Arabic English
سه‌ره‌کی| ده‌رباره‌ی ڕێکخراو| سه‌نته‌ری نینا| ستاف| په‌یوه‌ندی| وێنه‌


بیروڕاو دیدار
avatar

ئیسلامی توندڕەو یان سیاسه‌ت و پەلەقاژێی ده‌سه‌ڵات!

به‌پێی کارو کرده‌وه‌کانی گروپه‌ ئیسلامیه‌کان له‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابوردو، وه‌ به‌ تایبه‌ت له‌م ماوا...
avatar

هه‌موومان به‌رپرسیارین، هه‌نگاوێک بۆ پێشه‌‌وه‌!

به‌ده‌ر له‌وه‌ی که‌ ‌ مه‌سه‌له‌ی ژن وه‌ک پرسێکی سیاسی ده‌بێت له‌ کۆنسێپتی تایبه‌تی خۆیدا به‌ڕۆشنی با...
avatar

8 ی مارس! ‌ هه‌ندێک له‌ خاڵه‌ لاوازه‌کانی بزوتنه‌وه‌کانی ژنان له‌ سه‌ر ئاستی جیهان و ناوچه‌یی

- هه‌ژمونی ده‌سه‌ڵاتی ڕاستڕه‌و.
- به‌هێز بوونی ڕاسیزم و لیبرالیزم و ئیسلامی سیاسی له‌سه‌ره‌نجامی بێهێزی...
ئایا پێت وایه‌ که‌ ده‌بێت دین له‌ ده‌وڵه‌ت و یاسا جیا بکرێته‌وه؟
بەڵێ
نەخێر
بۆم گرینگ نیە
Contact RSS Facebook Youtube

ژنان یاداشتیان هەیە


27 Nov 2013
ژمارەیەك رێكخراو لە سەر قەبری ژنێك كۆ دبنەوە
بەبۆنەی رۆژی توندووتیژی دژ بەژنان رێكخراوی راگەیاندنو رووناكبیری ژنان چەند رێكخراوێكی تری ژنانو چەند كەسایەتیەك لەسەر قەبری ژنێكی كوژراو كۆبونەوەو لەوێدا یاداشتێكیان ئارستەی هەردو سەرۆكایەتی حكومەت و هەرێم كرد.

ئەمڕۆ 20/11/2013 كاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی بەمەبەستی بەرز راگرتنی رۆژی بەرەنگار بوونەوەی توندووتیژی دژی ژنان، رێكخراوی راگەیاندنو رووناكبیری ژنان بەهاوكاری كۆمەڵێك لەرێكخراوەكانی تری ژنان و ئافرەتان و چەند كەسایەتیەك چالاكیەكانیان دەستپێكردو لەیەكەم چالاكیشیاندا كۆبونەوەیەكیان لە قەبری یەكێك لەو ژنانەی كوژراون و جەستەیان فرێدراوە كۆبونەوەولەوێوە یاداشتێكیان ئاراستەی سەرۆكایەتی هەرێم و سەرۆ كایەتی حكومەت كرد كە لە یاداشتەكەدا هاتوە: یاداشتی ژنانی رێكخەری چالاكییەكە بۆ سەرۆكی هەرێم و سەرۆكایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان
هەر قسەكردنێك لە دادی كۆمەڵایەتیدا بەبێ گەڕانەوەی كەرامەتی مرۆڤایەتی بۆ ئافرەتان بەتاڵە

بۆ بەڕێزان/ سەرۆكی هەرێمی كوردستان
سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان
سەرجەم دەزگا پەیوەندیدارەكان
وەك روونو ئاشكرایە لە ماوەی 20ساڵی رابردوودا رێكخراوەكانی ژنانو ژمارەیەك لە كەسانی داكۆكیكار لە بواری ژناندا زۆرترین هەوڵیانداوە بۆ رووبەڕوبونەوەی ئەو توندووتیژیانەی بەرامبەر ئافرەتان دەكرێت،

