Arabic English
سه‌ره‌کی| ده‌رباره‌ی ڕێکخراو| سه‌نته‌ری نینا| ستاف| په‌یوه‌ندی| وێنه‌


بیروڕاو دیدار
avatar

ئیسلامی توندڕەو یان سیاسه‌ت و پەلەقاژێی ده‌سه‌ڵات!

به‌پێی کارو کرده‌وه‌کانی گروپه‌ ئیسلامیه‌کان له‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابوردو، وه‌ به‌ تایبه‌ت له‌م ماوا...
avatar

هه‌موومان به‌رپرسیارین، هه‌نگاوێک بۆ پێشه‌‌وه‌!

به‌ده‌ر له‌وه‌ی که‌ ‌ مه‌سه‌له‌ی ژن وه‌ک پرسێکی سیاسی ده‌بێت له‌ کۆنسێپتی تایبه‌تی خۆیدا به‌ڕۆشنی با...
avatar

8 ی مارس! ‌ هه‌ندێک له‌ خاڵه‌ لاوازه‌کانی بزوتنه‌وه‌کانی ژنان له‌ سه‌ر ئاستی جیهان و ناوچه‌یی

- هه‌ژمونی ده‌سه‌ڵاتی ڕاستڕه‌و.
- به‌هێز بوونی ڕاسیزم و لیبرالیزم و ئیسلامی سیاسی له‌سه‌ره‌نجامی بێهێزی...
ئایا پێت وایه‌ که‌ ده‌بێت دین له‌ ده‌وڵه‌ت و یاسا جیا بکرێته‌وه؟
بەڵێ
نەخێر
بۆم گرینگ نیە
Contact RSS Facebook Youtube

سوپاس بۆ ماندووبونەکانتان لە هەفتەی ئەڵمێداڵنی 2017 !


10 Jul 2017
هەفتەی ئەڵمێ دا ڵن، گەورەترین کۆبونەوەی سیاسی وڵاتی سویدە و کاریگەریی بەسەر ئەوروپاشەوە هەیە. ‌
له‌دوای ئه‌وه‌ی که‌ ( ئولوف پاڵمێ‌، کەسایەتی سۆسیالیستی سوید) له‌دوای پیکابێکه‌وه‌ لە گۆڕەپانی ئەڵمێ داڵن خواروی سوید ووتاری داوە، ئه‌م کۆبونه‌وه‌یه‌ لەو شارە وەک سونه‌تێکی ساڵانه‌ بۆماوەی ٤٩ ساڵە بەردەوامە.
ساڵێک دوای ئەم ڕوداوە ١٩٦٨ پاڵمێ بووە بە سەرۆک وەزیران.

هه‌فته‌یه‌ک له‌ ووتار، کۆڕو سیمینارو چالاکی جۆراوجۆر سه‌باره‌ت به‌ باسه‌ سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوریه‌کان لەلایەن حیزب و ڕێکخراو و دەزگا و کۆمپانیا گەورەکان ڕێکدەخرێت.

لەم هەفتەیەدا گفتوگۆ سەبارەت بە هەموو مەیدانە پەیوەندیدارەکان بە کۆمەڵگاوە دەکرێت، بەتایبەت پرسی دیموکراتی، کراوەیی و لێکنزیکبوونەوەی لایەنە بەشداربووەکان. سەرەنجام هەندێک لە پێشنیارەکان دەخرێنە بەردەم لایەنە پەیوەندیدارەکان
بۆ بڕیاردان لەسەریان.

سەنتەری نینا بە ‌ هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ شه‌ڵته‌ری ترۆتس له‌ گۆتلاند و 4 ڕێکخراو و ده‌زگای تردا Trots kvinnojour, Se Barnen, Folkets Bio, Film And Tel, Stopp Film بە کۆمەڵێک چالاکی بەشداری کردوە.

جگه‌ له‌و ئه‌ندامانه‌ی‌ راسته‌وخۆ له‌ چالاکیه‌کانی ئەم هه‌فته‌یه‌دا به‌شدار بوون، زۆرێکی تر له‌ ئه‌ندامانی ستاف و راوێژکارو
هاوکاری تر له‌ چوونه‌ پێشه‌وه‌ی کاره‌کاندا له‌گه‌ڵماندا بوون.

به‌ هه‌وڵ و دلسۆزی و خۆشه‌ویستی بۆ کاره‌کان توانیمان سه‌ره‌نجامێکی سه‌رکه‌وتومان هه‌بێت، به‌دڵنیاییه‌وه‌ کاری هه‌ره‌وه‌زی و
پێکه‌وه‌یی باشتر ده‌توانێ جێگای خۆی بگرێت و کاریگه‌ری له‌سه‌ر گۆڕانکاریه‌کان له‌هه‌ر مه‌یدانیکدا دابنێت.

سوپاس بۆ ماندوبونه‌کانتان: به‌هره‌ عه‌لی، سۆزان ئه‌مین، په‌خشان مسته‌فا، تارا سه‌عید، هه‌ڵاڵه‌ ڕافع‌.

بەهیوای بەردەوامی کاری پێکەوەییمان ( لی گرێبێک، ڕێبێکا لاگ، ئێمیلی تیلستام، ئەنێتسکاڵبێری ).



سه‌نته‌ری نینا
10-07-2017

almadaln-2017-2.jpg

almadaln-2017-1.jpg

almadaln-2017-3.jpg

بگه‌ڕێوه‌ | بینێره‌ | چاپ | (186) جار بینراوه‌

My Yahoo | Twitter| Facebook

بۆچوون بنێره‌





بابه‌ت و کەیسی سەنتەر
avatar

ئاماری حاڵه‌ته‌کانی کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و توندووتیژی که‌ روویانکردوه‌ته‌ سه‌نته‌ری نینا له‌ ساڵی 2016!

ئه‌رشیفی ئاماره‌کانی بەشی ڕاوێژکاری و ڕێنوێنی کێشە کۆمەڵایەتیەکان لە سەنتەری نینا 124 حاله‌تی له‌ ساڵی 2016 د...
avatar

ئامار و ڕاپۆرتی که‌یسەکانی سه‌نته‌ری نینا له‌ ساڵی 2015 دا‌

ئامار و ڕاپۆرتی که‌یسەکانی سه‌نته‌ری نینا له‌ ساڵی 2015 دا

ئاماره‌کان ده‌توانن په‌یامێکمان ده‌رباره‌...
avatar

ئاماری ساڵی 2014 ی ئه‌و که‌یسانه‌که‌ ڕویان له‌ سه‌نته‌ری نینا کردووه‌!

ئه‌و که‌یسانه‌ی‌ ڕویانکردووه‌ته‌ سه‌نته‌ری نینا و تۆمارکراون ‌ 113 که‌یسی جۆراوجۆر‌ له‌ ته‌مه‌نی 18- 65 ...
avatar

هێندە ترسی لەباوکی هەیە نەیتوانیوەبپرسێت بۆچی دایکی کوشتووە

قوربانیه‌كانی‌ كوشتن به‌ناوی‌ شه‌ره‌فپارێزییه‌وه‌ هه‌ر ئه‌وانه‌ نین كه‌ گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن، به...
ikkr.org © 2017 | Start| Designed by www.helanet.se