Arabic English
سه‌ره‌کی| ده‌رباره‌ی ڕێکخراو| سه‌نته‌ری نینا| ستاف| په‌یوه‌ندی| وێنه‌


بیروڕاو دیدار
avatar

ئیسلامی توندڕەو یان سیاسه‌ت و پەلەقاژێی ده‌سه‌ڵات!

به‌پێی کارو کرده‌وه‌کانی گروپه‌ ئیسلامیه‌کان له‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابوردو، وه‌ به‌ تایبه‌ت له‌م ماوا...
avatar

هه‌موومان به‌رپرسیارین، هه‌نگاوێک بۆ پێشه‌‌وه‌!

به‌ده‌ر له‌وه‌ی که‌ ‌ مه‌سه‌له‌ی ژن وه‌ک پرسێکی سیاسی ده‌بێت له‌ کۆنسێپتی تایبه‌تی خۆیدا به‌ڕۆشنی با...
avatar

8 ی مارس! ‌ هه‌ندێک له‌ خاڵه‌ لاوازه‌کانی بزوتنه‌وه‌کانی ژنان له‌ سه‌ر ئاستی جیهان و ناوچه‌یی

- هه‌ژمونی ده‌سه‌ڵاتی ڕاستڕه‌و.
- به‌هێز بوونی ڕاسیزم و لیبرالیزم و ئیسلامی سیاسی له‌سه‌ره‌نجامی بێهێزی...
ئایا پێت وایه‌ که‌ ده‌بێت دین له‌ ده‌وڵه‌ت و یاسا جیا بکرێته‌وه؟
بەڵێ
نەخێر
بۆم گرینگ نیە
Contact RSS Facebook Youtube

کچێکی ١٥ ساڵی ئێزیدی بە فەڵەستینییەک دەفرۆشرێت


14 Oct 2014
كچێكی‌ ئێزدی‌ ته‌مه‌ن 15 ساڵ به‌سه‌رهاتی‌ خۆی‌ ده‌گێڕێته‌وه‌ كه‌ چۆن له‌لایه‌ن چه‌كدارانی‌ داعشه‌وه‌ فرۆشراوه‌ دوو كه‌س وه‌كو كۆیله‌ مامه‌ڵه‌ی‌ له‌گه‌ڵ كراوه‌، دواتر ته‌قه‌ی‌ له‌ یه‌كێكیان كردووه‌ و ده‌رمانی‌ كردۆته‌ ئاوه‌وه‌ بۆ ئه‌وی‌ دیكه‌یان و هه‌ڵهاتووه‌.

ئه‌و كچ و ژنانه‌ پاش داگیركردنی‌ ناوچه‌كه‌یان له‌ شه‌نگال له‌ لایه‌ن چه‌كدارانی‌ داعشه‌وه‌ رفێنراون و ده‌شڵێن زۆربه‌یان ده‌ستدرێژی‌ سێكسی‌ كراوه‌ته‌ سه‌ریان.

پێشتر هیچ كه‌سێك له‌و كچ و ژنانه‌ بۆ ئاژانسی‌(ئه‌سۆشێتید پرێس) قسه‌یان نه‌كردبوو، به‌ڵام كچێك له‌وانه‌ پاش ئه‌وه‌ی‌ داوای‌ له‌ كه‌سوكاره‌كه‌ی‌ كرد ژووره‌كه‌ جێبهێڵێن و چیرۆكێكی‌ سه‌یر ده‌رباره‌ی‌ رفاندنیان له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ ده‌گێڕێته‌وه‌ كه‌ تاوه‌كو ئێستا دوو خوشكی‌ له‌ لایان ماوه‌ته‌وه‌ و خۆشی‌ رزگاری‌ بووه‌. ئه‌و كچه‌ له‌به‌ر پاراستنی‌ ناوی‌ بنه‌ماڵه‌كه‌ی‌ ناوه‌كه‌ی‌ پارێزراوه‌، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌و باوك و چه‌ند برایه‌كی‌ له‌گه‌ڵ خزمه‌كانیدا چاره‌نوسیان نادیاره‌.

كچه‌كه‌ووتی:" ئه‌وان دوای‌ داگیركردنی‌ گونده‌كه‌یان له‌گه‌ڵ چه‌ند كچێكدا ده‌برێن بۆ شارۆچكه‌ی‌ ته‌لعفه‌ر، دواتر له‌وێشه‌وه‌ بۆموسڵ ئه‌وجا ره‌وانه‌ی‌ ره‌قه‌ له‌ سوریا ده‌كرێن. بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌وێ بفرۆشرێن."

له‌ درێژه‌ی‌ قسه‌كانیدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات" له‌ سوریا من فرۆشراوم، بۆ ماوه‌ی‌ پێنج رۆژ له‌گه‌ڵ دوو خوشكه‌كه‌م مامه‌وه‌، به‌ڵام دواتر یه‌كێك له‌ خوشكه‌كانم بۆ موسڵ فرۆشرایه‌وه‌ و گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ عیراق. منیش له‌ سوریا مامه‌وه‌."

