ژن نه‌ک حاڵه‌ت یان که‌یس!
منداڵ نه‌ک هاوپێچ!
ئازادکردن نه‌ک چاکسازی!
به‌یاننامه‌ی کۆتایی کۆنگره‌ی ساڵانه‌ی یەکێتی شه‌ڵته‌ره‌کانی سوید!
یەکێتی شه‌ڵته‌ره‌کانی سوید له ڕۆژه‌کانی 21 و 22/ نیسان به ئاماده‌بوونی سه‌نته‌ری نیناو له‌گه‌ڵ 150 نوێنه‌ر له شه‌ڵته‌ره‌کانی سه‌رتاسه‌ری سویده‌وه کۆنگره‌ی ساڵانه‌ی خۆی به‌ست، له‌گه‌ڵ په‌یامی وه‌زیری یه‌کسانی و سه‌رۆکی حیزبی چه‌پ و حیزبی ناوه‌ندی سوید.
دوای دوو ڕۆژ گفتوگۆ‌و بڕیاردان له‌سه‌ر گرنگترین خاڵه‌کانی کۆنگره، له به‌یاننامه‌یه‌کدا بۆ ڕای گشتی و ده‌وڵه‌ت پێشکه‌شکرا.
بزوتنه‌وه‌ی پارێزگاریکردن له ژنان و گه‌نجانی ڕوبه‌ڕوبوه‌وه‌ی توندوتیژی، گه‌وره‌ترین بزوتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌رییه له سوید.
یەکێتی شه‌ڵته‌ره‌کان وه‌ک گه‌وره‌ترین یەکێتی، ڕۆژانه شه‌ڵته‌ره‌کانی سه‌رقاڵی پالپشتی و پارێزگاری له ڕوبهڕوبوانی توندوتیژین، تا ده‌گاته هه‌ڵسوڕانی سیاسی و فشارخستنه سه‌ر ده‌سه‌ڵات به‌مه‌به‌ستی گۆڕانکاری له‌و دۆخه‌ی که ئێستا هه‌یه.
سه‌ربه‌خۆبوونی بزوتنه‌وه‌ی ژنان زامنی یاسایه‌کی به‌هێزه بۆ مافه‌کانی ژنان و منداڵان.
پێکڕا داواده‌که‌ین:
• بودجه‌ی جێگیر و ئاسانکردنه‌وه‌ی ڕۆتینه‌کان بۆ شه‌ڵته‌ره‌کانی ژنان و گه‌نجان.
• زیادکردنی بودجه‌ی یەکێتی شه‌ڵته‌ره‌کان، به‌پێی زیادکردنی ئه‌ندامه‌کانی.
• دانانی بودجه‌ی تایبه‌ت بۆ گۆڕینی سیسته‌م و یاساکانی ناو شه‌ڵته‌ره‌کان.
• بازرگانی به قوربانیانی توندوتیژی بوه‌ستێنرێت، له‌م پێناوه‌دا نه‌هێشتنی که‌رتی تایبه‌ت بۆداڵدهدانی قوربانیان له پێناو سودی سه‌رمایه، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا بوژاندنه‌وه‌ی زیاتری شه‌ڵته‌ره‌کان.
• دابینکردنی بودجه‌ی تایبه‌ت بۆ کارکردن له‌گه‌ڵ گه‌نجان و پیاوان، که به‌شێک نه‌بێت له بودجه‌ی شه‌ڵته‌ره‌کان.
• هه‌موارکردنی یاسایه‌ک بۆ وه‌ستانه‌وه له‌به‌رامبه‌ر پۆڕی ئازاد و ڕێگری‌کردن له تهشەنهسهندن و به‌ربڵاوی له نێو گه‌نجاندا له ڕێگای چاته‌وه و له ناو قوتابخانه‌کاندا. له هه‌مان کاتدا زیادکردن و کارکردن له‌سه‌ر وانه‌ی ژیان و سێکس له قوتابخانه‌کان له دیدگایه‌کی ڕه‌خنه‌گرانه‌وه له پۆڕ.
یەکێتی شه‌ڵته‌ره‌کانی سوید Unizon
21-22/04/2018