Arabic English
سه‌ره‌کی| ده‌رباره‌ی ڕێکخراو| سه‌نته‌ری نینا| ستاف| په‌یوه‌ندی| وێنه‌


بیروڕاو دیدار
avatar

ئیسلامی توندڕەو یان سیاسه‌ت و پەلەقاژێی ده‌سه‌ڵات!

به‌پێی کارو کرده‌وه‌کانی گروپه‌ ئیسلامیه‌کان له‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابوردو، وه‌ به‌ تایبه‌ت له‌م ماوا...
avatar

هه‌موومان به‌رپرسیارین، هه‌نگاوێک بۆ پێشه‌‌وه‌!

به‌ده‌ر له‌وه‌ی که‌ ‌ مه‌سه‌له‌ی ژن وه‌ک پرسێکی سیاسی ده‌بێت له‌ کۆنسێپتی تایبه‌تی خۆیدا به‌ڕۆشنی با...
avatar

8 ی مارس! ‌ هه‌ندێک له‌ خاڵه‌ لاوازه‌کانی بزوتنه‌وه‌کانی ژنان له‌ سه‌ر ئاستی جیهان و ناوچه‌یی

- هه‌ژمونی ده‌سه‌ڵاتی ڕاستڕه‌و.
- به‌هێز بوونی ڕاسیزم و لیبرالیزم و ئیسلامی سیاسی له‌سه‌ره‌نجامی بێهێزی...
ئایا پێت وایه‌ که‌ ده‌بێت دین له‌ ده‌وڵه‌ت و یاسا جیا بکرێته‌وه؟
بەڵێ
نەخێر
بۆم گرینگ نیە
Contact RSS Facebook Youtube

له‌به‌ر كچ بوونی رێگه‌ نه‌درا رووماڵی كۆبوونه‌وه‌ی سیاسییه‌كان بكات


14 Oct 2014
دوێنێ"پیاوانی سیاسی" سه‌ر به‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان بۆ تاوتوێكردنی ره‌وشی نوێی سیاسی و پرسی به‌شداری كورد له‌ كابینه‌ی حكومه‌تی عه‌بادی كۆبوونه‌وه‌ و له‌ به‌رایی ده‌ستپێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌، رێگه‌ به‌ كچه‌ په‌یامنێرێكی كه‌ناڵی NRT نه‌درا رووماڵی كۆبوونه‌وه‌كه‌ بكات.


شه‌یما جاف، په‌یامنێری NRT له‌گه‌ڵ تیمی رۆژنامه‌وانی كه‌ناڵه‌كه‌دا، گه‌یشته‌ باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامی بۆ ئه‌وه‌ی رووماڵی كۆبوونه‌وه‌ی نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و پێنج لایه‌نی سه‌ره‌كی هه‌رێم بكات.

شه‌یما وتی: "له‌ ده‌روازه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، پاسه‌وانه‌كانی پارێزه‌ری كۆبوونه‌وه‌كه‌، به‌ پاساوی نه‌بوونی پشكێنه‌ری ژن بۆ ئه‌وه‌ی بمپشكنێت رێگه‌یان نه‌دا بچمه‌ ژووره‌وه‌".

ئه‌و كه‌ هاوكات مایكی كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی و هێله‌كی تایبه‌ت به‌ په‌یامنێرانی كه‌ناڵه‌كه‌ی له‌به‌ر كردبوو، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كچ بووه‌ و پشكێنه‌ری ژنان له‌ خاڵی پشكنینی ده‌روازه‌كه‌ نه‌بووه‌، رێگری له‌ كاره‌كه‌ی لێكراوه‌.

كۆبوونه‌وه‌ی پێنج لایه‌نه‌ سیاسییه‌كه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به‌ بێ به‌شداری هیچ ژنێك به‌ڕێوه‌چوو.

