Arabic English
سه‌ره‌کی| ده‌رباره‌ی ڕێکخراو| سه‌نته‌ری نینا| ستاف| په‌یوه‌ندی| وێنه‌


بیروڕاو دیدار
avatar

ئیسلامی توندڕەو یان سیاسه‌ت و پەلەقاژێی ده‌سه‌ڵات!

به‌پێی کارو کرده‌وه‌کانی گروپه‌ ئیسلامیه‌کان له‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابوردو، وه‌ به‌ تایبه‌ت له‌م ماوا...
avatar

هه‌موومان به‌رپرسیارین، هه‌نگاوێک بۆ پێشه‌‌وه‌!

به‌ده‌ر له‌وه‌ی که‌ ‌ مه‌سه‌له‌ی ژن وه‌ک پرسێکی سیاسی ده‌بێت له‌ کۆنسێپتی تایبه‌تی خۆیدا به‌ڕۆشنی با...
avatar

8 ی مارس! ‌ هه‌ندێک له‌ خاڵه‌ لاوازه‌کانی بزوتنه‌وه‌کانی ژنان له‌ سه‌ر ئاستی جیهان و ناوچه‌یی

- هه‌ژمونی ده‌سه‌ڵاتی ڕاستڕه‌و.
- به‌هێز بوونی ڕاسیزم و لیبرالیزم و ئیسلامی سیاسی له‌سه‌ره‌نجامی بێهێزی...
ئایا پێت وایه‌ که‌ ده‌بێت دین له‌ ده‌وڵه‌ت و یاسا جیا بکرێته‌وه؟
بەڵێ
نەخێر
بۆم گرینگ نیە
Contact RSS Facebook Youtube

سینەمای سەرشەقام لە گۆتلاند بوێرە ببینی بوێرە ببیستی! Mini Bio Våga se, våga lyssna!


20 Jul 2017
سەنتەری نینا بە هاوکاری شەڵتەری یاخی لە گۆتلاند (Trots kvinnojour på Gotland ) لە ناو قەرەباڵغترین شەقامی شاری Visby ڕۆژەکانی ئەلمێداڵن لە ١ – ٨/ ٧ کابینەیەکی سینەمایان دامەزراند، کە لەسەر کابینەکە نوسرابوو، بوێرە ببیستی، بوێرە ببینی!

لە کابینەکەدا لە سێ لاوە کورتە فیلمی تایبەتی نەک هۆڵیودی، تیا پێشکەش دەکرا و بەردەوام لە ماوەی ١٠ ڕۆژدا کاری دەکرد.
سەنتەری نینا بە کورتە فیلمی "وا لە خوشکەکەم مەکە" بەشدار بوو، كە بە بەردەوام ڕۆژانە لێدەدراو بینەری هەبوو.

ئەزموونی دانانی سینەمای سەرشەقام ئەزموونێکی زۆر بەسوود بوو، جگە لەوەی کە کارێکی زۆری پێویست نەبوو.

گەر بمانەوێ کارەکانمان بە بەرفراوانی بکەونە بەردەست زۆرترین بینەرو بیسەر دەکرێت لەمجۆرە چالاکیانە زۆرتر بکەین.

كورته فيلمى وا لە خوشکەکەم مەکە!
https://www.youtube.com/watch?v=u6esiTpHUIU

فیلمەکە لە یەکێک لە باشترینەکانی فێستیڤاڵەکە مەزەندە کراو، کاریگەریەکی زۆری لای ئامادەبووان بەجێهێشت.
ناوەڕۆکی فیلمەکه‌ یه‌کێک له‌ دیارده‌و کێشه‌‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان که‌ ڕوبەڕوی گەنجان دەبێتەوە له‌ وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و لە نێوان ئەوانەشدا کە ڕویان لە هەندەران کردووە دەخاتە ڕوو .

