Arabic English
سه‌ره‌کی| ده‌رباره‌ی ڕێکخراو| سه‌نته‌ری نینا| ستاف| په‌یوه‌ندی| وێنه‌


بیروڕاو دیدار
avatar

ئیسلامی توندڕەو یان سیاسه‌ت و پەلەقاژێی ده‌سه‌ڵات!

به‌پێی کارو کرده‌وه‌کانی گروپه‌ ئیسلامیه‌کان له‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابوردو، وه‌ به‌ تایبه‌ت له‌م ماوا...
avatar

هه‌موومان به‌رپرسیارین، هه‌نگاوێک بۆ پێشه‌‌وه‌!

به‌ده‌ر له‌وه‌ی که‌ ‌ مه‌سه‌له‌ی ژن وه‌ک پرسێکی سیاسی ده‌بێت له‌ کۆنسێپتی تایبه‌تی خۆیدا به‌ڕۆشنی با...
avatar

8 ی مارس! ‌ هه‌ندێک له‌ خاڵه‌ لاوازه‌کانی بزوتنه‌وه‌کانی ژنان له‌ سه‌ر ئاستی جیهان و ناوچه‌یی

- هه‌ژمونی ده‌سه‌ڵاتی ڕاستڕه‌و.
- به‌هێز بوونی ڕاسیزم و لیبرالیزم و ئیسلامی سیاسی له‌سه‌ره‌نجامی بێهێزی...
ئایا پێت وایه‌ که‌ ده‌بێت دین له‌ ده‌وڵه‌ت و یاسا جیا بکرێته‌وه؟
بەڵێ
نەخێر
بۆم گرینگ نیە
Contact RSS Facebook Youtube

هێندە ترسی لەباوکی هەیە نەیتوانیوەبپرسێت بۆچی دایکی کوشتووە


9 Oct 2014
قوربانیه‌كانی‌ كوشتن به‌ناوی‌ شه‌ره‌فپارێزییه‌وه‌ هه‌ر ئه‌وانه‌ نین كه‌ گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن، به‌ڵكو هه‌ندێكجار، زیندوه‌كانیش ده‌گرێته‌وه‌، واته‌ ئه‌وانه‌ی‌ له‌دوای‌ كوژراوه‌كانه‌وه‌ ژیانیان لێده‌شێوێت كه‌ زۆرجار منداڵانن، له‌نیای‌ ته‌مه‌ن 14 ساڵه‌ یه‌كێكه‌ له‌م قوربانیه‌ زیندوانه‌.

له‌نیا كه‌ كیژۆڵه‌یه‌كی‌ باریكه‌ڵه‌ی‌ باڵا مامناوه‌نده‌، 8 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر دایكی‌ له‌ده‌ستده‌دات‌و باوكیشی‌ لێی دورده‌كه‌وێته‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ له‌و كاته‌دا له‌نیا منداڵێكی‌ ته‌مه‌ن 6 ساڵان ده‌بێت، به‌ڵام ئێستا كه‌ باسی‌ ئه‌و روداوه‌ ده‌كات، به‌جۆرێك ده‌چێته‌ ناو ورده‌كارییه‌كانیه‌وه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ دوێنێ‌ رویدابێت.

دایكی‌ له‌نیا به‌ناوی‌ "شه‌ره‌فپارێزیی"ه‌وه‌ له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه‌ ده‌كوژرێت، كه‌ ئه‌م خێزانه‌ جگه‌ له‌له‌نیا، خاوه‌نی‌ كچ‌و كوڕێكی‌ دیكه‌ش بون، به‌ڵام ئێستا ئه‌وان له‌یه‌كێك له‌ماڵه‌ خزمه‌كانیان ژیان به‌سه‌رده‌به‌ن، له‌نیا‌و خوشك‌و براكه‌ی‌ جگه‌ له‌وه‌ی‌ له‌نازی‌ دایكایه‌تی‌ بێبه‌ش ده‌ن، له‌یه‌كتریش داده‌بڕێن، چونكه‌ به‌ته‌نیا له‌نیا ده‌خرێته‌ خانه‌ی‌ ناوجه‌وانانی‌ كچانه‌وه‌.

به‌سه‌ربردنی‌ 8 ساڵ له‌خانه‌ی‌ ناوجه‌وانانی‌ كچان، روداوی‌ كوژرانی‌ دایكی‌ له‌بیرنه‌بردوه‌ته‌وه‌، بۆیه‌ ئێستا كه‌ له‌نیا باسی‌ روداوه‌كه‌ ده‌كات، كاریگه‌رییه‌ خراپه‌كانی‌ هێشتا به‌روخسارییه‌وه‌ دیاره‌. له‌نیا باسی‌ ئه‌وه‌ی‌ كرد كه‌ به‌رده‌وام پرسیار له‌خۆی‌ ده‌كات، "باوكم بۆ وای‌ لێكردین، بۆ ژیانی‌ ئێمه‌ی‌ تێكدا؟ به‌رده‌وام پرسیاری‌ ئه‌وه‌م له‌خۆم ده‌كرد كه‌ من بۆ به‌مجۆره‌ ده‌ژیم؟"، وه‌ك خۆی‌ ده‌ڵێت، هێنده‌ ترسی‌ به‌رامبه‌ر باوكی‌ هه‌یه‌، له‌دوای‌ روداوه‌كه‌وه‌ نه‌یتوانیوه‌ له‌باوكی‌ بپرسێت كه‌ بۆچی‌ دایكی‌ كوشتوه‌.

