Arabic English
سه‌ره‌کی| ده‌رباره‌ی ڕێکخراو| سه‌نته‌ری نینا| ستاف| په‌یوه‌ندی| وێنه‌


بیروڕاو دیدار
avatar

ئیسلامی توندڕەو یان سیاسه‌ت و پەلەقاژێی ده‌سه‌ڵات!

به‌پێی کارو کرده‌وه‌کانی گروپه‌ ئیسلامیه‌کان له‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابوردو، وه‌ به‌ تایبه‌ت له‌م ماوا...
avatar

هه‌موومان به‌رپرسیارین، هه‌نگاوێک بۆ پێشه‌‌وه‌!

به‌ده‌ر له‌وه‌ی که‌ ‌ مه‌سه‌له‌ی ژن وه‌ک پرسێکی سیاسی ده‌بێت له‌ کۆنسێپتی تایبه‌تی خۆیدا به‌ڕۆشنی با...
avatar

8 ی مارس! ‌ هه‌ندێک له‌ خاڵه‌ لاوازه‌کانی بزوتنه‌وه‌کانی ژنان له‌ سه‌ر ئاستی جیهان و ناوچه‌یی

- هه‌ژمونی ده‌سه‌ڵاتی ڕاستڕه‌و.
- به‌هێز بوونی ڕاسیزم و لیبرالیزم و ئیسلامی سیاسی له‌سه‌ره‌نجامی بێهێزی...
ئایا پێت وایه‌ که‌ ده‌بێت دین له‌ ده‌وڵه‌ت و یاسا جیا بکرێته‌وه؟
بەڵێ
نەخێر
بۆم گرینگ نیە
Contact RSS Facebook Youtube

گروپی مۆر داوای راگرتنی توندوتیژییەكانی بانگەشەی هەڵبژاردن دەكات


17 Sep 2013
دەقی بەیاننامەكە
توندوتیژی لەبانگەشەدا شكستی لایەنی ئەنجامدەرە
بەڕێزان:
ئێمە وەك گروپی مۆر، كە كار بۆ چەسپاندنی فەلسەفەی ناتوندوتیژی و گەڕاندنەوەی شكۆ بۆ تاك دەكەین، لەسەرەتای بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانەوە، بە وردی چاودێری پڕۆسەكە و رەوشی سیاسی هەرێمی كوردستانین، لەماوەی بانگەشەی هەڵبژاردندا و تا ئێستا كۆمەڵێك پێشێلكاری و رووداوی نەشیاو لەهەموو هەرێمی كوردستان ئەنجامدراون، كە ژمارەیەك كەسیكردۆتە قوربانی.

بەهۆی چڕبوونەوەی ململانێ و بانگەشە لەهەرێمی كوردستان، هێرشكراوەتە سەر بانگەشەكاران و سوتاندنی دوكان و ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیان و دواجاریش شەهیدبوونی ژنێك و هێرش و سوكایەتی بۆ سەر چەند كاندیدێكی ژنی، بە مەبەستی پاشەكشێ پێكردنیان لەپڕۆسە سیاسیەكەی لێكەوتۆتەوە، كە مایەی نیگەرانی گروپەكەمانە و دژی ئەو رووداوانە و هەر جۆرە ناوزڕاندن و سوكایەتیەكین بەرامبەر ژنان و هاوڵاتیان بەگشتی.

لەسەرەتای بانگەشەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانەوە، ژنان بە پلەی یەكەم كرانە ئامانج و لەلایەن هەندێك لایەنی سیاسیەوە سوكایەتی بە چەند كاندیدێكی ژن كرا و پەلاماری ژیانی تایبەتیان درا، مەبەست لەم كردەیە لەكەسێتی ئەوانیشدا لەكەداركردنی ژنان و هەڵاواردنیانە لەبەشداری سیاسی و ناوەندی بڕیار.

رایدەگەیەنین ئەمجۆرە پێشێلكاری و رووداوە نەخوازراوانە، كارێكی نامرۆڤانەیە و دوورە لەپێوانەكانی هەڵبژاردن و بانگەشەیەكی ئارام و مەدەنی، كردنە ئامانجی ژمارەیەك لەكاندیدانی ژن و پەلاماردانی كەسێتی و ژیانی تایبەتیان، بێڕێزییە بەرامبەر بە ژنان و بەزاندنی ژیانی تایبەتیانە، ئەم رەفتارە جۆرێكیترە لەتوندوتیژی بەرامبەر بە ژن و هاندانی كۆمەڵگەیە بۆ كۆسپ خستنە بەردەم هەنگاوەكانیان، لەهەمانكاتدا كاركردنە بە ئامڕازەكانی سیستەمی پیاوسالاری و دەسەڵاتی سیاسی و حزبی خێڵەكی.

جگە لەوەی بڵاوكردنەوەی توندوتیژی و ترساندن و هەڕەشەكردن لەبانگەشەكاران و شەهید و برینداركردنیان و پەلاماردانی كەسێتی كاندیدانی ژن، رێگەگرتنە لەبەڕێوەچوونی بانگەشەیەكی هێور و ناتوندوتیژ و هێمایە بۆ ترسی ئەو لایەنە سیاسیانەی مەبەستیانە بانگەشەكە بە ئاراستەی توندوتیژی بشكێننەوە و مەرامێكی حزبیان دەستەبەربكەن، پێشمانوایە جارێكیتر ژنان باجی ئەم كێشانە دەدەن، چونكە غەمی كەس و پیاوانی نزیك و دەوروبەریشیان هەڵدەگرن.

