Arabic English
سه‌ره‌کی| ده‌رباره‌ی ڕێکخراو| سه‌نته‌ری نینا| ستاف| په‌یوه‌ندی| وێنه‌


بیروڕاو دیدار
avatar

ئیسلامی توندڕەو یان سیاسه‌ت و پەلەقاژێی ده‌سه‌ڵات!

به‌پێی کارو کرده‌وه‌کانی گروپه‌ ئیسلامیه‌کان له‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابوردو، وه‌ به‌ تایبه‌ت له‌م ماوا...
avatar

هه‌موومان به‌رپرسیارین، هه‌نگاوێک بۆ پێشه‌‌وه‌!

به‌ده‌ر له‌وه‌ی که‌ ‌ مه‌سه‌له‌ی ژن وه‌ک پرسێکی سیاسی ده‌بێت له‌ کۆنسێپتی تایبه‌تی خۆیدا به‌ڕۆشنی با...
avatar

8 ی مارس! ‌ هه‌ندێک له‌ خاڵه‌ لاوازه‌کانی بزوتنه‌وه‌کانی ژنان له‌ سه‌ر ئاستی جیهان و ناوچه‌یی

- هه‌ژمونی ده‌سه‌ڵاتی ڕاستڕه‌و.
- به‌هێز بوونی ڕاسیزم و لیبرالیزم و ئیسلامی سیاسی له‌سه‌ره‌نجامی بێهێزی...
ئایا پێت وایه‌ که‌ ده‌بێت دین له‌ ده‌وڵه‌ت و یاسا جیا بکرێته‌وه؟
بەڵێ
نەخێر
بۆم گرینگ نیە
Contact RSS Facebook Youtube

من ئێستا شاژنم!


25 Feb 2015
کنێر عه‌بدوڵا
Kner.abdullah@komar.edu.iq

سه‌ره‌تای باسه‌که‌م به‌وته‌ی مرۆڤێکی ئازیزم ده‌ستپێده‌که‌م پاش روخسه‌ت وه‌رگرتنم لێی، کاتێک وتی:

«من ئێستا شاژنم (ملکه‌)» له‌کاتێکدا هۆکاری ئه‌و هه‌سته‌م لێپرسی له‌وه‌ڵامدا (ئاواز خان) وتی «له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌دور له‌هه‌موو کۆت‌و به‌ندێک، گفتوگۆ له‌گه‌ڵ برا خۆشه‌ویسته‌که‌م ده‌که‌م».

وردبونه‌وه‌و گرێدانه‌وه‌ی بونی ئه‌و هه‌سته‌و هۆکاره‌که‌ی، راکێشی کردم بۆ ده‌روازه‌یه‌کی تێگه‌یشتن له‌گرنگی ئازادی تاکه‌کان به‌وه‌ی چه‌ند مرۆڤ رێگه‌بدات به‌خۆی و چه‌ند زه‌مینه‌و ژینگه‌ی ئازادی بڕه‌خسێت بۆ مرۆڤه‌کان، هێنده‌ی ئه‌وه‌ درککردن به‌ئازادی مرۆڤه‌کان به‌رجه‌سته‌ ده‌بێت و ده‌بێته‌ کلتورێک به‌شێوه‌یه‌ک نه‌ک له‌هه‌سته‌کان، به‌ڵکو له‌ڕه‌فتاری مرۆڤه‌کاندا ره‌نگده‌داته‌وه‌. پرسیاره‌که‌ ئه‌وه‌یه‌ کێ به‌ربه‌سته‌ له‌به‌دیهێنانی ئازادی مرۆڤه‌کان؟ یان پێویسته‌ کێ مرۆڤه‌کان ئازادبکات؟

یه‌کێک له‌تێڕوانینه‌ باوه‌کان ئه‌وه‌یه‌ که‌مرۆڤه‌کان خۆیان سه‌رچاوه‌ی کۆیله‌بونی خۆیانن، به‌و واتایه‌ی سه‌روه‌ری کۆیلایه‌تی مرۆڤه‌کان سه‌رچاوه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ خودی مرۆڤه‌کان، له‌هه‌مان کاتدا پابه‌ندبونی مرۆڤه‌کان به‌سه‌رجه‌م ئه‌و ره‌فتارو قسانه‌ی مرۆڤه‌کان کۆتوبه‌ند ده‌که‌ن، ئه‌وه‌نده‌ی دیکه‌ ژێرده‌سته‌یان ده‌کات ، بۆیه‌ ده‌رئه‌نجام ته‌نها که‌س که‌بتوانێت مرۆڤه‌کان له‌و نێوه‌ندی هه‌ستکردنانه‌ رزگار بکات خودی مرۆڤه‌کان خۆیانن.

