Arabic English
سه‌ره‌کی| ده‌رباره‌ی ڕێکخراو| سه‌نته‌ری نینا| ستاف| په‌یوه‌ندی| وێنه‌


بیروڕاو دیدار
avatar

ئیسلامی توندڕەو یان سیاسه‌ت و پەلەقاژێی ده‌سه‌ڵات!

به‌پێی کارو کرده‌وه‌کانی گروپه‌ ئیسلامیه‌کان له‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابوردو، وه‌ به‌ تایبه‌ت له‌م ماوا...
avatar

هه‌موومان به‌رپرسیارین، هه‌نگاوێک بۆ پێشه‌‌وه‌!

به‌ده‌ر له‌وه‌ی که‌ ‌ مه‌سه‌له‌ی ژن وه‌ک پرسێکی سیاسی ده‌بێت له‌ کۆنسێپتی تایبه‌تی خۆیدا به‌ڕۆشنی با...
avatar

8 ی مارس! ‌ هه‌ندێک له‌ خاڵه‌ لاوازه‌کانی بزوتنه‌وه‌کانی ژنان له‌ سه‌ر ئاستی جیهان و ناوچه‌یی

- هه‌ژمونی ده‌سه‌ڵاتی ڕاستڕه‌و.
- به‌هێز بوونی ڕاسیزم و لیبرالیزم و ئیسلامی سیاسی له‌سه‌ره‌نجامی بێهێزی...
ئایا پێت وایه‌ که‌ ده‌بێت دین له‌ ده‌وڵه‌ت و یاسا جیا بکرێته‌وه؟
بەڵێ
نەخێر
بۆم گرینگ نیە
Contact RSS Facebook Youtube

ئاماری حاڵه‌ته‌کانی کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و توندووتیژی که‌ روویانکردوه‌ته‌ سه‌نته‌ری نینا له‌ ساڵی 2016!


15 Jun 2017
ئه‌رشیفی ئاماره‌کانی بەشی ڕاوێژکاری و ڕێنوێنی کێشە کۆمەڵایەتیەکان لە سەنتەرى نینا 124 حاله‌تی له‌ ساڵی 2016 دا تۆمار کردوه‌.
ئه‌م که‌یسانه‌ زۆربه‌ی کورد زمان دواتر عه‌ره‌ب زمان، ژماره‌یه‌کی که‌می سۆماڵی و ئه‌ریتیری و سودانی له‌گه‌ڵ سویدین، له‌ نێوان ته‌مه‌نه‌کانی 15 – 65 ساڵ.

جۆری حاڵه‌ته‌کان کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی، ڕوبەڕوبونەوەی توندوتیژی دەرونی و جه‌سته‌ییە، هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتن له‌ ژێر ناوی شه‌ره‌ف، به‌زۆر به‌شودان و ناردنه‌وه‌ی ژنان و کچانێک بۆ کوردستان به‌بێ خواستی خۆیان، کێشه‌ی گه‌نجانی کچ و کوڕ، لێسبیەن و هۆمۆسێکسوێل ( هاوڕه‌گه‌زخواز ) چ له‌ سوید وه‌ چ له‌ کوردستان. له‌هه‌مان کاتدا پیاوان بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانیان به‌ ژماره‌یه‌کی زیاتر له‌ ساڵانی تر ڕوویان تێکردوین.

له‌به‌ر جیاوازی که‌یسه‌کان و ئاستی سەختی کێشه‌کان و هۆکاره‌کانی، هه‌ندێک جار بوونی که‌یسه‌کان له‌ جوگرافیای جیاوازدا، ڕێگاچاره‌ی جیاواز و جۆراو جۆریش ده‌خوازێت. بۆیه‌ زۆرجار سه‌نته‌ر به‌ هاوکاری و کۆمه‌کی ڕێکخراو و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کان به‌دواداچونی خۆی بۆ که‌یسه‌کان ده‌کات.
‌‌
- سوید/ ئه‌و ڕێکخراوو فه‌رمانگانه‌ی که‌ هاوکارن:
ڕێکخراوو شه‌لته‌ره‌ جیاوازه‌کانی تر له‌ ستۆکهۆڵم و شاره‌کانی تری سوید، فه‌رمانگه‌ی خزمه‌تگوزاری کۆمه‌ڵایه‌تی (سۆسیال)، پۆلیس، دادگاکان، خوێندنگاکان و فه‌رمانگه‌ی کۆچ، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوید، سه‌فاره‌تی سوید له‌ ووڵاتانی تر به‌تایبه‌ت له‌ عێراق.

