Arabic English
سه‌ره‌کی| ده‌رباره‌ی ڕێکخراو| سه‌نته‌ری نینا| ستاف| په‌یوه‌ندی| وێنه‌


بیروڕاو دیدار
avatar

ئیسلامی توندڕەو یان سیاسه‌ت و پەلەقاژێی ده‌سه‌ڵات!

به‌پێی کارو کرده‌وه‌کانی گروپه‌ ئیسلامیه‌کان له‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابوردو، وه‌ به‌ تایبه‌ت له‌م ماوا...
avatar

هه‌موومان به‌رپرسیارین، هه‌نگاوێک بۆ پێشه‌‌وه‌!

به‌ده‌ر له‌وه‌ی که‌ ‌ مه‌سه‌له‌ی ژن وه‌ک پرسێکی سیاسی ده‌بێت له‌ کۆنسێپتی تایبه‌تی خۆیدا به‌ڕۆشنی با...
avatar

8 ی مارس! ‌ هه‌ندێک له‌ خاڵه‌ لاوازه‌کانی بزوتنه‌وه‌کانی ژنان له‌ سه‌ر ئاستی جیهان و ناوچه‌یی

- هه‌ژمونی ده‌سه‌ڵاتی ڕاستڕه‌و.
- به‌هێز بوونی ڕاسیزم و لیبرالیزم و ئیسلامی سیاسی له‌سه‌ره‌نجامی بێهێزی...
ئایا پێت وایه‌ که‌ ده‌بێت دین له‌ ده‌وڵه‌ت و یاسا جیا بکرێته‌وه؟
بەڵێ
نەخێر
بۆم گرینگ نیە
Contact RSS Facebook Youtube

بەشداری سەنتەری نینا لە کۆنگرەی ساڵانه‌ی ناوەندی شه‌ڵته‌ره‌کانی سوید UNIZON !


26 Apr 2018
ژن نه‌ک حاڵه‌ت یان که‌یس!
منداڵ نه‌ک هاوپێچ!
ئازادکردن نه‌ک چاکسازی!
به‌یاننامه‌ی کۆتایی کۆنگره‌ی ساڵانه‌ی شه‌ڵته‌ره‌کانی سوید!

ناوه‌ند له‌ ڕۆژه‌کانی 21 و 22/ نیسان به‌ ئاماده‌بوونی سه‌نته‌ری نیناو له‌گه‌ڵ 150 نوێنه‌ر له‌ شه‌ڵته‌ره‌کانی سه‌رتاسه‌ری سویده‌وه‌ کۆنگره‌ی ساڵانه‌ی خۆی به‌ست، له‌گه‌ڵ په‌یامی وه‌زیری یه‌کسانی و سه‌رۆکی حیزبی چه‌پ و حیزبی ناوه‌ندی سوید.
دوای دوو ڕۆژ گفتوگۆو بڕیاردان له‌سه‌ر گرنگترین خاڵه‌کانی کۆنگره‌، له‌ به‌یاننامه‌یه‌کدا بۆ ڕای گشتی و ده‌وڵه‌ت پێشکه‌شکرا.

بزوتنه‌وه‌ی پارێزگاریکردن له‌ ژنان و گه‌نجانی ڕوبه‌ڕوبوه‌وه‌ی توندوتیژی، گه‌وره‌ترین بزوتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌رییه‌ له‌ سوید.
ناوه‌ندی شه‌ڵته‌ره‌کان وه‌ک گه‌وره‌ترین ناوه‌ند، ڕۆژانه‌ شه‌ڵته‌ره‌کانی ‌ سه‌رقاڵی پالپشتی و پارێزگاری له ڕوبه‌ڕوبوانی توندوتیژین‌ ، تا ده‌گاته‌ هه‌ڵسوڕانی سیاسی و فشارخستنه‌ سه‌ر ده‌سه‌ڵات به‌مه‌به‌ستی گۆڕانکاری له‌و دۆخه‌ی که‌ ئێستا هه‌یه‌.
سه‌ربه‌خۆبوونی بزوتنه‌وه‌ی ژنان زامنی یاسایه‌کی به‌هێزه‌ بۆ مافه‌کانی ژنان و منداڵان.

