Arabic English
سه‌ره‌کی| ده‌رباره‌ی ڕێکخراو| سه‌نته‌ری نینا| ستاف| په‌یوه‌ندی| وێنه‌


بیروڕاو دیدار
avatar

ئیسلامی توندڕەو یان سیاسه‌ت و پەلەقاژێی ده‌سه‌ڵات!

به‌پێی کارو کرده‌وه‌کانی گروپه‌ ئیسلامیه‌کان له‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابوردو، وه‌ به‌ تایبه‌ت له‌م ماوا...
avatar

هه‌موومان به‌رپرسیارین، هه‌نگاوێک بۆ پێشه‌‌وه‌!

به‌ده‌ر له‌وه‌ی که‌ ‌ مه‌سه‌له‌ی ژن وه‌ک پرسێکی سیاسی ده‌بێت له‌ کۆنسێپتی تایبه‌تی خۆیدا به‌ڕۆشنی با...
avatar

8 ی مارس! ‌ هه‌ندێک له‌ خاڵه‌ لاوازه‌کانی بزوتنه‌وه‌کانی ژنان له‌ سه‌ر ئاستی جیهان و ناوچه‌یی

- هه‌ژمونی ده‌سه‌ڵاتی ڕاستڕه‌و.
- به‌هێز بوونی ڕاسیزم و لیبرالیزم و ئیسلامی سیاسی له‌سه‌ره‌نجامی بێهێزی...
ئایا پێت وایه‌ که‌ ده‌بێت دین له‌ ده‌وڵه‌ت و یاسا جیا بکرێته‌وه؟
بەڵێ
نەخێر
بۆم گرینگ نیە
Contact RSS Facebook Youtube

کۆبونه‌وه‌ی سه‌نته‌ری نینا و شه‌ڵته‌ری گۆتلاند له‌گه‌ڵ پسپۆڕی سیاسی وه‌زاره‌تی کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی و بواری یه‌کسانی له‌ سوید!


16 Nov 2017
سه‌نته‌ری نینا به‌هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ شه‌ڵته‌ری ژنانی گۆتلاند و پارێزه‌ر ڕێبێکا لاگ نامه‌یه‌کیان ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌تی کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی و وه‌زیری یه‌کسانی بۆ چاکسازی و به‌ره‌وپێشخستنی کاروباری شه‌ڵته‌ره‌کانی ژنان له‌ سوید کردبوو.

سه‌ره‌نجام کۆبوونه‌وه‌یه‌ک له‌ نێوان وه‌زاره‌تی کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی و سه‌نته‌ری نینا بۆ گفتوگۆکردن سه‌باره‌ت به‌ ناوه‌ڕۆک و پێشنیازه‌کان که‌ له‌ نامه‌که‌دا ئاراسته‌ی وه‌زاره‌ت کرابوو سازکرا.

پسپۆڕی سیاسی وه‌زاره‌تی کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی و یه‌کسانی بێریت یێرنبێری Berit Järnberg ، له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا له‌گه‌ڵ هه‌ڵاله‌ ڕافع Halala Rafi به‌رپرسی سه‌نته‌ری نینا، لی گرێبێک Li Grebäck به‌رپرسی شه‌ڵته‌ری گۆتلاند، پارێزه‌ر ڕێبێکا لاگ Rebecca Lagh، پێشنیازی نامه‌که‌ی به‌ هه‌نگاوێکی باش بۆ به‌ره‌وپێشبردنی کاروبار و دۆخی شه‌ڵته‌ره‌کان ناساند و سه‌باره‌ت به‌ خاله‌ پیشنیازکراوه‌کان گفتوگۆکرا.


پێشنیازه‌کان پێک هاتبوون له‌ دوو خاڵی سه‌ره‌کی که‌ گرفتی سه‌ره‌کی له‌به‌روپێشبردنی کاری شه‌ڵته‌ره‌کاندا دروستکردووه‌ و کاریگه‌ریی له‌سه‌ر ڕه‌وتی به‌روه‌پێشچونی داناوه‌.
له‌لایه‌ک ده‌بێته‌ هۆی که‌مته‌رخه‌می له‌ به‌هاناوه‌چوونی ڕوبه‌ڕوبووانی توندوتیژی به‌شێوه‌یه‌کی گشتی، له‌لایه‌کی تر کاریگه‌رییه‌ نه‌رێنیه‌کانی له‌سه‌ر به‌رنامه‌و سیاسه‌تی یه‌کسانی نێوان ژنان و پیاو له‌ سوید لە درێژماوه‌دا داده‌نێت.

له‌ کۆتاییدا قسه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ کرا که‌ پێشنیازه‌کان له‌لایه‌ن بێریته‌وه‌ ده‌خرێته‌ به‌رده‌م وه‌زیری یه‌کسانی ئۆسا ڕێگنێر Åsa Regner بۆ گفتوگۆکردن و به‌دواداچوون، وه‌ په‌یوه‌ندییه‌کان به‌رده‌وام ده‌بێت به‌ئامانجی به‌ره‌وپێشبردنی کاری شه‌ڵته‌رو ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کان به‌ پرسی یه‌کسانیه‌وه‌.


سه‌نته‌ری نینا
2017-11-16



nina-wazarat-2.jpg
Halala Rafi, Rebecca Lagh, Li Grebäck

nina-wazarat-3.jpg
Berit Järnberg

بگه‌ڕێوه‌ | بینێره‌ | چاپ | (198) جار بینراوه‌

My Yahoo | Twitter| Facebook

بۆچوون بنێره‌





بابه‌ت و کەیسی سەنتەر
avatar

ئاماری حاڵه‌ته‌کانی کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و توندووتیژی که‌ روویانکردوه‌ته‌ سه‌نته‌ری نینا له‌ ساڵی 2016!

ئه‌رشیفی ئاماره‌کانی بەشی ڕاوێژکاری و ڕێنوێنی کێشە کۆمەڵایەتیەکان لە سەنتەری نینا 124 حاله‌تی له‌ ساڵی 2016 د...
avatar

ئامار و ڕاپۆرتی که‌یسەکانی سه‌نته‌ری نینا له‌ ساڵی 2015 دا‌

ئامار و ڕاپۆرتی که‌یسەکانی سه‌نته‌ری نینا له‌ ساڵی 2015 دا

ئاماره‌کان ده‌توانن په‌یامێکمان ده‌رباره‌...
avatar

ئاماری ساڵی 2014 ی ئه‌و که‌یسانه‌که‌ ڕویان له‌ سه‌نته‌ری نینا کردووه‌!

ئه‌و که‌یسانه‌ی‌ ڕویانکردووه‌ته‌ سه‌نته‌ری نینا و تۆمارکراون ‌ 113 که‌یسی جۆراوجۆر‌ له‌ ته‌مه‌نی 18- 65 ...
avatar

هێندە ترسی لەباوکی هەیە نەیتوانیوەبپرسێت بۆچی دایکی کوشتووە

قوربانیه‌كانی‌ كوشتن به‌ناوی‌ شه‌ره‌فپارێزییه‌وه‌ هه‌ر ئه‌وانه‌ نین كه‌ گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن، به...
ikkr.org © 2017 | Start| Designed by www.helanet.se