زۆرینه‌ی‌ ئه‌و منداڵانه‌ی‌ هاوشێوه‌ی‌ له‌نیا له‌خانه‌ی‌ نه‌وجه‌وانانن، قوربانیی‌ كێشه‌و گرفته‌كانی‌ ئه‌و خێزانانه‌ن كه‌ نه‌یانتوانیوه‌ به‌ر له‌ته‌قینه‌وه‌ی‌ گرفته‌كان بگرن، بۆیه‌ زۆرجار له‌نیاو منداڵه‌كانی‌ دیكه‌ش ناتوانن به‌ئاسوده‌یی‌ له‌ناو خانه‌ی‌ ناوجه‌وانانیشدا بحه‌وێنه‌وه‌.

فه‌رهاد قادر به‌رپرسی‌ به‌شی‌ راگه‌یاندنی‌ ناوجه‌وانان ووتی، "به‌هۆی ئه‌وه‌ی زورێك له‌و كچانه‌ی له‌خانه‌ی نه‌وجه‌وانانی كچانن له‌و خێزانانه‌وه‌ هاتون كه‌ هی ئه‌و ناوچانه‌ن زیاتر دابونه‌ریتی عه‌شایه‌ریی تێیاندا زاڵه‌، یان باوك‌و دایكه‌كه‌‌و خێزانه‌كانیان ئاستێكی رۆشنبیریی ئه‌وتۆیان نیه‌، زۆر كات كێشه‌ دروستده‌بێت له‌بردنه‌وه‌ی منداڵه‌كان‌و هێنانه‌وه‌یان یان به‌هۆی نه‌ڕۆیشتنه‌وه‌ی كچه‌كه‌ كه‌ زۆركات ده‌یانه‌وێت بیبه‌نه‌وه‌".

فه‌رهاد وتیشی‌، "له‌كاتی‌ وه‌رگرتنی منداڵه‌كان هه‌ندێك رێگه‌ هه‌یه‌ ده‌یگرینه‌به‌ر تا له‌داهاتودا روبه‌ڕوی زۆر كێشه‌ نه‌بینه‌وه‌ له‌كاتی وه‌رگرتنی ئه‌و كچه‌ یان ئه‌و منداڵه‌دا".
باوكی‌ له‌نیا شه‌ش مانگی‌ ماوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و ماوه‌ی‌ سزایه‌ ته‌واوبكات كه‌ له‌زینداندا به‌سه‌ریدا سه‌پێنراوه‌، به‌ڵام له‌نیا له‌ئێستا ئاماده‌نیه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ لای‌ باوكی‌ له‌دوای‌ هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی‌ له‌زیندان، "هه‌رگیز ناتوانم له‌باوكم خۆشبم، چونكه‌ باوكم شتێكی‌ نه‌كردوه‌ شایانی‌ لێخۆشبون بێت".

زۆرێك له‌چالاكوانان‌و مافناسان پێیانوایه‌ پاساوه‌كانی‌ كوشتنی‌ ژنان به‌ناوی‌ "شه‌ره‌ف"ه‌وه‌، پاساوی‌ لاوازن‌و زۆرینه‌یان له‌گومان‌و قسه‌و قسه‌ڵۆكه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یان گرتوه‌، هاوكات نیگه‌رانیشن كه‌ سزای‌ كوشتنی‌ "شه‌ره‌فپارێزیی‌" ئه‌وه‌نده‌ی‌ رێگه‌خۆشكه‌ره‌ بۆ بره‌ودان به‌و دیارده‌یه‌، ئه‌وه‌نده‌ رێكارێكی‌ قانونیی‌ ته‌مبێكار نیه‌.

به‌پێی یاسای‌ سزادانی‌ عێراقی‌ ژماره‌ 111ساڵی‌ 1969، ماده‌ 409، سزای‌ زیندانی‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ تاوانی‌ كوشتن ئه‌نجامده‌ده‌ن به‌پاساوی‌ "شه‌ره‌فپارێزی"یه‌وه‌، له‌سێ‌ ساڵ زیاتر نیه‌‌و ئه‌مه‌ش له‌حاڵه‌تێكدا كه‌ پیاوێك "كه‌سێكی‌ نزیكی‌ خۆی ده‌كوژێت به‌بیانوی‌ شه‌ره‌فپارێزیه‌وه‌".

