردەم لایەنە پەیوەندیدارەکان
بۆ بڕیاردان لەسەریان.
سەنتەری نی‌نا بە هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ شه‌ڵته‌ری ترۆتس له گۆتلاند و 4 ڕێکخراو و ده‌زگای تردا Trots kvinnojour, Se Barnen, Folkets Bio, Film And Tel, Stopp Film بە کۆمەڵێک چالاکی بەشداری کردوە.
جگه له‌و ئه‌ندامانه‌ی راسته‌وخۆ له چالاکیه‌کانی ئەم هه‌فته‌یه‌دا به‌شدار بوون، زۆرێکی تر له ئه‌ندامانی ستاف و راوێژکارو
هاوکاری تر له چوونه پێشه‌وه‌ی کاره‌کاندا له‌گه‌ڵماندا بوون.
به هه‌وڵ و دلسۆزی و خۆشه‌ویستی بۆ کاره‌کان توانیمان سه‌ره‌نجامێکی سه‌رکه‌وتومان هه‌بێت، به‌دڵنیاییه‌وه کاری هه‌ره‌وه‌زی و
پێکه‌وه‌یی باشتر ده‌توانێ جێگای خۆی بگرێت و کاریگه‌ری له‌سه‌ر گۆڕانکاریه‌کان له‌هه‌ر مهیدانیکدا دابنێت.
سوپاس بۆ ماندوبونه‌کانتان: به‌هره عه‌لی، سۆزان ئه‌مین، په‌خشان مسته‌فا، تارا سه‌عید، هه‌ڵاڵه ڕافع.
بەهیوای بەردەوامی کاری پێکەوەییمان ( لی گرێبێک، ڕێبێکا لاگ، ئێمیلی تیلستام، ئەنێتسکاڵبێری ).
سه‌نته‌ری نی‌نا
10-07-2017