Arabic English
سه‌ره‌کی| ده‌رباره‌ی ڕێکخراو| سه‌نته‌ری نینا| ستاف| په‌یوه‌ندی| وێنه‌


بیروڕاو دیدار
avatar

ئیسلامی توندڕەو یان سیاسه‌ت و پەلەقاژێی ده‌سه‌ڵات!

به‌پێی کارو کرده‌وه‌کانی گروپه‌ ئیسلامیه‌کان له‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابوردو، وه‌ به‌ تایبه‌ت له‌م ماوا...
avatar

هه‌موومان به‌رپرسیارین، هه‌نگاوێک بۆ پێشه‌‌وه‌!

به‌ده‌ر له‌وه‌ی که‌ ‌ مه‌سه‌له‌ی ژن وه‌ک پرسێکی سیاسی ده‌بێت له‌ کۆنسێپتی تایبه‌تی خۆیدا به‌ڕۆشنی با...
avatar

8 ی مارس! ‌ هه‌ندێک له‌ خاڵه‌ لاوازه‌کانی بزوتنه‌وه‌کانی ژنان له‌ سه‌ر ئاستی جیهان و ناوچه‌یی

- هه‌ژمونی ده‌سه‌ڵاتی ڕاستڕه‌و.
- به‌هێز بوونی ڕاسیزم و لیبرالیزم و ئیسلامی سیاسی له‌سه‌ره‌نجامی بێهێزی...
ئایا پێت وایه‌ که‌ ده‌بێت دین له‌ ده‌وڵه‌ت و یاسا جیا بکرێته‌وه؟
بەڵێ
نەخێر
بۆم گرینگ نیە
Contact RSS Facebook Youtube

نامەیەکی کراوە بۆ ڕای گشتی خەڵکی کوردستان


18 Oct 2013
هێرش بۆ سەر ئازادیخوازی کۆمه‌ڵگا له‌ڕێگای هێرشه‌وه‌ بۆسه‌ر پارکی ئازادی ڕاگرن


پێرێ شکاندن و سوتاندنی پەیکەری خۆشەویستی، ئەمڕۆ شکاندنی کێلی گۆڕی شاعیر شێرکۆ بێكه‌س، بەدوای چەند جارێک لە شکاندنی چه‌ند پەیکەرێكی‌ تر، ئەمجارەیان بە شکاندنی نەوەستاون و سوتاندوشیانە.
بە دڵنیاییەوە ئەم هێرشانە بە بێ ئامانج نین، لەلایەک هێرشە بۆ سەر پارکی ئازادی لەبەرئەوەی پارکی ئازادی کانگای سەیران و سەفای خەڵکە، لانەی یاری منداڵان و جێژوانی لاوانە، پارکی ئازادی ناوەندێکە بۆ حەسانەوە و پشوو لەبازنەی ژیانی ڕۆژانە، لەلایەکی تر هێرشە بۆ سەر مەدەنیەت و جوانیەکانی شارو کۆمه‌ڵگا.
بە دیاریکراوی و کۆنکرێت تا ئێستا نادیارە کێ مەدالیای ئەم کردەوە ناشیرین و نەخوازراوە دابەش دەکات و کێ وەری دەگرێت، بەڵام کۆمەڵگای کوردستانیش وەک هەرکۆمەڵگایەکی تر دوو جەمسەرە، بەو مانایەی کە ئەگەر هێزێکی پاڵنەری هەیە بۆ پێشخستن، ئەوە هێزێکی تریش هەیە بۆ ڕاگرتن و پاڵنان بۆ دواوە، کۆمەڵگایەک دەتوانێت لە سەر هێڵی پێشکەوتن بێت کە توانیبێتی جیاوازی ئەم هێزانە بناسێت، لەکۆمەڵگای کوردستان هێزی پاڵنەر بۆ دواوە بەهێزەو پێویسته‌ به‌ری‌ پێ بگیرێت، ئەم هێزە کۆنە پەرستانە دوژمنی گۆڕانکاری و داهێنان و جوانین، بەرهەڵستی هەر دیاردەیەکی نوێن کە لەگەڵ بازنە داخراوەکەی خۆیاندا ناکۆک بێت.