-ووڵاتانی تری ئه‌وروپا/ هه‌ندێکی که‌م له‌ که‌یسه‌کان له‌ ووڵاتانی تری ئه‌وروپیه‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌ سه‌نته‌ره‌وه‌ ده‌که‌ن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌ندێک له‌ به‌دواداچوونه‌کان له‌گه‌ڵ ڕێکخراوه‌کانی ئه‌و وڵاتانه‌و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کاندا ئه‌نجام ده‌درێت.

- کوردستان/ ڕێکخراوو فه‌رمانگای هاوکار:
له‌ ئێستادا هاوکاریه‌کانمان له‌گه‌ڵ ڕێکخراو و شه‌ڵته‌ره‌کان له‌ کوردستان پێشکه‌وتنی زیاتری به‌خۆیه‌وه‌ گرتوه‌، وه‌ توانراوه‌ له‌ ڕێگای ئه‌م هاوکاریانه‌وه‌ هه‌ندێک له‌و که‌یسانه‌ کۆمه‌کی پێویست وه‌ربگرن وه‌ک: ڕێکخراوی ( DHRD, PDO، ڕێکخراوی ئاسوده‌، ڕێکخراوی هاریکاری یاسایی بۆ ژنان، ڕێکخراوی ڕاگەیاندن وڕوناکبیری ژنان، لانه‌ی ئارام ). جگه‌ له‌وه‌ په‌یوه‌ندیمان به‌ ده‌زگا ده‌وڵه‌تیه‌کانه‌وه‌ وه‌ک: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی، ئه‌نجومه‌نی باڵای کاروباری خانمان، پۆلیس به‌رده‌وام بووه.


- که‌ناڵی په‌یوه‌ندیکردنه‌کان:
ڕاسته‌وخۆ/ ته‌له‌فۆن، فه‌یسبوک، ئیمێل، سه‌ردانی سه‌نته‌ر.
ناڕاسته‌وخۆ/ له‌ ڕێگای پۆلیس، ده‌زگای سۆشیال، دادگا، یان ڕێکخراوه‌کانی ترى سوید.

جۆرو تایبه‌تمه‌ندی که‌یسه‌کان:
- جۆرو ڕه‌گه‌زی حاڵه‌ته‌کان:
92 ژن، 20 پیاو، 9 هاوڕه‌گه‌زخواز، 3 که‌م ئه‌ندام.
- ئه‌و ژنانه‌ی به‌ هاوسه‌رگیری داوای مانه‌وه‌یان کردوه‌ له‌ سوید.
- ئه‌و ژنانه‌ی که‌ به‌هۆی کێشه‌ی شه‌ره‌فه‌وه‌ هه‌ڕه‌شه‌یان له‌سه‌ر بوه‌ و‌ ڕویان له‌ سوید کردوه بۆ پارێزگاری له‌ ژیانیان‌.
- کێشه‌ی خێزانی و جیابوونه‌وه‌.
- ژنانی که‌م ئه‌ندام و کێشه‌ی شه‌ره‌ف.
- کچان و کوڕانی هاوڕه‌گه‌زخواز و کێشه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانیان.
- که‌یسی کچان و کوڕانی گه‌نج که‌ که‌وتونه‌ته‌ نێوان پێوه‌رو مامه‌ڵه‌کانی خێزانه‌کانیان له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگای سوید و ئازادیه‌کانیان سنوردار کراوه‌. ئه‌مانه‌ یان ڕاسته‌وخۆ سه‌ردانی سه‌نته‌ریان کردوه‌ یان له‌ ڕێگای فه‌یسبوک و ته‌له‌فۆنه‌وه.
- که‌یسی پیاو که‌ ڕاوێژیان پێویست بووه‌ سه‌باره‌ت به‌ کێشه‌ خێزانیه‌کانیان و چۆنیه‌تی په‌یوه‌ندیگرتن به‌ ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کانی سویده‌وه‌.


