ئاماره‌کان ده‌توانن په‌یامێکمان ده‌رباره‌ی بارودۆخی ژنان و ئاستی توندووتیژیه ده‌رونی و جه‌سته‌ییه‌کانمان پێ ڕاگه‌یه‌نن. له‌هه‌مان کاتدا ئاستی پێشکه‌وتن و یه‌کسانی و ئازادیه‌کانی تاکمان نیشان ده‌دات له کۆمه‌ڵگاکاندا. هه‌ر بۆیه کارکردنی مه‌یدانی له‌سه‌ر ڕوبه‌رێکی بچوک، وێنه‌یه‌کی گشتگیرمان له هه‌موو کۆمه‌ڵگا ده‌داتێ،
لێره‌شه‌وه تێگه‌یشتن و لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی واقعیانهمان له لا دروستده‌کات بۆ کارکردن له‌سه‌ر ریگاچارهیهکی گونجاو بۆ که‌مکردنه‌وه و بنه‌بڕکردنی دیارده دزێوه‌کانی کۆمه‌ڵگا.
بەشی ڕاوێژکاری و ڕێنوێنی کێشە کۆمەڵایەتیەکان لە سەنتەری نی‌نا ئاماری که‌یسه‌کانی ساڵی 2015 که ده‌گاته 115 حاڵه‌ت خستەڕوو. ئه‌م که‌یسانه زۆربه‌ی کورد زمان دواتر عه‌ره‌ب زمان ژماره‌یه‌کی که‌می سۆماڵی و ئه‌ریتیری و سودانی له‌گه‌ڵ سویدین.
ئه‌و که‌یسانه‌ی ڕویانکردووه‌ته سه‌نته‌ری نی‌نا و تۆمارکراون 115 که‌یسی جۆراوجۆر له ته‌مه‌نی 18- 60 ساڵ، له‌گه‌ڵ ١٥ منداڵ.
زۆربه‌ی حاله‌ته‌کانی کێشه کۆمهلایهتیەکان، ڕوبەڕوبونەوەی توندوتیژی دەرونی و جهستهییە. و هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتن له ژێر ناوی شه‌ره‌ف، به‌زۆر به‌شودان و ناردنه‌وه‌ی ژنان و کچانێک بۆ کوردستان به‌بێ خواستی خۆیان. جگە لەمانە ماوەیەکە کەسانی لێسبیەن و هۆمەسێکسوێل بە تایبەت لە کوردستاندا ڕویان کردوەتە ئێمە، لە کاتێکدا ئەوان بە هەموو شێوەیەک توندووتیژیان لەبەرامبەردا دەکرێت و هیچ جۆرە هاوکاریەکی نە کۆمەڵایەتی و نە یاساییان نیە.
له‌به‌ر جیاوازی که‌یسه‌کان و ئاستی سەختی کێشه‌کان و هۆکاره‌کانی، هه‌ندێک جار بوونی که‌یسه‌کان له جوگرافیای جیاوازدا، ڕێگاچاره‌ی جیاواز و جۆراو جۆریش ده‌خوازێت. بۆیه زۆرجار سه‌نته‌ر به هاوکاری و کۆمه‌کی ڕێکخراو و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کان به‌دواداچونی خۆی بۆ که‌یسه‌کان ده‌کات.
ئه‌و ڕێکخراوو فه‌رمانگانه‌ی سوید که هاوکارن بۆ کۆمهککرنی که‌یسه‌کان:
ڕێکخراوو شهلتهره جیاوازه‌کانی تر له ستۆکهۆڵم و شاره‌کانی تری سوید، فه‌رمانگه‌ی خزمه‌تگوزاری کۆمه‌ڵایه‌تی (سۆسیال)، پۆلیس، دادگاکان، خوێندنگاکان و فه‌رمانگه‌ی کۆچ، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوید، سه‌فاره‌تی سوید له ووڵاتانی تر به‌تایبه‌ت له عێراق. ، بۆ دابینکردنی کۆمه‌کی پێویست به‌و که‌سانه به هاوکاری ئه‌و لایه‌نه په‌یوه‌ندیدارانه.
هه‌ندێکی که‌م له که‌یسه‌کان له وڵاتانی تری ئه‌وروپیه‌وه په‌یوه‌ندی به سه‌نته‌ره‌وه ده‌که‌ن، چ له ڕێگای ته‌له‌فۆنه‌وه یان فه‌یس بوک یان ئاماده‌بونیان له سه‌نته‌ر. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌ندێک له بهدواداجونکهنا له‌گه‌ڵ ڕێکخراوه‌کانی ئه‌و وڵاتانه‌و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کاندا ئه‌نجام ده‌درێت.
ئه‌و ڕێکخراوو فه‌رمانگانه‌ی کوردستان که هاوکاربوون بۆ کۆمهککرنی که‌یسه‌کان:
جێگای باسه هاوکاریه‌کانمان له‌گه‌ڵ ڕێکخراو و شه‌ڵته‌ره‌کان له کوردستان له ماوه‌ی ساڵی پاردا زۆر زیاتر بووه له ساڵانی پێش‌و، وه توانراوه له ڕێگای ئه‌م هاوکاریانه‌وه هه‌ندێک له‌و که‌یسانه کۆمه‌کی پێویست وه‌ربگرن وه‌ک: ڕێکخراوی (DHRD, PDO، ڕێکخراوی ئاسوده، ڕێکخراوی ڕاگەیاندن وڕوناکبیری ژنان، لانه‌ی ئارام). جگه له‌وه په‌یوه‌ندیمان به ده‌زگا ده‌وڵه‌تیه‌کانه‌وه وه‌ک: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی، ئه‌نجومه‌نی باڵای کاروباری خانمان، پۆلیس).