ئه‌م هێرشه‌ بۆ سه‌ر پاركی‌ ئازادی‌، به‌دوای‌ فه‌زای‌ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ هه‌رێم دێت و راگه‌یاندن و لێدوانی‌ كه‌سایه‌تی‌ ناو هه‌ندێ له‌ پارته‌ سیاسیه‌كان ئه‌م فه‌زایه‌ی‌ زیاتر ره‌خساندووه‌ به‌ فه‌زایه‌كی‌ كۆنه‌په‌رستانه‌.
ئێمە پێمانوایە ئەم کارە ڕەزیلانەیە دەتوانێت تەنها کردەوەی ئەو کۆنەپەرستانە بێت کە هەمیشە دژایەتی جوانی و نوێگەری بوون و توانای گەشەکردن لە دەمارە گیراوەکانیان مردووەو بەرگەی زۆر شت ناگرن لەوانە یەکسانی ژن و پیاو، هونەری جوان، خۆشی و شادی خەڵک و ...هتد. ئەو هێزە دەیەوێت بەهەموو شێوەیەک خۆشەویستی و پەیوەندی نێوان مرۆڤەکان کە غەریزەیەکی سروشتیە قەدەغە بکات، وێرای مەحکومکردن و ئیدانه‌کردنی ئەم کارە نەشیاوە، ئێمە لایەنه‌ به‌رپرسه‌کان و هێزە ئەمنیەکان بە بەرپرس دەزانین لە دۆزینەوەو ناساندن و بەسزاگەیاندنی تاوانباران.

ئه‌م كرده‌وه‌یه‌ به‌لای‌ ئێمه‌وه‌ هیچ جیاوازیه‌كی‌ نیه‌ له‌گه‌ڵ كوشتنی‌ مرۆڤ و جوانیه‌كانی‌ تر، چونکە ئەمە تەنها پەلاماردانی پەیکەرێک یاخود کارێکی هونەری نیە، بەڵکو ئەمە هێرشە بۆ سەر مەدەنیەت و پێشکەوتوخوازی کۆمەڵگاو هێرشكردنه‌ بۆ سه‌ر هونه‌رو ئیستاتیكا، هێرشە بۆ سەر ئازادی خۆشەویستی و تێکەڵبونی کچان و کوڕان له‌کۆمه‌ڵگای کوردستاندا بۆ ژیانێکی مه‌ده‌نی و شارستانی.

لەهەمانکاتدا پشتیوانی‌ خۆمان بۆ چالاكیه‌كه‌ی‌ رۆژی‌ یه‌كشه‌مه‌ی‌ سلێمانی‌ ده‌رده‌بڕین و بانگه‌وازی هەموو ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و ئازادیخوازان و یەکسانیخوازان ده‌که‌ین، که ‌دژ بەم کردەوە و تیرۆركاریانه‌، رۆژی‌ یه‌كشه‌مه‌ 20 – 10 – 2013 له‌گه‌ڵ ئه‌و چالاكوانانه‌ی‌ سلێمانی‌ به‌شداری‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ ناره‌زایه‌تی‌ بكه‌ن له‌پاركی‌ ئازادی‌ كاتژمێر 4:30 ی‌ پاشنیوه‌رۆ، داواكاریشین كه‌ له‌سه‌رجه‌م شارو شارۆچكه‌كانی‌ كوردستان دژ به‌و تیرۆركاریه‌ی‌ ئازادی‌ و خۆشه‌ویستی‌ و جوانی‌ هونه‌ر، بێنه‌ مه‌یدان و چالاكی‌ و كۆبوونه‌وه‌ی‌ ناره‌زایه‌تی‌ به‌رێ بخه‌ن.
17 – 10 - 2013