بۆچەسپاندنی مافە یاساییەكانمان چەندین هەنگاومان لەم بوارەدا ناوەو هیوای ئەوەمان هەبووە لەساڵانی ئایندەدا هەنگاوەكانمان خێراترودەستكەوتەكانمان زیاتر ببێت، بەڵام ئەم دۆخەی ئەمڕۆ كەدروست بووە، بەهۆی تەنگەژەی سیاسیو گرفتەكانی ناوپڕۆسەی سیاسی كوردستانو سازشی هێزە سیاسیەكان لەگەڵ سونەتو نەریت، سنوری تایبەتمەندی ژنانو مافەكانیانی خستوەتە بەردەم مەترسی. لە ئەمڕۆشدا هێزو لایەنی سیاسی ئەوتۆ هاتونەتە مەیدان كە سەنگیئەم سازشكردنەیان زیاتر كردووەو لەم نێوەندەشدا مافەكانی ژنان ئاسانترین مەسەلەیە بۆمامەڵەكردن لەسەریو پەیامێكی ترسناكە بۆ ئایندە كە ئەگەری ئەوە هەیە بەناوی پیرۆزیو دەست گرتن بەسەوابتەوە ئەو دەستكەوتانەی بەدەستمان هێناوە لەدەستی بدەینو ئەو یاسایانەی لەبەرژەوەندی تاك دەرچوە جێبەجێنەكرێتو هەڵبپەسێردرێن.

ئەمڕۆ ئێمە لەسەر گۆڕی یەكێك لەو جەستە فرێدراوانە راوەستاوین كە بەناهەقو بەپاساوی شەرەف پارێزی كوژراوەو جەستەكەشی فرێدراوە، ئەم چالاكیەشمان لە دەستپێكی چالاكیەكانی (25)ی نۆڤەمبەرو هەفتەی رووبەڕوبونەوەی توندووتیژیدایە، نارەزای توندی ئێمەیە دژی كوشتنی ژنانو فرێدانی جەستەكانیان،

ئەم جەستە بێناسنامانەی ئافرەتانیش راستی پلەدووی ژنان دووپات دەكاتەوەو پێمان دەڵێت"هەر قسەكردنێك لە دادی كۆمەڵایەتیدا بەبێ گەڕانەوەی كەرامەتی مرۆڤایەتی بۆ ئافرەتان بەتاڵە".

بۆیە ئێمەی ژنانو ئافرەتان بە بێ جیاوازی بیروبۆچونەكانمان دەنگمان دەخەینە پاڵ دەنگی یەكو داوا لە حكومەتو لایەنە پەیوەندیدارەكانو پارێزەرانی مافی گشتی دەكەین كە توندووتیژی بەرامبەر بەئافرەتان بەمەسەلەیەكی هەستیار دایبنێن وپشتیوانی بەهێزی مافەكانمان بن لەرێگەی بەكردەیكردنی سەروەری یاسا.

ژنانی رێكخەری چالاكیەكە

له‌رێوانه‌وه‌

بگه‌ڕێوه‌ | بینێره‌ | چاپ | (1032) جار بینراوه‌

My Yahoo | Twitter| Facebook

بۆچوون بنێره‌





بابه‌ت و کەیسی سەنتەر
avatar

ئاماری حاڵه‌ته‌کانی کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و توندووتیژی که‌ روویانکردوه‌ته‌ سه‌نته‌ری نینا له‌ ساڵی 2016!

ئه‌رشیفی ئاماره‌کانی بەشی ڕاوێژکاری و ڕێنوێنی کێشە کۆمەڵایەتیەکان لە سەنتەری نینا 124 حاله‌تی له‌ ساڵی 2016 د...
avatar

ئامار و ڕاپۆرتی که‌یسەکانی سه‌نته‌ری نینا له‌ ساڵی 2015 دا‌

ئامار و ڕاپۆرتی که‌یسەکانی سه‌نته‌ری نینا له‌ ساڵی 2015 دا

ئاماره‌کان ده‌توانن په‌یامێکمان ده‌رباره‌...
avatar

ئاماری ساڵی 2014 ی ئه‌و که‌یسانه‌که‌ ڕویان له‌ سه‌نته‌ری نینا کردووه‌!

ئه‌و که‌یسانه‌ی‌ ڕویانکردووه‌ته‌ سه‌نته‌ری نینا و تۆمارکراون ‌ 113 که‌یسی جۆراوجۆر‌ له‌ ته‌مه‌نی 18- 65 ...
avatar

هێندە ترسی لەباوکی هەیە نەیتوانیوەبپرسێت بۆچی دایکی کوشتووە

قوربانیه‌كانی‌ كوشتن به‌ناوی‌ شه‌ره‌فپارێزییه‌وه‌ هه‌ر ئه‌وانه‌ نین كه‌ گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن، به...
ikkr.org © 2017 | Start| Designed by www.helanet.se