Arabic English
سه‌ره‌کی| ده‌رباره‌ی ڕێکخراو| سه‌نته‌ری نینا| ستاف| په‌یوه‌ندی| وێنه‌


بیروڕاو دیدار
avatar

8 ی مارس! ‌ هه‌ندێک له‌ خاڵه‌ لاوازه‌کانی بزوتنه‌وه‌کانی ژنان له‌ سه‌ر ئاستی جیهان و ناوچه‌یی

- هه‌ژمونی ده‌سه‌ڵاتی ڕاستڕه‌و.
- به‌هێز بوونی ڕاسیزم و لیبرالیزم و ئیسلامی سیاسی له‌سه‌ره‌نجامی بێهێزی...
avatar

ده‌بێت بوێرین ده‌ست ببه‌ین بۆ "بچوکه‌کان" که‌ له‌ ڕاستیدا گه‌وره‌ن!

پێکهاته‌ی گه‌وره‌ له‌ کۆمه‌ڵێک پێکهاته‌ی بچوک دروست بووه‌، هه‌ردوکیان کاریگه‌ریان له‌سه‌ر یه‌کتر هه...
avatar

هەڵاڵە رافع: ئیسلامییەکان لەبرەودان و سیکولارەکانیش لە پاشەکشێدان

بەپێی راوبۆچونی ئەکادیمیست و شارەزاکان چەند کۆڵەکەیەکی پڕ بایەخ و بنچینەیی هەن کە شوناسی تەواوی کۆمەڵگە لە م...
ئایا پێت وایه‌ که‌ ده‌بێت دین له‌ ده‌وڵه‌ت و یاسا جیا بکرێته‌وه؟
بەڵێ
نەخێر
بۆم گرینگ نیە
Contact RSS Facebook Youtube

گه‌رمیان؛ ژنێک کوژراو کچه‌ پارێزه‌رێکیش رفێندرا


11 Jan 2015
هاوڵاتی:

ژنێک له‌قه‌زای که‌لار ده‌کوژرێت‌و کچه‌ پارێزه‌رێکیش لەخانه‌قین ده‌ڕفێنرێت، به‌تۆمه‌تی تێوه‌گلان له‌کوشتنی ژنه‌که‌دا سێ که‌س ده‌ستگیرکراون‌و به‌ڵام تائێستا پۆلیس هیچ ئه‌نجامێکی له‌باره‌ی چاره‌نوسی پارێزه‌ره‌ رفێنراوه‌که‌وه‌ ده‌ستنه‌که‌وتوه‌.

(ا، ب- 40 ساڵ) دانیشتوی گه‌ڕه‌کی شاره‌وانی که‌لاره‌‌و خاوه‌نی سێ منداڵه‌، شه‌وی چوارشه‌ممه‌ حەوتى ئه‌م مانگه‌ به‌ده‌مانچه‌ کوژرا، کچه‌ پارێزه‌ره‌که‌ی خانه‌قینیش ناوی (م، غ – 28 ساڵ) له‌سێشه‌ممه‌ 6/1ه‌وه‌ له‌کاتی ده‌رچونیدا له‌دادگای خانه‌قینه‌وه‌ بۆ ماڵ، رفێنراوه‌.

(ا، ب) کاتژمێر نۆی شه‌وی چوارشه‌ممه‌، له‌نێو ماڵه‌که‌ی خۆیدا کوژراوه‌‌و له‌کاتی کوژرانیدا مێرده‌که‌ی له‌ده‌وام بوه‌و منداڵه‌کانی نوستون.

موقه‌ده‌م له‌میعه‌ محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان له‌گه‌رمیان، به‌‌هاوڵاتی وت «له‌سه‌ر دۆسیه‌ی (ا، ب) سێ که‌س ده‌ستگیرکراون‌و لێکۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و سێ که‌سه‌ به‌رده‌وامه‌«.

موقه‌ده‌م له‌میعه‌ ئاشکراشیکرد، ئه‌و سێ که‌سه‌ی ده‌ستگیرکراون ته‌نها به‌گومان ده‌ستگیرکراون، هیچکامیان دانیان به‌تاوانه‌که‌دا نه‌ناوه‌، وتیشی «تائێستا بۆمان روننه‌بۆته‌وه‌ هۆکاری کوشتنه‌که‌ چیه‌«.

