بەشی ڕاوێژکاری و ڕێنوێنی کێشە کۆمەڵایەتییەکان لە سەنتەری نی‌نا ئاماری ئەوکهیسانهی خستەڕوو کە له ماوه‌ی ساڵی 2014دا به شێوازی جۆراوجۆر، چ له سوید یان ووڵاتانی تری ئه‌وروپاو کوردستان و عێراق، په‌یوه‌ندیان به سەنتەرەکهوه کردووە و هاوکاری و ڕێنوێنی کراون بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کانیان.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که له ماوه‌ی ئه‌و ساله‌دا بارودۆخی سه‌نته‌ر که‌مێک ڕووه‌و خوار بوو له باری ئابووریه‌وه، وه هه‌موو ئه‌و کارانه‌ی که تیایدا ئه‌نجامدراوه به خۆبه‌خش بووه، نه‌ک ته‌نها ئه‌وه به‌ڵکو به کۆمه‌کی شه‌خسی ژنان و پیاوانی هاوکار و دلسۆز توانراوه به‌پێوه بهێڵرێته‌وه تا دووباره کار‌و پرۆژه‌کانی جێگیر بێته‌وه و به‌رده‌وام بێت. له‌لایه‌کی تریشه‌وه بۆ داڵده‌دانی هه‌ندێک که‌یس ماڵه شه‌خسیه‌کان به‌کارهاتووه. بۆیه که‌یس زۆر وه‌رنه‌گیراوه.
ئه‌و که‌یسانه‌ی ڕویانکردووه‌ته سه‌نته‌ری نی‌نا و تۆمارکراون 113 که‌یسی جۆراوجۆر له ته‌مه‌نی 18- 65 ساڵ، له‌گه‌ڵ 25 منداڵ.
زۆربه‌ی حاله‌ته‌کان بریتین له‌کێشه‌ی کۆمه‌لایه‌تی، جه‌سته‌یی و ده‌رونی، ڕوبه‌روبونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی، و هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتن له ژێر ناوی شه‌ره‌ف. ئه‌وانه‌شی که پێیان وایه زیاتر ڕوبه‌ڕوی توندووتیژی جه‌سته‌یی بوونه‌ته‌وه، له‌لایه‌کی تره‌وه ده‌بێته‌وه هۆی خراپی باری ده‌رونی که‌سه‌که.
له‌به‌ر جیاوازی که‌یسه‌کان و قه‌واره‌ی کێشه‌کان و هۆکاره‌کانی، هه‌ندێک جار بوونی که‌یسه‌کان له جوگرافیای جیاوازدا، ڕێگاچاره‌ی جیاواز و جۆراو جۆریش ده‌خوازێت. بۆیه هاوکاری و کۆمه‌کی سه‌نته‌ری نیناش له چه‌ند ڕێگاو شێوه‌یه‌کی جیاوازه‌وه بووه. به‌دواداچوونی کێشه‌کان له‌گه‌ڵ خودی که‌یسه‌کان و ده‌وروبه‌ریان له هه‌نگاوی یه‌که‌مدا، ڕێکخستن و به‌شداریکردنی په‌یوه‌ندیه‌کان له‌گه‌ڵ فه‌رمانگا په‌یوه‌ندیداره‌کان به‌و کێشانه‌وه، وه‌ک فه‌رمانگه‌ی خزمه‌تگوزاری کۆمه‌ڵایه‌تی (سۆسیال)، پۆلیس، دادگاکان، خوێندنگاکان و فه‌رمانگه‌ی کۆچ وکۆچبه‌ران، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوید، سه‌فاره‌تی سوید له ووڵاتانی تر به‌تایبه‌ت له عێراق، بۆ دابینکردنی کۆمه‌کی پێویست به‌و که‌سانه به هاوکاری ئه‌و لایه‌نه په‌یوه‌ندیدارانه. جگه له‌وه هه‌ندێک له ڕێکخراوه‌کانی ژنان له کوردستان هاوکارمان بوون له‌م باره‌وه.