له‌وباره‌یه‌وه‌ ژیان جه‌لال، پارێزه‌ر له‌لێدوانێكیداووتی، "گه‌ر سه‌یری‌ ده‌قه‌ قانونیه‌كان بكه‌ین سه‌باره‌ت به‌م حاڵه‌ته‌، ئه‌وا ده‌بینین كه‌ یاسای‌ سزادانی‌ عێراقی‌ جۆرێك له‌ئاسانكاریی‌ كردوه‌ بۆ ئه‌نجامده‌رانی‌ تاوانی‌ كوشتن به‌بیانوی‌ شه‌ره‌فه‌وه‌، له‌كاتێكدا ئه‌م سزا سوككردنه‌ ئافره‌ت ناگرێته‌وه‌ كه‌ پیاوێك بكوژێت به‌بیانوی‌ شه‌ره‌فه‌وه‌، ئه‌مه‌ش خۆی‌ سه‌رپێچیكردنه‌ له‌ده‌ستوری‌ عێراق ماده‌ 14،
كه‌ ده‌ڵێت "تاكه‌كان هه‌مو یه‌كسانن له‌به‌رامبه‌ر یاسادا"، ئه‌گه‌ر توێژینه‌وه‌یه‌ك بكه‌ین له‌باره‌ی‌ حاڵه‌ته‌كانی‌ كوشتنی‌ ئافره‌ت له‌سه‌ر شه‌ره‌ف، ده‌بینین زۆربه‌ی‌ حاڵه‌ته‌كان ته‌نها به‌هۆی‌ بونی‌ گومان‌و بوختانكردنه‌وه‌ بون، نه‌ك به‌واقعی‌".
ژیان جه‌لال پێیوایه‌ چه‌ندین ئافره‌ت به‌م هۆیه‌وه‌ بونه‌ته‌ قوربانی‌، "بۆیه‌ رێگه‌چاره‌ی‌ سه‌ره‌كی‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌م جۆره‌ كوشتنه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ یاساكه‌ توندتر بكرێت".

له‌نیا دوای‌ 4 ساڵی‌ دیكه‌ ته‌مه‌نی‌ ده‌بێته‌ 18 ساڵ، به‌پێی‌ ئه‌و رێوشوێنانه‌ی‌ كه‌ له‌خانه‌ی‌ نه‌وجه‌وانانی‌ كچان په‌یڕه‌وده‌كرێت، له‌دوای‌ ئه‌م ته‌مه‌نه‌وه‌ ئیدی‌ چاره‌نوسی‌ له‌نیا ده‌كه‌وێته‌ به‌رده‌م دوڕیانێك: یان ده‌بێت هاوسه‌رگیریی‌ بكات، یان ده‌درێته‌وه‌ به‌كه‌سوكاری، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هیچ كام له‌م دو رێگه‌یه‌ی‌ قبوڵنه‌كرد، ئه‌وا راده‌ستی‌ شێڵته‌ره‌كانی‌ پاراستنی‌ ژنان ده‌كرێت.

لە ئاوێنەوە

بگه‌ڕێوه‌ | بینێره‌ | چاپ | (1895) جار بینراوه‌

My Yahoo | Twitter| Facebook

بۆچوون بنێره‌





بابه‌ت و کەیسی سەنتەر
avatar

ئاماری حاڵه‌ته‌کانی کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و توندووتیژی که‌ روویانکردوه‌ته‌ سه‌نته‌ری نینا له‌ ساڵی 2016!

ئه‌رشیفی ئاماره‌کانی بەشی ڕاوێژکاری و ڕێنوێنی کێشە کۆمەڵایەتیەکان لە سەنتەری نینا 124 حاله‌تی له‌ ساڵی 2016 د...
avatar

ئامار و ڕاپۆرتی که‌یسەکانی سه‌نته‌ری نینا له‌ ساڵی 2015 دا‌

ئامار و ڕاپۆرتی که‌یسەکانی سه‌نته‌ری نینا له‌ ساڵی 2015 دا

ئاماره‌کان ده‌توانن په‌یامێکمان ده‌رباره‌...
avatar

ئاماری ساڵی 2014 ی ئه‌و که‌یسانه‌که‌ ڕویان له‌ سه‌نته‌ری نینا کردووه‌!

ئه‌و که‌یسانه‌ی‌ ڕویانکردووه‌ته‌ سه‌نته‌ری نینا و تۆمارکراون ‌ 113 که‌یسی جۆراوجۆر‌ له‌ ته‌مه‌نی 18- 65 ...
avatar

هێندە ترسی لەباوکی هەیە نەیتوانیوەبپرسێت بۆچی دایکی کوشتووە

قوربانیه‌كانی‌ كوشتن به‌ناوی‌ شه‌ره‌فپارێزییه‌وه‌ هه‌ر ئه‌وانه‌ نین كه‌ گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن، به...
ikkr.org © 2017 | Start| Designed by www.helanet.se