Arabic English
سه‌ره‌کی| ده‌رباره‌ی ڕێکخراو| سه‌نته‌ری نینا| ستاف| په‌یوه‌ندی| وێنه‌


بیروڕاو دیدار
avatar

ئیسلامی توندڕەو یان سیاسه‌ت و پەلەقاژێی ده‌سه‌ڵات!

به‌پێی کارو کرده‌وه‌کانی گروپه‌ ئیسلامیه‌کان له‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابوردو، وه‌ به‌ تایبه‌ت له‌م ماوا...
avatar

هه‌موومان به‌رپرسیارین، هه‌نگاوێک بۆ پێشه‌‌وه‌!

به‌ده‌ر له‌وه‌ی که‌ ‌ مه‌سه‌له‌ی ژن وه‌ک پرسێکی سیاسی ده‌بێت له‌ کۆنسێپتی تایبه‌تی خۆیدا به‌ڕۆشنی با...
avatar

8 ی مارس! ‌ هه‌ندێک له‌ خاڵه‌ لاوازه‌کانی بزوتنه‌وه‌کانی ژنان له‌ سه‌ر ئاستی جیهان و ناوچه‌یی

- هه‌ژمونی ده‌سه‌ڵاتی ڕاستڕه‌و.
- به‌هێز بوونی ڕاسیزم و لیبرالیزم و ئیسلامی سیاسی له‌سه‌ره‌نجامی بێهێزی...
ئایا پێت وایه‌ که‌ ده‌بێت دین له‌ ده‌وڵه‌ت و یاسا جیا بکرێته‌وه؟
بەڵێ
نەخێر
بۆم گرینگ نیە
Contact RSS Facebook Youtube

لە رێورەسمێكدا تەرمی رووپاك عومەر بەخاك سپێردرا


12 Sep 2013
شەوی سێشەممە - چوارشەممە 10 – 11ی ئەیلول – سێپتێمبەری 2013 لە گەڕەكی "تووی مەلیك"، لە ئاكامی تەقەی بانگەشەكارێكی هەڵبژاردنەوە، "رووپاك عومەر" تەمەن 63 ساڵ و دایكی 6 منداڵ، دانیشتووی گەڕەكی "ئازادی"ی شاری سلێمانی و خوشكی گۆرانیبێژ "كامەران عومەر" بە سەختی پێكرا، دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە بە هۆی سەختی برینەكەیەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ژیانی لەدەستدا.

ئەمڕۆ تەرمەكەی لە لایەن كەس و كار و بنەماڵە و ژمارەیەك لە دانیشتووانی شاری سلێمانییەوە، لە مەراسیمێكدا لە گۆڕستانی "سەیوان" بە خاك سپێردرا.

لە میانەی مەراسیمی بەخاكسپاردنەكەدا، هاوسەر و كەسوكاری "رووپاك" رایانگەیاند، ئەوان سكاڵای یاسای لەسەر تەقەكەرەكان تۆمار دەكەن و لە خوێنی تاوانلێكراو خۆش نابن.

هەر لەو چوارچێوەیەدا، چالاكان و بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتی فەیسبووك، شەوی رابردوو، ناوی یەكێك لە تەقەكەرانی گەڕەكی "تووی مەلیك"یان بڵاو كردەوە.

ئەمڕۆش لەراگەیەندراوێكدا لیژنەی ئەمنی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردەوە، كە گومانلێكراوێكیان بەناوی "س.ع.س" دەستبەسەر كردووە و بە تۆمەتی تەقەكردن دادوەر بڕیاریداوە لێكۆڵینەوەی لەگەڵدا ئەنجام بدرێت.

لە لایەكی دیكەوە ژمارەیەك لە چالاكانی ژن لە نامەیەكی كراوەیاندا، كە ئاراستەی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانیان كردووە، وێڕای ئیدانەكردنی تاوانی كوشتنی "رووپاك عومەر" داوایان كردووە، كۆمیسیۆن هەڵوێستی هەبێت و بەر بەو پێشێلكاریانە بگرێت.

لە نامەی ئەو ژنە چالاكانەدا هاتووە: "ئێمە وەك ژنانی یەكسانیخواز و چالاك بۆ رێزگرتن لە ماف و ئازادییەكانی ژنان و كولتوری یەكسانیخوازی و دژ بە هەڵاواردنی رەگەزی بە ئەركی خۆمانی دەزانیین كە دەنگ هەڵبڕین لە پێناو كۆتایی هێنان بەم دیاردە كۆنەپەرست و دژە ژنەدا. ئەوەی جێگای سەرنج و رەخنەی توندی ئێمەیە ئەوەیە، كە كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان بێدەنگی كردووە لە بەرامبەر بەم سوكایەتیانەدا".

بەكارهێنانی منداڵ لە بانگەشەكانی هەڵبژاردندا و سووكایەتیكردن بە ژنان وەك دیاردەیەك لە سەرەتای دەستپێكی بانگەشەكانی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان دەركەوتوون.

بڕیارە لە 21ی ئەیلول – سێپتێمبەری 2013 پرۆسەی هەڵبژاردنی گشتی لە هەرێمی كوردستان ئەنجام بدرێت، بە مەبەستی هەڵبژاردنی 111 نوێنەر بۆ پەرلەمانی هەرێم.

له‌ وارڤینه‌وه‌ وه‌رگیراوه‌

بگه‌ڕێوه‌ | بینێره‌ | چاپ | (1070) جار بینراوه‌

My Yahoo | Twitter| Facebook

بۆچوون بنێره‌





بابه‌ت و کەیسی سەنتەر
avatar

ئاماری حاڵه‌ته‌کانی کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و توندووتیژی که‌ روویانکردوه‌ته‌ سه‌نته‌ری نینا له‌ ساڵی 2016!

ئه‌رشیفی ئاماره‌کانی بەشی ڕاوێژکاری و ڕێنوێنی کێشە کۆمەڵایەتیەکان لە سەنتەری نینا 124 حاله‌تی له‌ ساڵی 2016 د...
avatar

ئامار و ڕاپۆرتی که‌یسەکانی سه‌نته‌ری نینا له‌ ساڵی 2015 دا‌

ئامار و ڕاپۆرتی که‌یسەکانی سه‌نته‌ری نینا له‌ ساڵی 2015 دا

ئاماره‌کان ده‌توانن په‌یامێکمان ده‌رباره‌...
avatar

ئاماری ساڵی 2014 ی ئه‌و که‌یسانه‌که‌ ڕویان له‌ سه‌نته‌ری نینا کردووه‌!

ئه‌و که‌یسانه‌ی‌ ڕویانکردووه‌ته‌ سه‌نته‌ری نینا و تۆمارکراون ‌ 113 که‌یسی جۆراوجۆر‌ له‌ ته‌مه‌نی 18- 65 ...
avatar

هێندە ترسی لەباوکی هەیە نەیتوانیوەبپرسێت بۆچی دایکی کوشتووە

قوربانیه‌كانی‌ كوشتن به‌ناوی‌ شه‌ره‌فپارێزییه‌وه‌ هه‌ر ئه‌وانه‌ نین كه‌ گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن، به...
ikkr.org © 2017 | Start| Designed by www.helanet.se