ئیمزاکان
1- لاوژە جواد - چالاکەوانی بواری یەکسانی ژن و پیاو - دانیمارک
2- فه‌رمان خێڵانی - چالاكوانی مەدەنی و رۆژنامەنووس - بەلجیكا
3 - ئاراس گه‌لاویژ - هەڵسوڕاوی سیاسی سیاسی
4- دیلمان عەبدولڵا‌ صالح - چالاكی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی - سلیمانی
5- نوری بەشیر - نوسەرو هەڵسوڕاوی سیاسی - لەندەن
6- نه‌وزاد بابان - هه‌ڵسوراوی سیاسی - سلێمانی
7- هه‌ڵاڵه‌ ڕافع - هه‌ڵسوڕای بزوتنه‌وه‌ی یه‌کسانیخوازی و مافی مرۆڤ - سوید
8- گۆنا سەعید - هەڵسوڕاوی بواری یەکسانی ژن و پیاو - بەریتانیا
9- جەلیل رەزایی - هەڵسوڕاوی سیاسی - دانیمارك
10- رۆژ عەزیز - نوسه‌ر - تورکیا
11- چیمه‌ن قه‌ره‌داخی - نوسه‌رو هه‌ڵسوڕاوی بزوتنه‌وه‌ی یه‌کسانیخوازی - فینلاند
12- حەمە غەفور - نوسەرو هەڵسوڕاوی کۆمۆنیستی کرێکاری
13- خەندان محەمەد جەزا - چالاکی بواری ژنان - نەرویج
14- شارۆخ رەحیم - خوێندکار - هۆڵەندا
15- ئاسۆ کەمال - نوسەرو هەڵسوڕاوی سیاسی - بەریتانیا
16-شادان عەبدول - چالاکی کۆمەڵی مەدەنی - تورکیا
17- سه رگوڵ سەلمه - هەڵسوراوی بواری مافەكانی ژنان - كەنەدا
18- جەمال سەیدسادقی - چالاكی مەدەنی - کەنەدا
19- شەیدا سەلاح حیسامی - پسپوری راگەیاندن و دەرهێنه ر - پاریس
20- ئاوات محەمەد - هه‌ڵسوراوی سیاسی - سلێمانی
21- به‌یان ناسیح - توێژه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی – سوید
22 - پەروین عەزیز - چالاکی مه‌ده‌نی - سلێمانی
23- شنه‌ مارف - ئیتاڵیا
24- روناک شوانی - نووسه‌ر - سوید
25- ئاکۆ صەمەد کاکه‌مەد - ئه‌ندازیاری شارستانی
26- شه‌نگه‌ ره‌حیم - رۆژنامه‌نووس و چالاکی مافه‌کانی ژنان
27- ناهید موکری - سوید
28- تریفە عەزیز - ئەڵمانیا
29- ئیدریس حاجی سەعید - رۆژنامەنوس - فینلاند
30- حه‌مه‌ ره‌شید هه‌ره‌س - سلێمانی
31- کەژاڵ نوری - چالاکوانی ژنان - هۆلەندا
32- مه‌ریوان رەحیم - ژمێریار - هۆڵەندا
33- روناک مەولود - یاریده‌ده‌ری سه‌رپه‌رشتیاری منالان - هۆڵەندا
34- ئیبراهیم محەمەد - هه‌ڵسوراوی سیاسی
35- سەرکاو هادی گۆرانی - شانۆکار - پاریس
36- فوئاد قەرەداغی - نوسەر - سلێمانی
37- به‌رزان عەلی حەمە - رۆژنامەنووس - سلێمانی
38- ئاراس رەشید - نوسه‌ر - که‌نه‌دا
39- مریه‌م عەبدولڵا - که‌نه‌دا
40 -هەڵگورد سەمەد- رۆژنامەوان - پاریس
41- سەرگوڵ سەلما - هەڵسوڕاوی مافەکانی ژنان
42- رەنجدەر گراوی - چالاكی مەدەنی - هەولێر
43- کامیل ئه‌حمەد - شێوه‌کار
44 - تەرزە فایەق - هه‌ولێر
45 – هێمن ره‌ئوف – چالاكی‌ مه‌ده‌نی‌ – كه‌نه‌دا
46 - مستەفای حەسەنه گەورە - هەڵسوراوی جەماوەری و روژنامەنوس - سلێمانی
47 - ئاوات محەمەد - رۆژنامەنووس - سلێمانی
48 - موحسین كەریم - هەڵسوراوی سیاسی - سلێمانی
49 - بەكر رەشید - هونەرمەند - سلێمانی
50 - بەهار مونزیر - هەڵسوراوی مافەكانی ژنان - سلێمانی
51 - حەسەن حسێن - رۆژنامەنووس - سلێمانی
52 - رێبوار عارف - هەڵسوراوی سیاسی - سلێمانی
53 - محەمەد ئەحمەد - هەڵسوراوی سیاسی - سلێمانی
54 - سەركۆ محەمەد رۆستەم - روشنبیر - سلێمانی
55 - وەستا سالار - هەڵسوراوی سیاسی - سلێمانی
56 - پشتیوان كەریم - هەڵسوراوی جەماوەری - سلێمانی
57 - كەمال میرزا - سلێمانی
58 - ئاراس گوڵچین - هەڵسوراوی بواری گەنجان - سلێمانی
59 - عیرفان كەریم - هەڵسوراوی سیاسی - سلێمانی
60 - شاباز مەحمود - هەڵسوراوی كرێكاری - سلێمانی
61 - ئاسۆ – سلێمانی
62 – ئه‌ڤین ئیبراهیم فه‌تاح – نوسه‌ر – هه‌ولێر
63 – پێشره‌و ئیسماعیل عارف – چالاكی‌ مه‌ده‌نی‌ – به‌لجیكا
64 – هیوا عه‌بدولڵا خۆشناو – چالاكی‌ مه‌ده‌نی‌ – به‌لجیكا
65 – یاسین ئامێدی‌ – چالاكی‌ مه‌ده‌نی‌ – به‌لجیكا
66 – سه‌لام عه‌بدولڵا – چالاكی‌ مه‌ده‌نی‌ و نوسه‌ر – خانه‌قین
67 – هۆزان مه‌حمود- لێکۆڵەری جەندەر - بەریتانیا