شایه‌نی ئاماژه‌پێکردنه ئه‌و که‌یسانه‌ی ڕوو له سه‌نته‌ری نی‌نا ده‌که‌ن ته‌نها ژنان و گه‌نجانێک نین که دانیشتوی سویدن، به‌ڵکو هه‌ندێک له که‌یسه‌کان له کوردستان و هه‌ندێک له ووڵاتانی تری ئه‌وروپیه‌وه روو ده‌که‌نه ئه‌م سه‌نته‌ره، چ له ڕێگای ته‌له‌فۆنه‌وه یان ئاماده‌بونیان له سه‌نته‌ر. به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ندێک له کێشه‌کان یان ژنانێکن له خودی کوردستانن، یان ژنانێکن که له وولاتانی ئه‌وروپاوه له‌لایه‌ن که‌سوکار، یان ده‌زگای کۆچبه‌ران ناچار به‌گه‌ڕانه‌وه کراون. بۆیه بۆ هاوکاری و چاره‌سه‌ری ئه‌م کێشانه به‌به‌رده‌وام له په‌یوه‌ندیداین له‌گه‌ڵ ڕێکخراوو شهلتهرو دام‌و و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کان به‌م که‌یسانه‌وه له‌و ووڵاتانه‌دا.
خالێکی که جێگای خۆشحاڵی بووه، له‌م دواییانه‌دا خیزان وه پیاوه‌کان زیاتر له جاران به‌ده‌نگ په‌یوه‌ندیه‌کانی ئێمه‌وه هاتوون و ئاماده بوون که قسه‌وباسمان له‌گه‌لدا بکه‌ن، سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ری کێشه‌کان.
جۆری که‌یسه‌کان:
• که‌یسی ئاڵۆز، 15 حاله‌ت: زۆربه‌یان له سویدن و په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆیان به سه‌نته‌ره‌وه هه‌یه. له‌مانه هه‌ندێکی پێویستی به شوێنی دالدهدان هه‌بووه که نێردراون بۆ ئه‌و شوێنانه.
• که‌یسی کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی جۆراوجۆر، 30 حاڵه‌ت: نزیکه‌ی وه‌ک لێدان، جیابونه‌وه، کێشه له‌سه‌ر منداڵ دوای جیابونه‌وه، سنوردارکردنی ئازادی و …
• ئه‌و که‌یسانه‌ی که په‌یوه‌ندیدارن به کوردستانه‌وه 17 حاڵه‌ته: به‌شێکی به‌بێ خواستی خۆیان نێردراونه‌ته‌وه، به‌شێکی نیشته‌جێی ئه‌وێن. 3 حاڵه‌تیان کۆمه‌ککراون بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ سوید، 14 حاڵه‌ت له کوردستان ڕێنوێنی و کۆمه‌ک کراون.
• ژنانێک که به هاوسه‌رگیری هاتونه‌ته سوید 17 حاڵه‌ته: یه‌کێکه له که‌یسه تایبه‌ت و دووبارهبوهکان، ژنانێکن که به هاوسه‌رگیری هاتونه‌ته سوید و لێره دووچاری گرفت ده‌بن، سه‌ره‌نجام له‌گه‌ڵ خیزانهکانیشیان له کوردستان گرفتیان بۆ دێته پێشه‌وه.
• له ڕێگای تۆڕه کۆمه‌لایه‌تیه‌کانه‌وه 34 حاله‌ته: ئه‌مانه چ له سویده‌وه، یان کوردستان، یان وولاتانی تره‌وه په‌یوه‌ندیان گرتووه. زۆربه‌ی ئه‌مانه کچان و کورانی گه‌نج بوون.
پێویسته لێره‌دا ئه‌وه بوترێ که سه‌نته‌ری نی‌نا له چوارچێوه ئیمکانیه‌ت و کارکردنی خۆیدا بۆ پشتیوانه‌ی ئه‌و ژن و خیزانانه‌ی ڕوویان تێکردووه کاره‌کانی ئه‌نجام داوه، به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه هه‌ندێک حاله‌ت هه‌یه چاره‌سه‌ره‌که‌ی له‌ده‌ستی سه‌نته‌ردا نیه و ناچێته ئه‌و چوارچێوه‌یه‌وه، جا له‌به‌ر هۆکاری یاسایی یان هۆکاری تربێت، یان کاری بۆ نه‌کراوه یان ته‌نها هه‌ندێک پشتیوانه‌ی ئینسانی که له توانای سه‌نته‌ردا بووه بۆیان ئه‌نجامدراوه. ئه‌وانه‌ش له‌م ئامارانه‌دا نه‌هاتووه.
شێوه‌ی په‌یوه‌ندیگرتن:
ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ سه‌نته‌ردا
له رێگای ده‌زگا ده‌وڵه‌تیه‌کانی وه‌ک سۆشیال، پۆلیس، دادگا و پارێزه‌ر، قوتابخانه.
ڕێکخراو شه‌ڵته‌ری تر له سوید
هه‌ندێک له ڕێکخراوه‌کان له کوردستان، یان ووڵاتانی تر.
سه‌نته‌ری نی‌نا/ سوید
2015-03-24