چیرۆكه‌كه‌ی‌ له‌ سوریا به‌مشێوه‌یه‌ بووه‌" له‌ رقه‌ فرۆشرام به‌ پیاوێكی‌ فه‌له‌ستینی‌، به‌ڵام دواتر ته‌قه‌م لێكرد و هه‌ڵهاتم، له‌كاتی‌ هه‌ڵهاتنم هیچ رێگایه‌كه‌م نه‌ده‌زانی‌ ته‌نها ئه‌و ماڵه‌ نه‌بێت كه‌ منی‌ تێدا فرۆشرام و كچه‌ ئێزدیه‌كانی‌ لێبوون، چه‌كداره‌كان شێوه‌ی‌ منیان نه‌ده‌ناسیه‌وه‌ بۆیه‌ دووباره‌ به‌ هه‌زار دۆلار فرۆشتیانم به‌ چه‌كدارێكی‌ سعودی‌."

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت" چه‌كداره‌ سعودییه‌كه‌ پێی‌ وتم ناوت ده‌گۆڕم بۆ (عه‌بیر) ئینجا دواتر دایكت ناتناسێته‌وه‌. ده‌بیته‌ موسڵمان به‌ڵام من ره‌تمكرده‌وه‌ و هه‌ڵهاتم."

چۆنیه‌تی‌ هه‌ڵهاتنی‌ ئه‌و كچه‌ به‌ جۆرێك بووه‌ كه‌ ده‌رمانی‌ خه‌وی‌ كردۆته‌ ناو چاییه‌وه‌ و كاتێك خه‌وی‌ لێكه‌وتووه‌، چه‌كداره‌ سعودییه‌كه‌ی‌ جێهێشتووه‌ و هه‌ڵهاتووه‌.

له‌ كاتی‌ هه‌ڵهاتنی‌ دووه‌میدا به‌خت یاوه‌ری‌ بووه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ پیاوێكی‌ دۆزیوه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌ره‌و توركیا رۆیشتووه‌. ده‌ڵێت" ئه‌و پیاوه‌ منی‌ گه‌یانده‌ توركیا له‌وێ براكه‌مم دۆزییه‌وه‌، براكه‌م دوو هه‌زار دۆلاری‌ له‌ هاورێكانی‌ قه‌رزكرد و به‌ قاچاغچیه‌كانیدا بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌ره‌و كوردستان بمگێڕێنه‌وه‌. دوجار گه‌یشتمه‌وه‌ دهۆك و له‌وێ له‌گه‌ڵ خێزانه‌ ئێزدییه‌كانی‌ دیكه‌دا كه‌ ئاواره‌ن ده‌ژیم".




سه‌رچاوه‌: ده‌یلی‌ مه‌یل

بگه‌ڕێوه‌ | بینێره‌ | چاپ | (993) جار بینراوه‌

My Yahoo | Twitter| Facebook

بۆچوون بنێره‌





بابه‌ت و کەیسی سەنتەر
avatar

ئاماری حاڵه‌ته‌کانی کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و توندووتیژی که‌ روویانکردوه‌ته‌ سه‌نته‌ری نینا له‌ ساڵی 2016!

ئه‌رشیفی ئاماره‌کانی بەشی ڕاوێژکاری و ڕێنوێنی کێشە کۆمەڵایەتیەکان لە سەنتەری نینا 124 حاله‌تی له‌ ساڵی 2016 د...
avatar

ئامار و ڕاپۆرتی که‌یسەکانی سه‌نته‌ری نینا له‌ ساڵی 2015 دا‌

ئامار و ڕاپۆرتی که‌یسەکانی سه‌نته‌ری نینا له‌ ساڵی 2015 دا

ئاماره‌کان ده‌توانن په‌یامێکمان ده‌رباره‌...
avatar

ئاماری ساڵی 2014 ی ئه‌و که‌یسانه‌که‌ ڕویان له‌ سه‌نته‌ری نینا کردووه‌!

ئه‌و که‌یسانه‌ی‌ ڕویانکردووه‌ته‌ سه‌نته‌ری نینا و تۆمارکراون ‌ 113 که‌یسی جۆراوجۆر‌ له‌ ته‌مه‌نی 18- 65 ...
avatar

هێندە ترسی لەباوکی هەیە نەیتوانیوەبپرسێت بۆچی دایکی کوشتووە

قوربانیه‌كانی‌ كوشتن به‌ناوی‌ شه‌ره‌فپارێزییه‌وه‌ هه‌ر ئه‌وانه‌ نین كه‌ گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن، به...
ikkr.org © 2017 | Start| Designed by www.helanet.se