ئاماره‌کان له‌ هه‌موو بوارێکدا به‌شێکی زۆر له‌ بارودۆخی کۆمه‌ڵگه‌مان پێ ده‌ناسێنێ. تۆمارکردن و بڵاوکردنه‌وه‌ی ئامار به‌پێی بارودۆخ و ئاستی پیاده‌کردنی مافه‌کانی مرۆڤه‌ له‌ هه‌ر ووڵاتێکدا. کاتێک که‌ ده‌وڵه‌ت و سیستمی به‌ڕێوه‌بردن به‌رپرسیاریه‌تی ژیانی مرۆڤه‌کان له‌ ئه‌ستۆ ناگرێت و ئازادی ده‌ربڕین و ئازادی تاک سنوردار ده‌کات، وه‌ تاک بۆخۆی واتایه‌کی نیه‌ و وابه‌سته‌یه‌ به‌ دامه‌زراوه‌کانی خێزان و خێڵ و هه‌موو کۆمه‌ڵگاوه‌، ئه‌وا به‌شێکی که‌م له‌و ئامارانه‌ تۆمار ده‌کرێن و ده‌خرێنه‌ به‌رده‌م ڕای گشتی، وه‌ له‌وکاتانه‌دا هه‌موو ڕاستیه‌کان ده‌رناکه‌ون.

به‌ڵام له‌ کاتێکدا که‌ سیستمی سیاسی و داموده‌زگاکانی خۆی به‌ خاوه‌نی کۆمه‌ڵگا ده‌زانێت و تاڕاده‌یه‌کی زۆر ژیان و ئه‌منیه‌تی تاکه‌کان له‌ئه‌ستۆده‌گرێت وه‌ ئازادی تاک واتای هه‌یه‌، ئاماره‌کانیشی تا ڕاده‌یه‌کی زۆر گوزارشته‌ له‌ واقعیه‌تی ژیان و گوزه‌رانی کۆمه‌ڵگه‌، به‌تایبه‌ت له‌ بواری مافی مرۆڤ و پێشێلکاریه‌کاندا.

لێره‌دا ئاماره‌کان ده‌توانن په‌یامێکمان ده‌رباره‌ی بارودۆخی ژنان و ئاستی توندووتیژیه ده‌رونی و جه‌سته‌ییه‌کانمان پێ ڕاگه‌یه‌نن، له‌هه‌مان کاتدا ئاستی پێشکه‌وتن و یه‌کسانی و ئازادیه‌کانی تاکمان بۆ ده‌ستنیشان بکات. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که‌ له‌ ئه‌وروپاشدا هێشتا له‌ نێو ئه‌و گروپانه‌دا که‌ پێشینه‌یه‌کی ڕۆژهه‌ڵاتیان هه‌یه‌‌، ئه‌و کێشانه‌ وه‌ک تایبه‌تمه‌ندیه‌کی خێزانی چاولێده‌کرێت و تۆمارکردنی ئه‌و توندوتیژی و تاوانانه‌ سنورداره‌ و هه‌مووی تۆمار ناکرێت، به‌تایبه‌ت لای ده‌زگای پۆلیس، یان په‌یوه‌ندی به‌ ده‌زگا تایبه‌تیه‌کانی ترو شه‌ڵته‌ره‌کانه‌وه‌ ناکرێت له‌کاتی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی توندوتیژیه‌کاندا.


دیاره‌ کارکردنی مه‌یدانی له‌سه‌ر ڕوبه‌رێکی بچوک، وێنه‌یه‌کی گشتگیرمان له‌ هه‌موو کۆمه‌ڵگا ده‌داتێ، لێره‌شه‌وه‌ تێگه‌یشتن و لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی واقعیانه‌مان له‌ لا دروست ده‌کات بۆ کارکردن له‌سه‌ر رێگاچاره‌یه‌کی گونجاو بۆ که‌مکردنه‌وه‌و بنه‌بڕکردنی دیارده‌ دزێوه‌کانی کۆمه‌ڵگا.