بێگومان ده‌رچون له‌و کۆتوبه‌ندانه‌ به‌مه‌به‌ستی فه‌راهه‌مکردنی ئازادی خودو پاشان کۆمه‌ڵ بێ هه‌وڵدانی ده‌سته‌جه‌معی و بێقوربانیدانی تاکه‌کان نایه‌ته‌بون، لێره‌وه‌ پرسیارێکی تر سه‌رهه‌ڵده‌دات ئاخۆ مرۆڤه‌کان تاچه‌ند ئاماده‌ن بۆ قوربانیدان؟ئه‌مه‌ وێڕای ئه‌وه‌ی قوربانیدان بۆخۆی پێویستی به‌هۆشیاری تاکه‌کان هه‌یه‌، رۆشنبیربون سه‌باره‌ت هه‌موو بواره‌کانی ژیان و گشت ئه‌و لایه‌نانه‌ی په‌یوه‌ستن به‌په‌یوه‌ندیه‌ مرۆییه‌کانه‌وه‌. بێگومان قسه‌کردن له‌سه‌ر رۆشنبیری کۆمه‌ڵ خۆی له‌سه‌رجه‌م بواره‌کان و گشتگیربوندا ده‌بینێته‌وه‌. کاتێک مرۆڤه‌کان ده‌گه‌نه‌ ئه‌و باوه‌ڕه‌ی به‌زاندنی سنوره‌کان و قوربانیدان بۆ ئازادیه‌کانیان له‌پێناو گه‌یشتن به‌ئامانجه‌کان ده‌که‌نه‌ ستراتیجی ژیانی خۆیان. ئه‌وکاته‌ نه‌ک شاژنه‌کان، به‌ڵکو پاشاکانیش زۆرده‌بن به‌مانا ناوه‌خنه‌که‌ی شاژنی و پاشایه‌تی که‌هه‌ستکردنی مرۆڤه‌کانه‌ به‌ئازادی خۆیان.

ئازادی به‌واتای فکرو ئه‌قڵ و ره‌نگدانه‌وه‌یان له‌ڕه‌فتارو شێوازی ژیانیان، نه‌ک به‌ڕواڵه‌ت. ئه‌مه‌ وێڕای ئه‌وه‌ی ئازادبون ته‌نها به‌لایه‌نی ئابوری نایه‌ته‌دی، به‌ڵکو ئازادی بریتیه‌ له‌بیرکردنه‌وه‌و رێکخستن، ره‌خنه‌، هه‌ڵسه‌نگاندن و راده‌ربڕین. ئه‌وه‌ ئه‌و ساته‌وه‌خته‌یه‌ که‌چیدی مرۆڤه‌کان به‌ناچاری ترس، درۆکردن، شاردنه‌وه‌و نهێنیه‌کان ناکه‌نه‌ ره‌فتاری هه‌میشه‌ییان، ئیدی دڵه‌ڕاوکێ و رێزنه‌گرتن له‌ویدی و کۆیلایه‌تی و خاوه‌ندارێتی و کۆتوبه‌ندی بونی نامێنێ و له‌هه‌مان کاتدا مرۆڤه‌کان وه‌ک ئه‌کته‌ر نمایش ناکه‌ن له‌کۆمه‌ڵدا که‌هه‌رجاره‌و هه‌ریه‌که‌یان رۆڵێک بگێڕن، به‌ڵکو هه‌قیقه‌ته‌کان به‌ڕاستیه‌که‌ی ده‌رده‌که‌ون و ئیدی مرۆڤه‌کان خۆیان ده‌بن. وه‌ک ئه‌وه‌ی ده‌یانه‌وێت ده‌دوێن و وه‌ک ئه‌وه‌ی هه‌ن ره‌فتارده‌که‌ن، نه‌ک وه‌ک ئه‌وه‌ی بۆ رازیبونی ئه‌ویدی ره‌فتاربکه‌ن و خۆیان کۆتوبه‌ند بکه‌ن له‌نێوه‌ندی مرۆڤه‌ تێنه‌گه‌یشتوه‌کانی کۆمه‌ڵداو ته‌نها له‌ژێر په‌رده‌ی نمایشکردن، هه‌قیقه‌ته‌کانیان ده‌ربخه‌ن.


Hawlati

بگه‌ڕێوه‌ | بینێره‌ | چاپ | (1153) جار بینراوه‌

My Yahoo | Twitter| Facebook

بۆچوون بنێره‌





بابه‌ت و کەیسی سەنتەر
avatar

ئاماری حاڵه‌ته‌کانی کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و توندووتیژی که‌ روویانکردوه‌ته‌ سه‌نته‌ری نینا له‌ ساڵی 2016!

ئه‌رشیفی ئاماره‌کانی بەشی ڕاوێژکاری و ڕێنوێنی کێشە کۆمەڵایەتیەکان لە سەنتەری نینا 124 حاله‌تی له‌ ساڵی 2016 د...
avatar

ئامار و ڕاپۆرتی که‌یسەکانی سه‌نته‌ری نینا له‌ ساڵی 2015 دا‌

ئامار و ڕاپۆرتی که‌یسەکانی سه‌نته‌ری نینا له‌ ساڵی 2015 دا

ئاماره‌کان ده‌توانن په‌یامێکمان ده‌رباره‌...
avatar

ئاماری ساڵی 2014 ی ئه‌و که‌یسانه‌که‌ ڕویان له‌ سه‌نته‌ری نینا کردووه‌!

ئه‌و که‌یسانه‌ی‌ ڕویانکردووه‌ته‌ سه‌نته‌ری نینا و تۆمارکراون ‌ 113 که‌یسی جۆراوجۆر‌ له‌ ته‌مه‌نی 18- 65 ...
avatar

هێندە ترسی لەباوکی هەیە نەیتوانیوەبپرسێت بۆچی دایکی کوشتووە

قوربانیه‌كانی‌ كوشتن به‌ناوی‌ شه‌ره‌فپارێزییه‌وه‌ هه‌ر ئه‌وانه‌ نین كه‌ گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن، به...
ikkr.org © 2017 | Start| Designed by www.helanet.se