رێكخراوه‌كانی ژنان له‌ رابردوودا، به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام ره‌خنه‌یان له‌ "قۆرغكردنی" كایه‌ی سیاسی هه‌رێم له‌ لایه‌ن پیاوانی سیاسییه‌وه‌ گرتووه‌.

به‌ گوێره‌ی ده‌ستووری عێراق ژنان ده‌بێت به‌شدار بن له‌ بڕیاری سیاسی و ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌یان بۆ بڕه‌خسێنرێت به‌ سیستمی كۆتا به‌شداری له‌ جومگه‌كانی به‌ڕێوبردنی سیاسی بكه‌ن.

له‌ هه‌رێمی كوردستاندا، به‌ گوێره‌ی یاسا سه‌دا 30ی كورسییه‌كانی په‌رله‌مان بۆ ژنان ته‌رخانكراوه‌، به‌ڵام ئه‌و رێژه‌یه‌ له‌ كابینه‌ی حكومه‌تدا ره‌نگی نه‌داوه‌ته‌وه‌.

شه‌یما جاف، ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه‌، ئه‌و ره‌فتاره‌ی به‌رامبه‌ری كراوه‌، جیاكارییه‌كی روون و راشكاوانه‌ی جێنده‌رییه‌ له‌ دژی په‌یامنێران و رۆژناوامه‌وانانی مێینه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان.

شه‌یما داواشیكرد، لیژنه‌ی رۆژنامه‌نووسانی مێینه‌ هه‌ڵوێستیان هه‌بێت و ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی هه‌ڵبڕن بۆ ئه‌وه‌ی چیدیكه‌ ژنانی میدیاكاری كورد رووبه‌ڕووی جیاكاری له‌و چه‌شنه‌ نه‌بنه‌وه‌.

سه‌رنجیشی بۆ ئه‌وه‌ راكێشا، گرفت له‌ ئاماده‌بوونی په‌یامنێری NRT نه‌بووه‌، گرفته‌كه‌ ته‌نیا ئه‌وه‌ بووه‌، ئه‌و كچ بووه‌.

nrt

بگه‌ڕێوه‌ | بینێره‌ | چاپ | (1129) جار بینراوه‌

My Yahoo | Twitter| Facebook

بۆچوون بنێره‌





بابه‌ت و کەیسی سەنتەر
avatar

ئاماری حاڵه‌ته‌کانی کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و توندووتیژی که‌ روویانکردوه‌ته‌ سه‌نته‌ری نینا له‌ ساڵی 2016!

ئه‌رشیفی ئاماره‌کانی بەشی ڕاوێژکاری و ڕێنوێنی کێشە کۆمەڵایەتیەکان لە سەنتەری نینا 124 حاله‌تی له‌ ساڵی 2016 د...
avatar

ئامار و ڕاپۆرتی که‌یسەکانی سه‌نته‌ری نینا له‌ ساڵی 2015 دا‌

ئامار و ڕاپۆرتی که‌یسەکانی سه‌نته‌ری نینا له‌ ساڵی 2015 دا

ئاماره‌کان ده‌توانن په‌یامێکمان ده‌رباره‌...
avatar

ئاماری ساڵی 2014 ی ئه‌و که‌یسانه‌که‌ ڕویان له‌ سه‌نته‌ری نینا کردووه‌!

ئه‌و که‌یسانه‌ی‌ ڕویانکردووه‌ته‌ سه‌نته‌ری نینا و تۆمارکراون ‌ 113 که‌یسی جۆراوجۆر‌ له‌ ته‌مه‌نی 18- 65 ...
avatar

هێندە ترسی لەباوکی هەیە نەیتوانیوەبپرسێت بۆچی دایکی کوشتووە

قوربانیه‌كانی‌ كوشتن به‌ناوی‌ شه‌ره‌فپارێزییه‌وه‌ هه‌ر ئه‌وانه‌ نین كه‌ گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن، به...
ikkr.org © 2017 | Start| Designed by www.helanet.se