ڕووداوەکانی دەربارەی نه‌بوونی ماف و ئازدی بۆ گەنجان و به‌تایبه‌ت کچان، سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنی ژیان و ئازادیەکانی تری تاک‌، چۆنیه‌تی به‌کارهێنانی ته‌کنه‌لۆجیا.
بابەتێکی تری فیلمەکە هۆکارو ده‌ست نه‌گه‌یشتن به‌ کۆمه‌کی ده‌زگا کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان، مامه‌ڵه‌ی نادروستی خێزانه‌کان و فشاری کۆمه‌ڵایه‌تی له‌به‌رامبه‌ر کێشه‌که‌دا دەبێتە هۆی ڕوودانی چ کارەساتێک.

ئه‌م فیلمه‌ ده‌توانرێ وه‌ک که‌‌ره‌سه‌یه‌ک به‌کاربهێنرێ بۆ خولی تایبەتی په‌روه‌رده‌ و هوشیارکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی، بۆ خێزان و قوتابخانه‌و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کان‌.
له‌ رێگای ئه‌م کورته‌ فیلمه‌وه‌ ده‌کرێ تیشک بخرێته‌ سه‌ر کۆمه‌ڵێک گرفتی کۆمەڵایەتی و ده‌رئه‌نجامه‌ تراژیدیيه‌کانی و ڕێگاچارەکان.

فیلمەکە لەوڵاتی سوید و نه‌رویج به‌ سپۆنسه‌ری سه‌نته‌ری نینا بەرهەمهێنراوە.

سیناریۆ و ده‌رهێنان: پێشه‌وا هه‌له‌بجه‌یی، سه‌رکاو گۆرانی
وێنه‌گر: هێرش لێوژه‌یی
ئه‌کته‌ره‌کان: شێنه‌ عه‌زیز، شاده‌ عومه‌ر، مه‌ریوان که‌مال
هاوکار و مۆنتاژو موزیک: سه‌هه‌ند شه‌ماڵ
تێکست: سەهەند شەماڵ

هه‌ر که‌س یان هەر رێکخراوێک ده‌یه‌وێ ئه‌م فیلمه‌ بۆ کاروچالاکیه‌کانی خۆی به‌کاربێنێ، تکایه‌ په‌یوه‌ندی به‌م ئيميل و ژمارە تەلەفونەوە بکەن:

nina.ikkr@hotmail.com
0046 (0)739084190


سەنتەری نینا
2017-07-19

almadaln-2017-sinamay-sar-shakam.jpg

almadaln-2017-korte-film.jpg

بگه‌ڕێوه‌ | بینێره‌ | چاپ | (189) جار بینراوه‌

My Yahoo | Twitter| Facebook

بۆچوون بنێره‌





بابه‌ت و کەیسی سەنتەر
avatar

ئاماری حاڵه‌ته‌کانی کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و توندووتیژی که‌ روویانکردوه‌ته‌ سه‌نته‌ری نینا له‌ ساڵی 2016!

ئه‌رشیفی ئاماره‌کانی بەشی ڕاوێژکاری و ڕێنوێنی کێشە کۆمەڵایەتیەکان لە سەنتەری نینا 124 حاله‌تی له‌ ساڵی 2016 د...
avatar

ئامار و ڕاپۆرتی که‌یسەکانی سه‌نته‌ری نینا له‌ ساڵی 2015 دا‌

ئامار و ڕاپۆرتی که‌یسەکانی سه‌نته‌ری نینا له‌ ساڵی 2015 دا

ئاماره‌کان ده‌توانن په‌یامێکمان ده‌رباره‌...
avatar

ئاماری ساڵی 2014 ی ئه‌و که‌یسانه‌که‌ ڕویان له‌ سه‌نته‌ری نینا کردووه‌!

ئه‌و که‌یسانه‌ی‌ ڕویانکردووه‌ته‌ سه‌نته‌ری نینا و تۆمارکراون ‌ 113 که‌یسی جۆراوجۆر‌ له‌ ته‌مه‌نی 18- 65 ...
avatar

هێندە ترسی لەباوکی هەیە نەیتوانیوەبپرسێت بۆچی دایکی کوشتووە

قوربانیه‌كانی‌ كوشتن به‌ناوی‌ شه‌ره‌فپارێزییه‌وه‌ هه‌ر ئه‌وانه‌ نین كه‌ گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن، به...
ikkr.org © 2017 | Start| Designed by www.helanet.se