جێگای باسکردنه‌‌ زۆربه‌ی ئه‌و چالاکی و هه‌وڵانه‌ی که‌ له‌ سه‌نته‌ری نینا ئه‌نجام ده‌درێت به‌شێوه‌یه‌کی خۆبه‌خشه‌، نه‌ک ته‌نها ئه‌وه‌ به‌ڵکو به کۆمه‌کی شه‌خسی ژنان و پیاوانی هاوکار و دلسۆز توانراوه‌ به‌پێوه‌ بهێڵرێته‌وه‌ و به‌رده‌وام بێت.

پێویسته‌ لێره‌دا ئه‌وه‌ بوترێ که‌ سه‌نته‌ری نینا له‌ چوارچێوه‌ی‌ ئیمکانیه‌ت و کارکردنی خۆیدا بۆ پشتیوانى ئه‌و ژن و خیزانانه‌ی ڕوویان تێکردووه‌ کاره‌کانی ئه‌نجام داوه‌‌، به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه‌‌ هه‌ندێک حاله‌ت هه‌یه‌‌ چاره‌سه‌ره‌که‌ی له‌ده‌ستی سه‌نته‌ردا نیه و ناچێته‌ ئه‌و چوارچێوه‌یه‌وه‌‌‌، جا له‌به‌ر هۆکاری یاسایی یان هۆکاری تربێت، که‌ ته‌نها هه‌ندێک پشتیوانی ئینسانی‌ که‌ له‌ توانای سه‌نته‌ردا بووه‌ بۆیان ئه‌نجامدراوه‌. ئه‌وانه‌ش له‌م ئامارانه‌دا نه‌هاتووه‌.

ئه‌م ڕاپۆرته‌ به‌ وورده‌کاری زیاتری کێشه‌کانه‌وه‌ خراوه‌ته‌ به‌رده‌ست ناوه‌ندی شه‌ڵته‌ره‌کانی سوید و هه‌موو ساڵێک ده‌چێته‌ ناو ئاماره‌کانی توندوتیژی له‌ ووڵاتی سویددا.


سه‌نته‌ری نینا
04-04-2017


بگه‌ڕێوه‌ | بینێره‌ | چاپ | (248) جار بینراوه‌

My Yahoo | Twitter| Facebook

بۆچوون بنێره‌





بابه‌ت و کەیسی سەنتەر
avatar

ئاماری حاڵه‌ته‌کانی کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و توندووتیژی که‌ روویانکردوه‌ته‌ سه‌نته‌ری نینا له‌ ساڵی 2016!

ئه‌رشیفی ئاماره‌کانی بەشی ڕاوێژکاری و ڕێنوێنی کێشە کۆمەڵایەتیەکان لە سەنتەری نینا 124 حاله‌تی له‌ ساڵی 2016 د...
avatar

ئامار و ڕاپۆرتی که‌یسەکانی سه‌نته‌ری نینا له‌ ساڵی 2015 دا‌

ئامار و ڕاپۆرتی که‌یسەکانی سه‌نته‌ری نینا له‌ ساڵی 2015 دا

ئاماره‌کان ده‌توانن په‌یامێکمان ده‌رباره‌...
avatar

ئاماری ساڵی 2014 ی ئه‌و که‌یسانه‌که‌ ڕویان له‌ سه‌نته‌ری نینا کردووه‌!

ئه‌و که‌یسانه‌ی‌ ڕویانکردووه‌ته‌ سه‌نته‌ری نینا و تۆمارکراون ‌ 113 که‌یسی جۆراوجۆر‌ له‌ ته‌مه‌نی 18- 65 ...
avatar

هێندە ترسی لەباوکی هەیە نەیتوانیوەبپرسێت بۆچی دایکی کوشتووە

قوربانیه‌كانی‌ كوشتن به‌ناوی‌ شه‌ره‌فپارێزییه‌وه‌ هه‌ر ئه‌وانه‌ نین كه‌ گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن، به...
ikkr.org © 2017 | Start| Designed by www.helanet.se