Arabic English
سه‌ره‌کی| ده‌رباره‌ی ڕێکخراو| سه‌نته‌ری نینا| ستاف| په‌یوه‌ندی| وێنه‌


بیروڕاو دیدار
avatar

ئیسلامی توندڕەو یان سیاسه‌ت و پەلەقاژێی ده‌سه‌ڵات!

به‌پێی کارو کرده‌وه‌کانی گروپه‌ ئیسلامیه‌کان له‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابوردو، وه‌ به‌ تایبه‌ت له‌م ماوا...
avatar

هه‌موومان به‌رپرسیارین، هه‌نگاوێک بۆ پێشه‌‌وه‌!

به‌ده‌ر له‌وه‌ی که‌ ‌ مه‌سه‌له‌ی ژن وه‌ک پرسێکی سیاسی ده‌بێت له‌ کۆنسێپتی تایبه‌تی خۆیدا به‌ڕۆشنی با...
avatar

8 ی مارس! ‌ هه‌ندێک له‌ خاڵه‌ لاوازه‌کانی بزوتنه‌وه‌کانی ژنان له‌ سه‌ر ئاستی جیهان و ناوچه‌یی

- هه‌ژمونی ده‌سه‌ڵاتی ڕاستڕه‌و.
- به‌هێز بوونی ڕاسیزم و لیبرالیزم و ئیسلامی سیاسی له‌سه‌ره‌نجامی بێهێزی...
ئایا پێت وایه‌ که‌ ده‌بێت دین له‌ ده‌وڵه‌ت و یاسا جیا بکرێته‌وه؟
بەڵێ
نەخێر
بۆم گرینگ نیە
Contact RSS Facebook Youtube

پێشینەیەکی لە مێژینەی سیاسیە وادەکات، وەزارەتی ژنان ڕادەستی یەکگرتوو بکرێت!


16 Oct 2014
مه‌سه‌له‌ی یه‌کسانی و مافی مرۆڤ و دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی بۆ حکومەت و ئه‌حزابی ده‌سه‌ڵاتدار چ له‌ عێراق وه‌ چ له‌ کوردستان، شتێک نیه‌ جێگای باس و خواستیان بێت و له‌ ستراتیجی سیاسیان حسابی له‌سه‌ر بکه‌ن،

پێم وایه‌ مێژووی چه‌ند ساڵه‌یان ئه‌و شاهیدیه‌مان بۆ ده‌دات.
گه‌ر وا نیه‌ ؟

ئه‌ی بۆ قسه‌ی مه‌لاو مزگه‌وتوو ئایه‌ته‌ دینیه‌کان زیاتر بره‌وی هه‌یه‌ تا یاسا؟
ئه‌ی بۆ ئه‌و هه‌موو کوشتاره‌ی ژنان له‌ژێر ناوی "شه‌ره‌ف" هه‌روا بێده‌نگه‌ی لێده‌کرێت؟
ئه‌ی بۆ مه‌لا ده‌توانێ فه‌توا بدات به‌ڵام دادوه‌ری گشتی نا؟
ئەی بۆ لەهەوڵی ئەوەدان دەستدرێژی بۆ سەرمنداڵان یاسایی دەکرێتەوە "زەواجی ٩ ساڵانە"؟
ئەی بۆ جلوبەرگئ ژنان بەڕەسمی پۆشتە دەکرێت و دەیانەوێ زانکۆی کچان و کوڕان جیا بکەنەوە؟
ئه‌ی بۆ یاسای فره‌ژنی هه‌یه؟‌
ئه‌ی بۆ دوو ژن به‌ شاهیدێک و ژن نیوه‌ی میراتی پیاوی به‌رده‌که‌وێ؟
ئه‌ی بۆ له‌ زانکۆکانی به‌غدا یه‌ک کچی بێ حیجاب نابینین؟
ئه‌ی بۆ زانکۆکانی کوردستانیش زۆربه‌ی کچه‌کانی محه‌جه‌به‌ن؟
ئه‌ی بۆ له‌ ڕه‌مه‌زاندا ئازاد نیت به‌ڕۆژوو نه‌بیت؟
ئه‌ی بۆ ئایین تا ئێستاش ده‌سه‌لاتی سیاسی هه‌یه‌ و یاسای پێ داده‌ڕێژرێت؟
ئه‌ی بۆ ئایین وه‌ک باوه‌ڕی تاک به‌کار نایه‌ت، تا ئینسان ئازاد بێت له‌وه‌ی باوه‌ڕێکی هه‌بێت یان ئاتائیست بێت؟
ئه‌ی بۆ له‌و ناوچه‌یه‌دا و له‌م سه‌رده‌مه‌دا، زه‌مینه‌ هه‌یه‌ قسه‌ له‌سه‌ر "کچ فرۆشتن" بکرێت؟

که‌واته‌ به‌ڵگه‌نه‌ویسته‌ کاتێک ده‌سه‌ڵاتێک‌ ڕێگا ده‌دات شه‌ریعه‌ته‌ ئاینیه‌کان، حیزبێک یان گروپێکی ئیسلامی به‌وجۆره کاریگه‌ری له‌سه‌ر یاساو کۆمه‌ڵگا دانێت و بڕیارده‌ربێت، خۆشی هه‌مان ئه‌و باوه‌ڕانه‌ی هه‌یه‌، له‌هه‌مان کاتدا ئاینیش وه‌ک وه‌سیله‌یه‌ک بۆ پاراستنی هاوسه‌نگی ستراتیجی سیاسی و ده‌سه‌ڵات به‌کارده‌هێنێت.