بگه‌ڕێوه‌ | بینێره‌ | چاپ | (1190) جار بینراوه‌

My Yahoo | Twitter| Facebook

بۆچوون بنێره‌





بابه‌ت و کەیسی سەنتەر
avatar

ئاماری حاڵه‌ته‌کانی کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و توندووتیژی که‌ روویانکردوه‌ته‌ سه‌نته‌ری نینا له‌ ساڵی 2016!

ئه‌رشیفی ئاماره‌کانی بەشی ڕاوێژکاری و ڕێنوێنی کێشە کۆمەڵایەتیەکان لە سەنتەری نینا 124 حاله‌تی له‌ ساڵی 2016 د...
avatar

ئامار و ڕاپۆرتی که‌یسەکانی سه‌نته‌ری نینا له‌ ساڵی 2015 دا‌

ئامار و ڕاپۆرتی که‌یسەکانی سه‌نته‌ری نینا له‌ ساڵی 2015 دا

ئاماره‌کان ده‌توانن په‌یامێکمان ده‌رباره‌...
avatar

ئاماری ساڵی 2014 ی ئه‌و که‌یسانه‌که‌ ڕویان له‌ سه‌نته‌ری نینا کردووه‌!

ئه‌و که‌یسانه‌ی‌ ڕویانکردووه‌ته‌ سه‌نته‌ری نینا و تۆمارکراون ‌ 113 که‌یسی جۆراوجۆر‌ له‌ ته‌مه‌نی 18- 65 ...
avatar

هێندە ترسی لەباوکی هەیە نەیتوانیوەبپرسێت بۆچی دایکی کوشتووە

قوربانیه‌كانی‌ كوشتن به‌ناوی‌ شه‌ره‌فپارێزییه‌وه‌ هه‌ر ئه‌وانه‌ نین كه‌ گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن، به...
ikkr.org © 2017 | Start| Designed by www.helanet.se