جۆر و تایبه‌تمه‌ندی که‌یسه‌کان:
• 10 کەیس لەگەڵ ٦ منداڵ، که هه‌ڕه‌شه‌یان له‌سه‌ر بووه، پێویستیان بە داڵده‌دان بووە لەشارو کۆمۆنی جیاوازدا هاوکاری کراون.
• 2 کەیس کە پەیوەندیان بە مەسەلەی داعشەوە هەبووە، هەردوکی باوکەکان منداڵەکانیان لەدایکەکان ڕفاندوە بۆ ناو داعش. بۆ ئه‌مه‌ش هه‌وڵی زۆردراوه که منداله‌کان بگه‌ڕێنرێنه‌وه بۆ سوید، له ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندی گرتن به وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، سه‌فاره‌تی سوید له عێراق، پۆلیسی سویدی، وه ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کانی کوردستان، چ به نامه چ به ته‌له‌فۆن و دانیشتن له‌گه‌ڵ هه‌ندێکیاندا، به‌ڵام له راستیدا هاوکاریه‌کان زۆر که‌م بوون و سه‌ره‌نجام هه‌وڵه‌کان له جوارچێوه‌ی خێزانه‌کان خۆیان له‌گه‌ڵ هاوکاری ئێمه چوه‌ته پێشه‌وه.
• 2 کەیسی لەش فرۆشی، یەکێک لە کەیسەکان ئەوانە بووە کە لە ووڵاتی خۆی لەشفرۆشی پێکراوە و له زینداندا بوه، لەهەمان کاتدا هەڕەشەی کوشتنی لەسەربووە، له دوای کۆکردنه‌وه‌ی دێکومێنتی ته‌واو له‌سه‌ر که‌یسه‌کان توانیمان سه‌رکه‌وتوبین له مانه‌وه‌یان له سوید بەوەرگرتنی مافی پەنابەرێتی .
• 5 کەیسی هاوڕەگەزخواز، لە ژن و پیاو که سیانیان له کوردستان بوون.
• 2 که‌یس کۆمه‌ک کراون بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سوید دوای ئه‌وه‌ی یه‌کێکیان له‌لایه‌ن مێرد وه ئه‌ویتر له‌لایه‌ن ماڵی باوکه‌وه نێردراونه‌ته‌وه کوردستان و هاوکاری گه‌ڕانه‌وه‌یان کراوه تا گهیشتونهتهوه سوید.
• 3 کەیسی دەستدرێژی سێکسی و دوگیان بون له ده‌ره‌وه‌ی په‌یوه‌ندی هاوسه‌رگیری. دوانیان له کوردستان په‌یوه‌ندیان پێوه کردوین.
• 2 کەیسی کەم ئەندامان.
• 15 کەیس کە بەهاوسەرگیری هاتونەتە ئەوروپا.
• 25 که‌یسی کێشه‌ی خێزانی و جیابونه‌وه.
• 20 که‌یسی کچان و کوڕانی گه‌نج که که‌وتونه‌ته نێوان پێوه‌ر و مامه‌ڵه‌کانی خێزانه‌کانیان له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگای سوید و ئازادیه‌کانیان سنوردار کراوه. ئه‌مانه یان ڕاسته‌وخۆ سه‌ردانی سه‌نته‌ریان کردوه یان له ڕێگای فه‌یس بوک و ته‌له‌فۆنه‌وه.
• 5 که‌یسی پیاو که ڕاوێژیان پێویست بوه سه‌باره‌ت به کێشه خیزانیهکانیان و چۆنیه‌تی په‌یوه‌ندیگرتن به ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کانی سویده‌وه.
• 24 که‌یسی جۆراوجۆری تر که له ووڵاتانی ئه‌وروپاو کوردستانه‌وه په‌یوه‌ندیان پێوه کردووین. چ له ڕێگای فه‌یسبوکه‌وه چ ڕاسته‌وخۆ، به‌تایبه‌ت له کوردستان که بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر ئێمه خۆمان له کوردستان بوین له ساڵی 2015 دا.
جێگای باسکردنه زۆربه‌ی ئه‌و چالاکی و هه‌وڵانه‌ی که له سه‌نته‌ری نی‌نا ئه‌نجام ده‌درێت به‌شێوه‌یه‌کی خۆبه‌خشه، نه‌ک ته‌نها ئه‌وه به‌ڵکو به کۆمه‌کی شه‌خسی ژنان و پیاوانی هاوکار و دلسۆز توانراوه به‌پێوه بهێڵرێته‌وه و به‌رده‌وام بێت. له‌لایه‌کی تریشه‌وه بۆ داڵده‌دانی هه‌ندێک که‌یس ماڵه شه‌خسیه‌کان به‌کارهاتووه.
پێویسته لێره‌دا ئه‌وه بوترێ که سه‌نته‌ری نی‌نا له چوارچێوه‌ی ئیمکانیه‌ت و کارکردنی خۆیدا بۆ پشتیوانه‌ی ئه‌و ژن و خیزانانه‌ی ڕوویان تێکردووه کاره‌کانی ئه‌نجام داوه، به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه هه‌ندێک حاله‌ت هه‌یه چاره‌سه‌ره‌که‌ی له‌ده‌ستی سه‌نته‌ردا نیه و ناچێته ئه‌و چوارچێوه‌یه‌وه، جا له‌به‌ر هۆکاری یاسایی یان هۆکاری تربێت، یان کاری بۆ نه‌کراوه یان ته‌نها هه‌ندێک پشتیوانه‌ی ئینسانی که له توانای سه‌نته‌ردا بووه بۆیان ئه‌نجامدراوه. ئه‌وانه‌ش له‌م ئامارانه‌دا نه‌هاتووه.
سه‌نته‌ری نی‌نا
25-02-2016