بانگەشەی هەڵبژاردن وەك پڕۆسەیەكی سیاسی، لەهەر وڵاتێك بۆ چونە قۆناغێكی نوێی دەسەڵات ئەنجامدەدرێت و لایەنی دەسەڵاتدارییش، كە بەرپرسیارێتی زیاتری لەئەستۆیە زۆرتر هەستیارە و رێگە لەپێشێلكاری لایەنەكان بەرامبەر هاوڵاتیان دەگرێت، زەمینە بۆ بانگەشەیەكی دوور لەپێشێلكاری و زیانگەیاندن بە ژیان و ئارامی هاوڵاتیان دەرەخسێنێت، بۆیە پێمانوایە هێزەكانی ئاسایش لەم رووداوانە بێلایەن نەبوون و نەیانتوانیوە ژیان و ئارامی هاوڵاتیان بپارێزن.

گروپی مۆر داوا لەدەزگاكانی ئاسایش و هێزی چالاكییە مەدەنی و حزبیەكان دەكات، هەوڵبدەن ئەم چەند رۆژەی داهاتووی بانگەشەی هەڵبژاردن ناتوندوتیژانە و دوور لەئازار گەیاندن بەیەكتر و سوكایەتی نەكردن بە ژنان بەڕێوە بچێت، لەبەرئەوەی بەڕێوەچوونی بانگەشە و هەڵبژاردنێكی ناتوندوتیژ زیاتر سەنگینی و راستگۆیی پڕۆسەكە و خەمخۆری لایەنە پەیوەندیدارەكان نیشاندەدات.

داوایش دەكەین هێزە پەیوەندیدارەكان رێ و شوێنی پێویست بگرنە بەر و تۆمەتباران سزا بدەن و بكەری شەهیدكردنی رووپاك عومەر، كە لەشەوی"10/9/2013" لەئەنجامی تەقەكردنی كەسانی نابەرپرس بەناو هاوڵاتیاندا شەهیدكرا و شەهید و برینداركردنی چەند گەنجێكیتر، دەستگیربكرێن و داواكاری گشتی بە دواداچونی بۆ بكات.

بەڕێوەچونی تەواوی پڕۆسەكە و پەسەندكردنی دەرەنجامی هەڵبژاردن بەسنگێكی فراوانەوە لەلایەن سەرجەم لایەنە سیاسیەكانەوە، نیشانەی پەرۆشی دیموكراتیانە و گەشەكردنی عەقڵی سیاسی بەرپرسان و حزبی و رێزگرتن لەژنان نیشاندەدات، بە پێچەوانەوە نابەرپرسیارێتی و شاردنەوەی شكست و دۆڕاندنی ئەو لایەنەیە، كە رێگە لەبانگەشەیەكی هێور و بە ئازادی بانگەشەكردنی لایەنە ركابەرەكەی دەگرێت، بە هیوای ئەوەین تەواوكاری ئەم قۆناغ و پڕۆسەیە ناتوندوتیژانە بچێتە پێشەوە، لەپێناو گەڕاندنەوەی شكۆ بۆ تاك و رێزگرتن لەژن و گوێزانەوەی قۆناغێكی سیاسی بۆ قۆناغی داهاتو و بونیادنانی كۆمەڵگەیەكی ناتوندوتیژ و سیستەمێكی سیاسی دروست.

له‌وارڤینه‌وه‌ وه‌رگیراوه‌

بگه‌ڕێوه‌ | بینێره‌ | چاپ | (1084) جار بینراوه‌

My Yahoo | Twitter| Facebook

بۆچوون بنێره‌





بابه‌ت و کەیسی سەنتەر
avatar

ئاماری حاڵه‌ته‌کانی کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و توندووتیژی که‌ روویانکردوه‌ته‌ سه‌نته‌ری نینا له‌ ساڵی 2016!

ئه‌رشیفی ئاماره‌کانی بەشی ڕاوێژکاری و ڕێنوێنی کێشە کۆمەڵایەتیەکان لە سەنتەری نینا 124 حاله‌تی له‌ ساڵی 2016 د...
avatar

ئامار و ڕاپۆرتی که‌یسەکانی سه‌نته‌ری نینا له‌ ساڵی 2015 دا‌

ئامار و ڕاپۆرتی که‌یسەکانی سه‌نته‌ری نینا له‌ ساڵی 2015 دا

ئاماره‌کان ده‌توانن په‌یامێکمان ده‌رباره‌...
avatar

ئاماری ساڵی 2014 ی ئه‌و که‌یسانه‌که‌ ڕویان له‌ سه‌نته‌ری نینا کردووه‌!

ئه‌و که‌یسانه‌ی‌ ڕویانکردووه‌ته‌ سه‌نته‌ری نینا و تۆمارکراون ‌ 113 که‌یسی جۆراوجۆر‌ له‌ ته‌مه‌نی 18- 65 ...
avatar

هێندە ترسی لەباوکی هەیە نەیتوانیوەبپرسێت بۆچی دایکی کوشتووە

قوربانیه‌كانی‌ كوشتن به‌ناوی‌ شه‌ره‌فپارێزییه‌وه‌ هه‌ر ئه‌وانه‌ نین كه‌ گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن، به...
ikkr.org © 2017 | Start| Designed by www.helanet.se