گه‌ر باس له‌ ڕێکخراوه‌کان و ده‌زگاکانی ژنان بێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که‌ گه‌ر ژنانێکی هه‌ڵسوڕاو له‌ ده‌زگا ده‌وڵه‌تی وڕێکخراوه‌کانی سه‌ربه‌ حیزبه‌کاندا هه‌بن، به‌ڵام له‌به‌رنامه‌ی سیاسی حکومه‌تێک و حیزبێکی له‌وجۆره‌دا، پشتی ڕێکخراوێک ناگرێت له‌دژی سیاسه‌تی خۆی کار بکات، بۆیه‌ ئه‌وانیش یان مه‌حکو‌من به‌وه‌ی که‌ هه‌مان سیاسه‌ت به‌ڕێوه‌به‌رن، یان خو‌دی ژنان و ڕێکخراوه‌کان خۆشیان باوه‌ڕیان به‌و سیاسه‌ته‌ هه‌یه‌.

بۆیه‌ له‌ دابه‌شکردنی پۆستی وه‌زاره‌ته‌کاندا حیزبه‌کانی تر پۆسته‌کانی تریان هه‌ڵبژاردوه‌و ئه‌وه‌ی که‌ ماوه‌ته‌وه‌ دراوه‌ته‌ ده‌ستی یه‌کگرتوو چونکه‌ هه‌ر ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ته‌وه له‌و کاته‌دا‌.

به‌ڵام لێرەدا دەبێت ئاگادار بین و ئه‌وه‌مان له‌بیرنەچێت، که‌ به‌م سیاسەتە دوو ئامانجی تەواوکەرو لەهەمانکاتدا "پێچەوانەی" یەکترییان پێکاوه‌:

١. به‌پێی ئه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی یه‌کسانی هەمەلایەنە کاری هیچکام له‌و حیزب و لایەنە عێراقی و کوردستانیانە نیه (بۆیان گرنگ نیه‌)‌. بەڵام بەم پۆستە حیزبە کوردستانیەکان توانیویانە کارێک بکەن کە یەکگرتووی ئیسلامی بێبەش نەبێت لەو کابینەیەدا و لە هەمانکاتشدا شانی خۆیان لەم مەسئولیەتە خاڵی بکەنەوە.

٢. به‌ڵام له‌لایه‌کی تریشەوە (بۆیان گرنگە)، چونکە دەیانەوێ مه‌سه‌له‌ی "یه‌کسانی" به‌پێی پێوەری سه‌وابته‌ ئایینیه‌کان بچێتە ڕێوە و بمێنێتەوە، بۆیه‌ ئەم پۆستە لەلایەن حکومەتی عێراقیەوە ڕادەستی حیزبە کوردیەکان کراوە، ئەوانیش لەلای خۆیانەوە ڕادەستی یەکگرتوو ی دەکەن.

بگه‌ڕێوه‌ | بینێره‌ | چاپ | (1148) جار بینراوه‌

My Yahoo | Twitter| Facebook

بۆچوون بنێره‌





بابه‌ت و کەیسی سەنتەر
avatar

ئاماری حاڵه‌ته‌کانی کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و توندووتیژی که‌ روویانکردوه‌ته‌ سه‌نته‌ری نینا له‌ ساڵی 2016!

ئه‌رشیفی ئاماره‌کانی بەشی ڕاوێژکاری و ڕێنوێنی کێشە کۆمەڵایەتیەکان لە سەنتەری نینا 124 حاله‌تی له‌ ساڵی 2016 د...
avatar

ئامار و ڕاپۆرتی که‌یسەکانی سه‌نته‌ری نینا له‌ ساڵی 2015 دا‌

ئامار و ڕاپۆرتی که‌یسەکانی سه‌نته‌ری نینا له‌ ساڵی 2015 دا

ئاماره‌کان ده‌توانن په‌یامێکمان ده‌رباره‌...
avatar

ئاماری ساڵی 2014 ی ئه‌و که‌یسانه‌که‌ ڕویان له‌ سه‌نته‌ری نینا کردووه‌!

ئه‌و که‌یسانه‌ی‌ ڕویانکردووه‌ته‌ سه‌نته‌ری نینا و تۆمارکراون ‌ 113 که‌یسی جۆراوجۆر‌ له‌ ته‌مه‌نی 18- 65 ...
avatar

هێندە ترسی لەباوکی هەیە نەیتوانیوەبپرسێت بۆچی دایکی کوشتووە

قوربانیه‌كانی‌ كوشتن به‌ناوی‌ شه‌ره‌فپارێزییه‌وه‌ هه‌ر ئه‌وانه‌ نین كه‌ گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن، به...
ikkr.org © 2017 | Start| Designed by www.helanet.se