Arabic English
سه‌ره‌کی| ده‌رباره‌ی ڕێکخراو| سه‌نته‌ری نینا| ستاف| په‌یوه‌ندی| وێنه‌


بیروڕاو دیدار
avatar

ئیسلامی توندڕەو یان سیاسه‌ت و پەلەقاژێی ده‌سه‌ڵات!

به‌پێی کارو کرده‌وه‌کانی گروپه‌ ئیسلامیه‌کان له‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابوردو، وه‌ به‌ تایبه‌ت له‌م ماوا...
avatar

هه‌موومان به‌رپرسیارین، هه‌نگاوێک بۆ پێشه‌‌وه‌!

به‌ده‌ر له‌وه‌ی که‌ ‌ مه‌سه‌له‌ی ژن وه‌ک پرسێکی سیاسی ده‌بێت له‌ کۆنسێپتی تایبه‌تی خۆیدا به‌ڕۆشنی با...
avatar

8 ی مارس! ‌ هه‌ندێک له‌ خاڵه‌ لاوازه‌کانی بزوتنه‌وه‌کانی ژنان له‌ سه‌ر ئاستی جیهان و ناوچه‌یی

- هه‌ژمونی ده‌سه‌ڵاتی ڕاستڕه‌و.
- به‌هێز بوونی ڕاسیزم و لیبرالیزم و ئیسلامی سیاسی له‌سه‌ره‌نجامی بێهێزی...
ئایا پێت وایه‌ که‌ ده‌بێت دین له‌ ده‌وڵه‌ت و یاسا جیا بکرێته‌وه؟
بەڵێ
نەخێر
بۆم گرینگ نیە
Contact RSS Facebook Youtube

جنێڤ.. دوو كچە ئێزدی بەسەرهاتی رفاندنەکەیان دەگێرنەوە


5 Feb 2015
هەولێر

وەزارەتی مافی مرۆڤی عێراق رایگەیاند، لە 8ـی مانگی ئاداری داهاتوو خولی داهاتووی ئەنجوومەنی مافی مرۆڤ لە شاری جنێڤ دەستپێدەكات، بۆیە بڕیارمانداوە دوو كچە ئێزدی قوربانیی دەستی گرووپی داعش بنێرینە جنێڤ بۆ ئەوەی لە پێش ئەنجوومەنەكە بەسەرهاتی خۆیان بگێرنەوە.


كامیل ئەمین، گوتەبێژی وەزارەتی مافی مرۆڤی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "لە 8ـی مانگی ئاداری داهاتوو خولی داهاتووی ئەنجوومەنی مافی مرۆڤ لە شاری جنێڤ لە سویسرا دەستپێدەكات و بۆ چەند هەفتەیەك بەردەوام دەبێت، بۆیە وەزارەتی مافی مرۆڤ بڕیاری دا دوو كچە ئێزدیی قوربانی دەستی داعش بنێرینە جنێڤ بۆ ئەوەی لە پێش ئەنجوومەنەكە بەسەرهاتی خۆیان بگێرنەوەو شایەدی لە دژی گرووپەكە بدەن، ئەم شایەدییەش دەبێتە بەڵگەیەكی زیندوو لە سەر تاوانەكانی داعش لە عێراق".

كامیل ئەمین باسی لەوەکرد، کە ئەو دوو كچە پێشتر لەلایەن داعشەوە رفێندرابوون و فرۆشرابوون، بەڵام دواتر خۆشبەختانە لە دەستی داعش رزگاریان بوو، یەكێك لە دوو كچانە بە رێگەی كەسێكی عەرەبی دانیشتووی شاری فەللوجە لە داعش كڕدرابوو و دواتر ئەو كەسە ئازادی كرد، ئەو دوو كچە پێشتر نێردرانە بەغدا و چاویان بە وەزیری مافی مرۆڤ كەوت و باسی بەسەرهاتی خۆیان بۆ كرد".

گوتەبێژی وەزارەتی مافی مرۆڤ ئاماژەی بەوەشدا، كە "یەكێك لە كارنامەكانی خولی داهاتووی ئەنجوومەنی مافی مرۆڤ خستنەڕووی راپۆرتێكی ئەو تیمەیە، كە خودی ئەنجوومەنەكە لە مانگی 9ـی ساڵی 2014 بڕیاری دا رەوانەی عێراقی بكات بۆ ئاشكراكردنی راستییەكان و دواتر تیمەكە، كە 29 ئەندامی لەخۆدەگرت، هات بۆ عێراق و نووسینگەكانی لە هەولێر و دهۆك كردەوەو بەردەوام سەردانی پارێزگاكانی دیكەی عێراقشی دەكرد".

بەپێی گوتەی كامیل ئەمین، چاوەڕوان دەكرێت راپۆرتی ئەو تیمە "دڕندەیی تاوانەكانی ئەو گرووپە بخاتەڕوو بە رێگەی شایەدی قوربانییەكانی داعش، كە رزگاریان بووە".

گرووپی داعش لە مانگی تەمموزی ساڵی 2014 هێرشێكی فراوانی كردە سەر شارۆچكەی شنگال و هەموو ناوچەكانی دەشتی نەینەواو دەرئەنجام بە هەزارەها هاونیشتمانی کوردی ئێزدی كوشت و بەپێی سەرچاوە پەیوەندیدارەكان، بە هەزاران كچ و ژنە ئێزدی رفاندو دواتر وەك كەنیزە لە ناوچەكانی ژێردەستی خۆی كڕین و فرۆشتنی پێوەكردن.

Rudaw

بگه‌ڕێوه‌ | بینێره‌ | چاپ | (1131) جار بینراوه‌

My Yahoo | Twitter| Facebook

بۆچوون بنێره‌





بابه‌ت و کەیسی سەنتەر
avatar

ئاماری حاڵه‌ته‌کانی کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و توندووتیژی که‌ روویانکردوه‌ته‌ سه‌نته‌ری نینا له‌ ساڵی 2016!

ئه‌رشیفی ئاماره‌کانی بەشی ڕاوێژکاری و ڕێنوێنی کێشە کۆمەڵایەتیەکان لە سەنتەری نینا 124 حاله‌تی له‌ ساڵی 2016 د...
avatar

ئامار و ڕاپۆرتی که‌یسەکانی سه‌نته‌ری نینا له‌ ساڵی 2015 دا‌

ئامار و ڕاپۆرتی که‌یسەکانی سه‌نته‌ری نینا له‌ ساڵی 2015 دا

ئاماره‌کان ده‌توانن په‌یامێکمان ده‌رباره‌...
avatar

ئاماری ساڵی 2014 ی ئه‌و که‌یسانه‌که‌ ڕویان له‌ سه‌نته‌ری نینا کردووه‌!

ئه‌و که‌یسانه‌ی‌ ڕویانکردووه‌ته‌ سه‌نته‌ری نینا و تۆمارکراون ‌ 113 که‌یسی جۆراوجۆر‌ له‌ ته‌مه‌نی 18- 65 ...
avatar

هێندە ترسی لەباوکی هەیە نەیتوانیوەبپرسێت بۆچی دایکی کوشتووە

قوربانیه‌كانی‌ كوشتن به‌ناوی‌ شه‌ره‌فپارێزییه‌وه‌ هه‌ر ئه‌وانه‌ نین كه‌ گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن، به...
ikkr.org © 2017 | Start| Designed by www.helanet.se