به‌پێی راپۆرتی پزیشکی، (ا، ب) به‌ده‌مانچه‌ کوژراوه‌و سێ گولـله‌ به‌جه‌سته‌یه‌وه‌ نراوه‌، یه‌کێکیان به‌ر سه‌ری و یه‌کێکی تریان به‌ر ملی و گولـله‌ی سێیه‌میش نراوه‌ به‌ناو ده‌میه‌وه‌.

عه‌مید محه‌مه‌د فایه‌ق، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی گه‌رمیان، به‌‌هاوڵاتی وت که‌یه‌کێک له‌و سێ که‌سه‌ی ده‌ستگیرکراون مێردی ژنه‌ کوژراوه‌که‌یه‌.

هاوکات، تائێستا چاره‌نوسى ئه‌و کچه‌ پارێزه‌ره‌ دیارنیه‌ که‌ له‌خانه‌قین رفێنراوه‌، که‌سوکاره‌شی له‌دادگا سکاڵایان تۆمارنه‌کردوه‌.

عه‌قید ئیدریس محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی خانه‌قین، به‌‌هاوڵاتی وت «کچه‌ پارێزه‌ره‌که‌ له‌دادگا ده‌رچوه‌‌و له‌وکاته‌دا دیارنه‌ماوه‌، تائێستاش چاره‌نوسی نادیاره‌«.

وتیشی «که‌سوکاره‌که‌ی تائێستا سه‌ردانی پۆلیسیان نه‌کردوه‌و سکاڵایان له‌سه‌ر هیچ که‌س‌و لایه‌نێک به‌تۆمه‌تی رفاندنی کچه‌که‌یان تۆمارنه‌کردوه‌«.

هه‌رچه‌نده‌ که‌سوکاری (م، غ)ی پارێزه‌ر سکاڵایان تۆمار نه‌کردوه‌، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی دژى ژنان لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌دۆسیه‌که‌ ده‌ستپێکردوه‌و قسه‌یان له‌گه‌ڵ که‌سوکاره‌که‌یدا کردوه‌.

به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان له‌گه‌رمیان، ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد که‌ تائێستا به‌دواداچونه‌کان بۆ چۆنیه‌تی رفاندنی کچه‌ پارێزه‌ره‌که‌ هیچ ئه‌نجامێکی نه‌بوه‌.

موقه‌ده‌م له‌میعه‌ محه‌مه‌د وتی «که‌سوکاره‌که‌ی به‌ئێمه‌یان وتوه‌ پێشتر له‌سه‌ر کاری پارێزه‌رایه‌تی هه‌ڕه‌شه‌ی لێکراوه‌، جارێکی تریش وتویانه‌ ره‌نگه‌ داعش ده‌ستی له‌ڕفاندنیدا هه‌بێت».


Hawlati

بگه‌ڕێوه‌ | بینێره‌ | چاپ | (1127) جار بینراوه‌

My Yahoo | Twitter| Facebook

بۆچوون بنێره‌





بابه‌ت و کەیسی سەنتەر
avatar

ئاماری حاڵه‌ته‌کانی کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و توندووتیژی که‌ روویانکردوه‌ته‌ سه‌نته‌ری نینا له‌ ساڵی 2016!

ئه‌رشیفی ئاماره‌کانی بەشی ڕاوێژکاری و ڕێنوێنی کێشە کۆمەڵایەتیەکان لە سەنتەری نینا 124 حاله‌تی له‌ ساڵی 2016 د...
avatar

ئامار و ڕاپۆرتی که‌یسەکانی سه‌نته‌ری نینا له‌ ساڵی 2015 دا‌

ئامار و ڕاپۆرتی که‌یسەکانی سه‌نته‌ری نینا له‌ ساڵی 2015 دا

ئاماره‌کان ده‌توانن په‌یامێکمان ده‌رباره‌...
avatar

ئاماری ساڵی 2014 ی ئه‌و که‌یسانه‌که‌ ڕویان له‌ سه‌نته‌ری نینا کردووه‌!

ئه‌و که‌یسانه‌ی‌ ڕویانکردووه‌ته‌ سه‌نته‌ری نینا و تۆمارکراون ‌ 113 که‌یسی جۆراوجۆر‌ له‌ ته‌مه‌نی 18- 65 ...
avatar

هێندە ترسی لەباوکی هەیە نەیتوانیوەبپرسێت بۆچی دایکی کوشتووە

قوربانیه‌كانی‌ كوشتن به‌ناوی‌ شه‌ره‌فپارێزییه‌وه‌ هه‌ر ئه‌وانه‌ نین كه‌ گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن، به...
ikkr.org © 2017 | Start| Designed by www.helanet.se