زانیاریه‌ک که له ئەزمونی مه‌یدانیه‌وه سه‌رچاوه بگرێت به‌رهه‌مهێنه‌ره‌وه و به‌رده‌وامه!
سه‌نته‌ری نی‌نا له دوو ڕۆژی چڕ‌وپڕ له خولی جیاواز سه‌باره‌ت به هه‌ندێک له‌و گرفته کۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی که کاری له‌سه‌ر ده‌که‌ین، کە رێکخرابوو له‌لایەن یەکێتی شه‌ڵته‌ره‌کانی سویده‌وه UNIZON له ڕۆژه‌کانی 10-11ی مارسی 2018 له ستۆکهۆڵم!
ئێمه هه‌میشه پێویستمان به تازه‌کردنه‌وه‌ی زانیاری هه‌یه، به‌تایبه‌ت هه‌رکه‌س له‌مه‌یدانی کاری خۆیدا، چه‌نده‌ش ئه‌زمونمان هه‌بێت یان کارمان کردبێت، فێربون هیچ کات ناوه‌ستێ!
لێره‌دا نامه‌وێت سه‌باره‌ت به ناوه‌رۆکی ئه‌و خولانه قسه بکه‌م، به‌ڵام ده‌مه‌وێ له خالێکدا گرنگی و جیاوازی ئه‌و خولانه بخه‌مه ڕو که سه‌رچاوه‌ی تیۆریی بابه‌ته‌کانی له کاری مه‌یدانی و ده‌ست و په‌نجه نه‌رمکردن له‌گه‌ڵ بابه‌ته‌کاندایه له کۆمه‌ڵگادا، له‌هه‌مان کاتدا ئه‌و ڕێگریانه‌ی که له‌به‌رده‌م چاکسازی و چارهسهریاندایه، تێگه‌یشتنمان بۆ بابه‌ته‌کان و که‌سه‌کان، پێشینه‌ی گرفته‌کان، ڕۆڵی ده‌زگاکان، چۆنیه‌تی ورده‌کاری مامه‌له‌کردن و تاوتوێکردنی حاله‌ته‌کان و گرفته‌کانیان چ له‌لایه‌ن تاکه‌کانه‌وه که کار له‌سه‌ر ئه‌و گرفتانه ده‌که‌ن وه چ له‌لایه‌ن شه‌ڵته‌ره‌کانه‌وه.
له‌سه‌ره‌نجامی ئه‌زموونی کارکردن بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که کار‌و تیۆر له‌یه‌کتره‌وه ئاوده‌خۆنه‌وه و دروست ده‌بن، به‌ڵام کامیان پێش کامیانه؟ سه‌ره‌تا به‌هۆی پێداویستیه‌وه مرۆڤ بیرده‌کاته‌وه وده‌ست ده‌بات بۆ کار و ئه‌زمونی ده‌کات، به‌دوای ئه‌وه‌دا و هه‌نگاو دوای هه‌نگاو ئه‌مه دێکومێنت ده‌کرێت و ده‌بێته تیۆرێک بۆ که‌سانیتر که له‌هه‌مان شێوه له‌کاردا وه‌ک مێتۆدێکی کارکردن پشتی پێ ببه‌ستن، به‌ڵام زۆرێک له‌م تیۆرانه‌ش نه‌وه له‌دوای نه‌وه یان له‌گه‌ڵ پێشکه‌وتن و گۆڕانکاریه‌کانی کۆمه‌ڵگادا کۆن ده‌بن، دواتر یان چاکسازیان تێدا ده‌کرێت یان به‌ته‌واوی میتۆدی کاریی تر له‌ئه‌نجامی ئه‌زمونی تر دێته ئاراوه.
زۆر گرنگه ئه‌و که‌سانه‌ی که دێن وه‌ک تیۆر ئه‌م مێتۆدانه له خولێکدا پێشکه‌ش ده‌که‌ن، به‌شێک له پێشینه‌ی کاری خۆشیان له‌وبواره‌دا بۆ گه‌یشتن به‌و باوه‌ڕانه و چاکسازی تیایدا مه‌یدانی و پراکتیکی بوبێت، وه‌یان له سه‌ره‌نجامی کاره‌که‌یان تیۆری کاری تایبه‌ت به‌خۆیانیان هه‌بێت که ئه‌مه‌یان له‌هه‌موی کاریگه‌رتره. ئه‌وکات زۆر زیندو و نزیک له واقع گوێگر‌و بینه‌ره‌کانیان ده‌توانن وێنای بابه‌ته‌که بکه‌ن و خۆیان بخه‌نه جێگای به‌رامبه‌ر له‌کاتی وه‌رگرتنی زانیاریهکانداو، له‌هه‌مان کاتدا ئه‌وانیش کاریگه‌رتر ده‌توانن کاری پێبکه‌ن، که مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی له‌م خولانه‌ش ئه‌وه‌یه که ئه‌وکه‌سانه له هۆله‌که ده‌چنه ده‌ره‌وه یه‌کسه‌ر بتوانن بیر لە گۆڕانکاری یان شێوه‌ی کاری نوێ له کاره‌که‌یاندا بکه‌نه‌وه.
ئه‌مه ناونیشانی چه‌ند خولێک بوو که له‌ماوه‌ی ئه‌و دوو ڕۆژه‌دا ڕێکخرابوو:
• پشتیوانی و پاراستنی منداڵان له شهلتهرهکاندا.
• پشتیوانی له گه‌نجانێک که سێکس ده‌که‌ن بۆ وه‌رگرتنی به‌رامبه‌رێک (پاره یان هه‌ر شتێکی‌تر).
• هه‌راسانکردنی سێکسی له شوێنی کار.
• چۆنیه‌تی کارکردن سه‌باره‌ت به سه‌رزه‌نشت و پێشداوه‌ری به‌رامبه‌ر به حاڵه‌ته‌کانی توندوتیژی له شه‌ڵته‌ره‌کاندا.
• سۆشیال میدیا و کاریگه‌رییه‌کانی.
• ده‌سه‌ڵاتی زمان له توندوتیژیدا.
هه‌ڵاڵه ڕافع/ به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری نی‌نا
12-03-2018