پێکڕا داواده‌که‌ین:
• بودجه‌ی جێگیر و ئاسانکردنه‌وه‌ی ڕۆتینه‌کان بۆ شه‌ڵته‌ره‌کانی ژنان و گه‌نجان.
• زیادکردنی بودجه‌ی ناوه‌ندی شه‌ڵته‌ره‌کان، به‌پێی زیادکردنی ئه‌ندامه‌کانی.
• دانانی بودجه‌ی تایبه‌ت بۆ گۆڕینی سیسته‌م و یاساکانی ناو شه‌ڵته‌ره‌کان.
• بازرگانی به‌ قوربانیانی توندوتیژی بوه‌ستێنرێت، له‌م پێناوه‌دا نه‌هێشتنی که‌رتی تایبه‌ت بۆداڵده‌دانی قوربانیان له‌ پێناو سودی سه‌رمایه‌، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا بوژاندنه‌وه‌ی زیاتری شه‌ڵته‌ره‌کان.
• دابینکردنی بودجه‌ی تایبه‌ت بۆ کارکردن له‌گه‌ڵ گه‌نجان و پیاوان، که‌ به‌شێک نه‌بێت له‌ بودجه‌ی شه‌ڵته‌ره‌کان.
• هه‌موارکردنی یاسایه‌ک بۆ وه‌ستانه‌وه‌ له‌به‌رامبه‌ر پۆڕی ئازاد و ڕێگریکردن له‌ ته‌شەنه‌سه‌ندن و به‌ربڵاوی له نێو گه‌نجاندا له‌ ڕێگای چاته‌وه‌ و له‌ ناو قوتابخانه‌کاندا. ‌ له‌ هه‌مان کاتدا زیادکردن و کارکردن له‌سه‌ر وانه‌ی ژیان و سێکس له‌ قوتابخانه‌کان له‌ دیدگایه‌کی ڕه‌خنه‌گرانه‌وه‌ له‌ پۆڕ.


ناوه‌ندی شه‌ڵته‌ره‌کانی سوید
UNIZON
21-22/04/2018



kongress-unizon-1.jpg

kongress-unizon-2.jpg

kongress-unizon-3.jpg

بگه‌ڕێوه‌ | بینێره‌ | چاپ | (77) جار بینراوه‌

My Yahoo | Twitter| Facebook

بۆچوون بنێره‌





بابه‌ت و کەیسی سەنتەر
avatar

ئاماری حاڵه‌ته‌کانی کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و توندووتیژی که‌ روویانکردوه‌ته‌ سه‌نته‌ری نینا له‌ ساڵی 2016!

ئه‌رشیفی ئاماره‌کانی بەشی ڕاوێژکاری و ڕێنوێنی کێشە کۆمەڵایەتیەکان لە سەنتەری نینا 124 حاله‌تی له‌ ساڵی 2016 د...
avatar

ئامار و ڕاپۆرتی که‌یسەکانی سه‌نته‌ری نینا له‌ ساڵی 2015 دا‌

ئامار و ڕاپۆرتی که‌یسەکانی سه‌نته‌ری نینا له‌ ساڵی 2015 دا

ئاماره‌کان ده‌توانن په‌یامێکمان ده‌رباره‌...
avatar

ئاماری ساڵی 2014 ی ئه‌و که‌یسانه‌که‌ ڕویان له‌ سه‌نته‌ری نینا کردووه‌!

ئه‌و که‌یسانه‌ی‌ ڕویانکردووه‌ته‌ سه‌نته‌ری نینا و تۆمارکراون ‌ 113 که‌یسی جۆراوجۆر‌ له‌ ته‌مه‌نی 18- 65 ...
avatar

هێندە ترسی لەباوکی هەیە نەیتوانیوەبپرسێت بۆچی دایکی کوشتووە

قوربانیه‌كانی‌ كوشتن به‌ناوی‌ شه‌ره‌فپارێزییه‌وه‌ هه‌ر ئه‌وانه‌ نین كه‌ گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن، به...
ikkr.org © 2018 | Start| Designed by www.helanet.se